بە پێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کەنەدا گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە ئامادە بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و هەراوهوریای لێکەوتەوە، چونکە لەسەر قۆڵی هێزە کەنەداییەکان کە لە هەرێمدا خەریکی فێرکاری و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەن ئارمی ئاڵای کوردستان دەبینرا. ئەم بابەتەش کاردانەوەی جیاواز و دژەیەکی لەو وڵاتەدا لێکەوتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا مەبەست لەو کارەی بەدیهێنانی هەماهەنگی ڕواڵەتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و ئاسان کردنی ناسینەوەی ئەو هێزانە لێکداوە، چونکە ساڵی ڕابردوو بە هۆی نەناسینەوەی سەربازە کەنەداییەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە لە نزیکی کەرکووک، سەربازێکی ئەو وڵاتە لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ناوبراو زیادی کرد: ڕەنگە ئەم داپەڕە ببێتە هۆی ئەوە هەندێک کەس خراپی لێ تێبگەن، بەڵام کەنەدا بەڵێنی خۆی سەبارەت بە پاراستنی یەکپارچەیی عێراق دەباتە سەر.
بەڵام دێنیز ناتاڵی، توێژەری ڕێکخراوی توێژینەوە ستراتژیکەکانی واشنتۆن وتی: ئەم ئاڵایە نوێنەکێکی گرینگە بۆ کوردەکان. کوردەکان بە هیوای پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆن.
هەندێک لە کەنەداییەکان پرسەکە بە کەمبایەخ شرۆڤە دەکەن، بەڵام دێنیز ناتاڵی دەڵێت: لکاندنی ئاڵای کوردەکان لەسەر قۆڵی سەربازەکانی وڵاتی کەنەدا ئەم بیرۆکەیە دەخەملێنێت کە ئەوان پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردەکان دەکەن.
ناوبراو هۆشداری دا کە پێویستە کەنەدا سەبارەت بە پەیامێک کە ئەم داپەڕە بۆ دیکەی عێراقییەکان هەیەتی، ئاگادار و وریا بێت.
ئەم کارناسەی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤێن وتی: پێویستە لەسەر دەوری گرینگی کوردەکان لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش جەخت بکەین، بەڵام لە ناوچەکەدا ستراتژی درێژخایەنتریش بە تایبەت سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی هەیە. کوردەکان دەیانەوێ ڕەوایی و دەرەتانی زۆرتر وەدەست بێنن.
کۆدی بابهت: 56262 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۷ | کاتژمێر: 17 : 10
برچسب:
نویسنده: استخدام کار