بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولمحەمەد زاهیدی پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ماڵپەڕی هەواڵی وەزارەتی رێگە و شارسازی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستاکەی پەراوێزنشینی و نشینگە نافەرمییەکان لەو پارێزگایەدا، وتی: چەندین شاری ئەم پارێزگایە و لەوان سنە، سەقز، بانە و مەریوان کێشەی جیدییان هەیە لە بواری پەراوێزنشینی و نشینگە نافەرمییەکان، کە ئەم کێشەگەلە بە شێوەی ناوچە و گەڕەکی هاوپەیوەند و دابڕاوە لە شار وێنا دەکرێن.
زاهیدی، کۆچ کردن، کەم بوونی داهاتی خەڵک و دەرەقەتنەهاتنیان بۆ دابین کردنی خانووبەرەی به هۆکاری سەرەکی ڕاکێشانی خەڵک بەرەو پەراوێزی شارەکان زانی و وتی: هۆکارگەلێکی وەکوو هەژاری و کەمداهاتی له زۆربەی حاڵەتەکاندا بۆته هۆی کۆچ کردنی پێچەوانه له ناوەندی شارەوه بۆ پەراوێزی شار.
ناوبراو دەستپێکردنی بەرنامە پەیوەندیدارەکان به بواری تواناسازی له پارێزگای کوردستانی گەڕاندەوه بۆ ساڵی 83 و وتی: له ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی ڕێگا و شارسازی زۆر گرینگی بەم بوارە داوه و بڕیارگەلێکیشی داوه که لەوانه یەکلایی کردنەوەی پرسی گەڕەکەکانی دەوروبەری شاری سەقز (تازاوه) و پەسەندکردنی لکاندنی به شار، گەڵاڵەی بەربڵاوی گەڕەکی دابڕاوی نایسەر و دابین کردنی گەڵاڵەی شارسازی یەکپارچه بۆ بانه که بینا دروست کردنی بێمۆڵەتی زۆر تێدایه.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: خاڵگەلێک وەکوو پێداچوونەوە به یاسای پشتیوانی له پێکهاتەی ناکارامه و پێدانی دەسەڵات به بەڕێوەبەره خۆجێییەکان، هاوئاهەنگی نێوان بەشەکان له پێناوی وەدی هاتنی بەڕێوەبەری یەکپارچەی شاری، دامەزراندنی ئامادەکاری جێبەجێکردن بۆ چاوەدێری کڕین و فرۆشتنی نایاسایی و ڕەخساندنی هەلی بەشداربوونی دەزگاکان له گەڕەکەکان لەو پێشنیارانەن که بەرپرسانی پارێزگایی له دانیشتنی بنکەی گشتی دووباره ئافراندنەوەی شاری نەمر خوازیاری لێکدانەوەی بوون.
محەمەد ئیبراهیم زارعی فەرمانداری شاری سنەش له لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری بنکەی هەواڵی وەزارەتی ڕێگا و شارسازی لەم بوارەدا ڕایگەیاند: سنە یەکێکە له شاره هەره پەراوێزدارەکان و خاوەن نشینگەی نافەرمی له ئاستی وڵاتدا. له ئێستادا نشینگەی نافەرمی ئەم شاره که پێیان دەوترێ گەڕەکی دابڕاوی شار خاوەن 72 هەزار کەسه.
زارعی له درێژەی وتەکانیدا بازاڕگەرمی بوڕسی پارچه زەوی و خانووبەرەی له قۆناغێکی زەمەنیدا به هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پەراوێزنشینی و بیناسازکردنی بێمۆڵەت بەتایبەت لە پارێزگای کوردستان هەڵسەنگاند و وتی: لەو کاتەدا بۆ زۆربەی خەڵک کڕینی پارچه زەوی و بینا دروست کردن تێیدا، باشترین هەڵ بۆ سەرمایەدانان وێنا دەکرا و کڕینی پارچه زەوی لە پەراوێزی شار به نرخێکی کەم باشترین بژاردە بوو بۆیان.
ناوبراو هەروەها هۆکاری دیکەی وەک سوودمەند نەبوونی گوندنشینانی ئەم پارێزگایه له رێگای گونجاوی هاتووچۆ، هەژاری و نەبوونی هەلی کاری وەک هۆکارێکی دیکه له دروستبوونی نشینگەی نافەرمی لەم ناوچه له قەڵەم دا و وتیشی: ئاساییه که خەڵک بۆ دەربازبوون لەم کێشانەی شار بە تایبەت گەڕەکه پەراوێزییەکان هەڵبژێرن ئەویش به هۆی هەرزان بوونیەوه.
فەرمانداری شاری سنه تواناسازی تاکەکانی له ڕووی ئابووری و کار چێکردنی به هۆکارێکی زۆر گرینگ له دابەزینی ئاستی پەراوێزنشینی لێکدایەوە و زیادی کرد: دیاره کێشەیەک که له ماوەیەکی دوور و درێژدا هاتۆته ئاراوه ناکرێت به 2 یان 3 ساڵ چارەسەر بکرێت. ئەم کێشە پێویستی به هیمەت، هەوڵ و کار و گرینگی پێدانی زۆر له لایەن کۆی دام و دەزگاکانه.
کۆدی بابهت: 59019 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۵ | کاتژمێر: 5 : 10
برچسب:
نویسنده: استخدام کار