خرید بک لینک

"ڕۆحی زه‌مانه پێمان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ڕێزدانان بۆ سنووره‌کان، ئێمه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆمان ناوچه‌ی هاوبه‌شی ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی دروست بکه‌ین و به‌م شێوه‌یه خه‌ڵک له یه‌کتر نزیک ".

ئه‌مە یەکێک لە وته‌کانی عومه‌ر چلیک وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ڕێکه‌وتی 4ی فێبریوێری بوو. ناوبراو هه‌روه‌ها به ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند که په‌یماننامه‌ی سایس پیکۆ که 100 ساڵ له‌وە پێش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دامه‌زرا، "ده‌ستکرد" بوو و "ڕوانگه‌ی سه‌ره‌تایی و سه‌ده‌ی نۆزدهههمیی ده‌وڵه‌ت-میلله‌ت" ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

ئه‌م ڕوانگه نوێیه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که تورکیا بۆ تێپه‌ڕین له قه‌یرانێک که به‌ره‌وڕووی بووه‌ته‌وه، واته قه‌یرانی باکووری سووریا، پێویستی پێیه.

لایه‌نگریی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) به ته‌واوی دیار بووه. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که به بۆنه‌ی پێداگریی تورکیا ڕێگه به PYD نه‌درا که له دانوستانی ژێنێڤدا به‌شداری بکات، برێت مه‌ک گۆرک نوێنه‌ری باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له ئیئتیلافی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) له کانتۆنه‌کانی باکووری سووریا دیداری کرد و وێنه‌کانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له تویتێردا بڵاوکرده‌وه.

ڕووسیاش له کاتێکه‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا تووشی ئاڵۆزی بووه، ئیدی له پاڵپشتیی ڕاشکاوانه له PYD درێخی نه‌کردووه. وێڕای ئه‌مه، حه‌وته‌ی ڕابردوو PYD ڕایگه‌یاند که به نوێنه‌رایه‌تی له سێ کانتۆنی باکووری سووریا له مۆسکۆ نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کاته‌وه.

وێدەچێت که چیدی ناتوانین به‌ربه‌ست له بۆ پێکهاتنی شوناسی کوردی له‌باکووری تورکیا دابنین. شه‌رعییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و متمانه بهخۆیهک که PYD به بۆنه‌ی ده‌وری له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش بهxadده‌ستی هێناوه، زۆر باشه.

له لایه‌کی دیکه‌وه کێشه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ PYD ، هاوکاریی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌کاته‌وه. له حاڵێکدا که ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی دژ به داعش، به گشتی به PYD و لقی سه‌ربازیی ئه‌م پارته، واته یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پشتی به‌ستووه، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر دژایه‌تیxad له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ڕاوه‌ستانی هه‌موو گه‌ڵاله هاوبه‌شه‌کانی دوو وڵات. به کورتی، کێشه‌ی PYD به ته‌واوی ته‌نگی به تورکیا هه‌ڵچنیوه و توانستی خۆنواندنی لێ ستاندووە.

وێڕای ئه‌مه، وه‌ها به‌دی ده‌کرێت که به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا، PYDهی وه‌کوو ئامرازێک و له ناوچه‌کانی باکووری سووریا وه‌کوو ناوچه‌یه‌کی نێوان له به‌رانبه‌ر تورکیا به‌کار دێنێت. هه‌روه‌کوو باوکی خۆی، حافز ئه‌سه‌د که له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1980 و 1990 به ماوه‌ی نزیک به 20 ساڵ له دیمه‌شق میوانداری له عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌کرد. خراپترین به‌شی ئه‌م کێشه‌یه، گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و دوا له تورکیایه. به پاڵپشتیی به‌ربڵاو له PYD YPG، PKK توانیویه که چالاکییه‌کانی خۆی له ناوخۆی تورکیا له‌سه‌ر بگرێته‌وه و توندتری بکاته‌وه.

به ڕوانینێکی زیره‌کانه ده‌توانین به ڕوونی ببینین که ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ PYD ده‌توانێت کارتی کورده‌کان له ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د بستێنێته‌وه و ڕێگه بۆ هاریکاری زۆرتر له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی ناوخۆ باشتر بکات. پاش ئه‌مه‌ش، قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌کراوی سووریا بووه‌ته هۆی درووستبوونی کیشه‌گه‌لێک که تورکیا به ته‌نیایی ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بکات. بوونی شوناسی کوردی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه به درێژایی سنووره‌کانی تورکیا ده‌توانێت ناوچه‌یه‌کی حایێل له به‌رانبه‌ر زۆرێک له‌م کێشانه درووست بکات. به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره باشتر ئه‌وه‌یه که له دراوسێیه‌تی خۆی، که‌سێکی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ خۆی ببینێت، نه‌ک حکوومه‌تێک که له‌ژێر کاریگه‌ری هێزه بیانییه‌کانی دیکه به ڕێوه ده‌چێت.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، تاکه ڕێگا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ڕێگه‌چاره ئایدیالە، قبووڵکردنی شێوه‌یه‌کی بیرکردنه‌وه‌یه که عومه‌ر چلیک باسی لێ دەکات.

