
له وڵامی هەواڵنێری کوردپرێس خرایه ڕوو:نەوتراوەکانی پارێزگار له دەستنیشان کردنی فەرمانداری شاره کوردنشینەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوابەشی ئێران / ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ـ پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: فەرماندارانی شاره کوردنشینەکانم هاوئاهەنگ لەگەڵ ڕای نوێنەرانی ئەم شارانه له مەجلیسی کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کردووه. ...
ادامه مطلب
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولمحەمەد زاهیدی پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ماڵپەڕی هەواڵی وەزارەتی رێگە و شارسازی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستاکەی پەراوێزنشینی و نشینگە نافەرمییەکان لەو پارێزگایەدا، وتی: چەندین شاری ئەم پارێزگایە و لەوان سنە، سەقز، بانە و مەریوان کێشەی جیدییان هەیە لە بواری پەراوێزنشینی و نشینگە نافەرمییەکان، کە ئەم کێشەگەلە بە شێوەی ناوچە و گەڕەکی هاوپەیوەند و دابڕاوە لە شار وێنا دەکرێن. زاهیدی، کۆچ کردن، کەم بوونی داهاتی خەڵک و دەرەقەتنەهاتنیان بۆ دابین کردنی خانووبەرەی به هۆکاری سەرەکی ڕاکێشانی خەڵک بەرەو پەراوێزی شارەکان زانی و وتی: هۆکارگەلێکی وەکوو هەژاری و کەمداهاتی له زۆربەی حاڵەتەکاندا بۆته هۆی کۆچ کردنی پێچەوانه له ناوەندی شارەوه بۆ پەراوێزی شار. ناوبراو ...
ادامه مطلب