خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان نووسینگه‌ی خۆی له ئه‌مریکا له چه‌ند ساڵ پێشه‌وه کردووه‌ته‌وه. ئه‌م نووسینگه‌یه له باری ڕووبه‌ره‌وه ڕه‌نگه له ئاستی باڵوێزخانهیهکدا نه‌بێت، به‌ڵام له باری ته‌رافیکی دیدار و چاوپێکه‌وتنی سیاسه‌توانان و که‌سانی دهستڕوێشتووی ئه‌مریکا له‌م نووسینگه‌یه و هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی بواری دیداری به‌رپرسانی کوردی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا، گرینگایه‌تی ئه‌وه بۆ کورده‌کانی عێراق که‌متر له باڵوێزخانه نییه.

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به خزمه‌تگرتنی چه‌ندین کۆمپانیای یاسایی ئه‌مریکا و پێدانی چه‌ندین میلیۆن دۆلار ویستووه خۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یاسادانه‌ر و ده‌وڵه‌تی نزیکتر بکاته‌وه تاکوو هه‌م له بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی، پشتیوانی سیاسی بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و هه‌میش ئه‌وه‌ی که قه‌یرانی ئابووری ئێستا بتوانێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی وه‌ربگرێت و بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی خۆی پشتیوانی دارایی کۆشکی سپی وه‌ربگرێت.

ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا نووسی: کورده‌کان تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بوون به دروست کردنی لۆبی گه‌ری کاره‌کانی خۆیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن، چونکه ئه‌وان توانیان به پشتیوانی که‌سانی دهستڕوێشتوو ناوی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانیان له لیستی گرووپه تیرۆریستییه ئه‌مریکاییه‌کان ببه‌نه ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له‌مدواییانه‌دا ڕایگه‌یاندووه یارمه‌تی سه‌ربازیی و داراییه‌کان به بایه‌خی 415 میلیۆن دۆلار ڕاده‌ستی کورده‌کانی عێراق ده‌دات.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌مدواییانه‌دا له سه‌رووی وه‌فدێکی سه‌ربازی- سیاسی چووه‌ته واشنتۆن و چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ سیاسه‌توانان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته بووه. ناوبراو له دیمانه له‌گه‌ڵ نیۆیۆرک تایمز به ئاماژه به قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان و شه‌ڕ دژی داعش، وتی: ئێوه ناتوانن له کاتێکدا که له باری دارایی مایه‌پووچ بوون، سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕ بن. ئه‌گه‌ر ئێمه هێزی زه‌وینی له شه‌ڕ دژی داعشین ده‌بێ پشتیوانیمان لێبکرێت تاکوو بتوانین سه‌ربه‌خۆ بین.

جراڵد کۆنۆلی، نوێنه‌ری دیموکراته‌کان له ڤیرجینی4ا که یارمه‌تی داوه له دروست بوونی لۆبی گه‌ری له کۆنگرێس به‌م ڕۆژنامه‌ی وتووه، کورده‌کان مه‌یلیان به درێژه‌دانی شه‌ڕ هه‌یه، ئه‌وان ته‌نیا هێزێکن که به‌رده‌وام له شه‌ڕ دژی داعش سه‌رکه‌وتوو بوون.

به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری پێشووی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا و نوێنه‌ری ئێستای ئه‌وه له ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئێمه چاره‌یه‌ک جگه له هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی لێره‌مان نییه. ئێمه هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌مان نییه.

ده‌یڤید تافووری له به‌رپرسانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌مریکا له ئێستادا ئاگاداری زیاترێکیان له‌گه‌ڵ کورده‌کان و به‌رپرسانی ئه‌وان هه‌یه ئه‌وان باشتر ده‌توانن هه‌وڵی خۆیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن و بیسهرێکیان بۆ بیستنی ده‌نگیان له واشنتۆن ببێت.

به نووسینی نیۆیۆرک تایمز وادیاره کورده‌کان تا ڕاده‌یه‌ک توانیویانه بیری هاوڕای هه‌ندێ له که‌سانی دهستڕوێشتوو ڕابکێشن.

ترنت فرانک، نوێنه‌ری کۆماریخوازان له ئاریزۆنا له کۆمه‌ڵی به‌رپرسانی کورد له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانی ئه‌مریکا وتوویه‌تی: من ئاماده‌م تاکوو هه‌ر کارێک که ده‌توانم بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی کردنی ئێوه ئه‌نجام بده‌م. ئێمه ده‌ست له هه‌وڵه‌کانی خۆمان هه‌ڵناگرین.

ناوبراو زیادیشی کرد: یه‌که‌مایه‌تی ئێمه یارمه‌تی به کورده یهکدهنگهکان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه.

کۆدی بابه‌ت: 56307 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۸ | کاتژمێر: 20 : 33

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 19 ارديبهشت 1395 ساعت: 6:06

صفحه بندی