به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی ڕابردوو دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی وێڕای پیرۆزبایی کردن له هه‌موو هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م خوله‌ی مه‌جلیس، ڕایگه‌یاند: ئامانجی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و خۆشحاڵی و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکه و ده‌بێ به هاوکاری، به‌شداری و هاوده‌نگی زیاتر، خێراییه‌کی زۆرتر به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات و ده‌سته‌به‌رکردنی گه‌شه‌ی سه‌قامگیری ئابووری بده‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیوایه‌کی زۆری به مه‌جلیسی ده‌یه‌م هه‌یه، له هه‌وڵه‌کانی مه‌جلیسی نۆیه‌م ده‌ستخۆشی کرد و جه‌ختی کرد: چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک له مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت ئاشکرایه. خه‌ڵک خوازیاری هاوده‌نگی و هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی هه‌مووان و به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار و یاسادانه‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه بنه‌ماییه‌کانی وڵاته.
ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌رکی هه‌مووانی دیاری کردووه و هاوکاری نێوان هێزه‌کان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م یاسا بنه‌ڕه‌تییه بێت، زیادی کرد: یاسای بنه‌ڕه‌تی پێوه‌ری پێگه، پراکتیک و هاوکاری هێزه‌کانه.
ناوبراو به دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ئاماژه‌ی کرد و جه‌ختی کرد: به‌مزووانه له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به بارودۆخی پێش له گه‌مارۆ ده‌گه‌ڕینه‌وه و به‌شێک له کێشه بانکییه‌کان چاره‌سه‌ر و له‌مپه‌ڕه‌کانی دیکه‌ش ورده ورده چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه و گرفته‌کانی ژینگه‌ی و ئاوی وه‌کوو یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی وڵات ناو برد و ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو پارێزگاکانی وڵات له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌مبوونی ئاو به‌ره‌وڕوون که بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه کارێکی زۆر ئه‌نجام دراوه و ئه‌م پڕۆسه به خێراییه‌کی زیاتره‌وه درێژه‌ی ده‌بێت.
دواتر سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابه‌زینی هه‌ڵاوسان و له ده‌ره‌نجامدا گه‌یشتن به هه‌ڵاوسانێکی یه‌ک ڕه‌قه‌می هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ئابووری شی کرده‌وه و وتی: له ساڵی 95 پڕۆسه‌ی دابه‌زینی هه‌ڵاوسان، یه‌ک ڕه‌قه‌می ده‌بێت و خاڵی گرینگتر ئه‌مه‌یه که بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی ئابووری وڵات، پڕۆسه‌ی دابه‌زینی هه‌ڵاوسان، پڕۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وام و ڕوو له دابه‌زین ده‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌شداریی کردنی 18 که‌س له ژنانی بۆ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له سه‌رجه‌م ژنانی ئێران پیرۆزبایی کرد.
کۆدی بابه‌ت: 56341 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۱۹ | کاتژمێر: 11 : 58
برچسب:
نویسنده: استخدام کار