تارق چلنک ڕێبه‌ری ئێکۆپۆلیتیک، که بنکه‌یه‌کی ڕاوێژکاریی سه‌ربه‌خۆیه و له ساڵی 2007 بۆ لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورده‌کان دامه‌زرا، ماوه‌یه‌کی زۆره که له‌سه‌ر ئه‌م مۆدیله کار ده‌کات. من لە گەڵ چلنک گفتوگۆم کرد و مۆدیلێکی سه‌رو نه‌ته‌وه‌یی بۆ باس کردم که به بڕوای ئه‌وان تورکیا ده‌بێت هه‌رچی زووتر به‌کاری بهێنێت.

چلنک وتی تورکیا ده‌بێت کوردستانی سووریا له بواری ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و زانیاری-هێمنایه‌تی یه‌کده‌ست بکات و زیادیکرد که ئه‌نقه‌ره ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیی بازرگانی ئه‌نجام بدات، هه‌ر به‌و چه‌شنه که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باکووری عێراقدا پەیوه‌ندی بازرگانی هه‌یه، و ده‌بێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی سه‌ربازی و لۆجێستیکیی کوردستانی سووریا یارمه‌تی بدات و پاڵپشتی بکات.

ناوبراو وتیشی: "بانکه‌کانی تورکیا ده‌بێت له‌وێدا پەل داکوتن، ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌بێت ده‌ست به فێرکاریی سه‌ربازیی YPG بدات. له جێگای بنکه‌کانی ئاسمانی ئه‌مریکی و ڕووسی، ده‌بێت پێگه‌ی ئاسمانی تورکیا له‌وێ دابمه‌زرێت. ئێمه ته‌نانه‌ت دەبێ لە پێناو دامه‌زرانی په‌رله‌مانی ئه‌وانیش یەکەم هەنگاوەکان هەڵێنین، ئەویش بە شێوەی "مۆدیلێکی کانتۆنی دیموکراتیک".

چلنک ئاماژه‌ی بەوەدا که "وه‌کوو پێش مه‌رجێک، PYD ده‌بێت ئیزن بدات که ئه‌و تورکەمان و عه‌ره‌بانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ده‌رکراون، بگه‌ڕێنه‌وه. به واتایه‌کی دیکه، PYD ده‌بێت تێبکۆشێت که له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه، درێژه به ژیانی خۆی بدات".

ئه‌م مۆدیله زۆر ژیرانه به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام ئێستا که قه‌یران و ته‌نگه‌ژه له ناوخۆی تورکیادا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته، چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ PYD په‌یوه‌ندی بگرن؟ چلنک ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هاوکێشەی ئاوەژوو. ئه‌و لای وایه که کێشاندنی PYD و YPG به بوارێکی دیموکراتیک و مه‌ده‌نی و پێکهێنانی بوونێکی خۆسه‌رییانه له باکووری سووریا، ده‌بێته هۆی هاندانی PKK. ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕێکخراوه "ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی ناڕاسته‌وخۆ" وه‌ده‌ست بێنێت و له ئاکامدا به‌ره‌و چەک داماڵین هان بدرێت. ناوبراو زیادیکرد: "به‌م شێوه، ئه‌نقه‌ره شێوه‌یه‌کی ده‌رچوون له قه‌یرانی نیشانی PKK داوه".

به کورتی، چلنک "چه‌کدانانی له ڕێگای PYDه‌وه" ئاراستە دەکا و ڕیگه‌چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی کوردستانی سووریا پێشنیار ده‌کات.

وه‌ها به‌دی ده‌کرێت که ئه‌م ڕوانگه سه‌رۆی نه‌ته‌وه‌ییه، تاکه ڕیگای تورکیا بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یران و کێشانه‌یه که له پێشیدایه. به دڵنیاییه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌تاهه‌تایی و پڕ له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه فاکتەرگەلێکی زۆری بەدواوە ده‌بێت. به‌م حاڵه‌وه، به ناچار ده‌بێت له جێگه‌یه‌که‌وه ده‌ست پێبکه‌ین.

کۆدی بابه‌ت: 53051 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۱/۲۹ | کاتژمێر: 0 : 22

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 29 بهمن 1394 ساعت: 4:38

صفحه بندی