به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسانی هێزی ئینتیزامی، ڕایانگه‌یاند: به‌رنامه‌کان له‌سه‌ر "عه‌قڵ و لۆژیک"، "ئیراده و ده‌سه‌ڵات" و "یاسامهندبوون و مێهره‌بانی" دابنن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی به ته‌واوه‌تی باش له ناجا له زه‌ینی خه‌ڵکی ئه‌مه‌گدار بنه‌خشێندرێت.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پرسی ئاسایشیان به زۆر گرینگ و له پله‌ی یه‌که‌می یه‌که‌مایه‌تی وه‌سف کرد و به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به بێ ئاسایش، ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و ئه‌نجامدانی چالاکییه زانستی، زانکۆیی، ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات مومکین نییه، وتیان: کار و پراکتیک له بواری ئابووری خۆڕاگرانه و دروست بوونی ئابووری ناوخۆیی پێویستی به ئاسایش هه‌یه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی لێکدانه‌وه‌ی بنچینه‌یی نائه‌منی له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامی و داموده‌زگا به‌رپرسه‌کانیان به گرینگ زانی و له‌سه‌ر پێویستی یارمه‌تی گه‌یاندنی هه‌موو داموده‌زگاکان به هێزی ئینتیزامی جه‌ختیان کرد.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هێزی ئینتیزامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، ته‌ندروستی ئه‌و هێزانه‌یان به گرینگ وه‌سف کرد و ڕاشیانگه‌یاند: "بیر دروستی، پراکتیک و ئه‌خلاقی هێزی ئینتیزامی"، وێڕای ڕاکێشانی پشتیوانی خه‌ڵک، په‌یوه‌ندی ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ چینه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵک دۆستانه‌تر ده‌کاته‌وه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی پێویستی ته‌ندروستی هێزی ئینتیزامیان به "بوونی چاودێری دروست، هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌میشه‌یی" زانی و جه‌ختیان کرده سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئاستی به‌شداریی هێزه ئینتیزامییه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات و جێگیربوونی ئاسایش له هه‌موو ناوچه نیشته‌جێیه‌کان و شوێنی ژیانی خه‌ڵک و له‌وان ناوچه‌کانی هاوێری شار، ناوچه دووره‌کان و شاره بچووکه‌کان.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی جه‌ختیان کرد: له بابه‌ته‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی، به دوای به‌رنامه‌ڕێژی دروست، پته‌و، عه‌قڵانی و دروست، ئیدی نابێت ئاوڕ له دژایه‌تی هه‌ندێ که‌س یان هه‌رانانه‌وه‌ی میدیایی بدرێته‌وه به‌ڵکوو ده‌بێ به پشت به‌ستن به خوا کاره‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه ببردرێت.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران زیادیان کرد: "ده‌سه‌ڵات و جیدییه‌تێک به بێ به‌زه‌یی"، "ته‌ندروستی ده‌روون"، "ئاماده‌بوونی ده‌ستبه‌جێ و خێرا"، "مێهره‌بانی و یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵک" و "یاسامهندبوون" ئه‌و هۆکارانه‌ن که وێنه‌یه‌کی ئیجابی له هێزی ئینتیزامی له زه‌ینی خه‌ڵک دروست ده‌کات.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌رجه‌م به‌رپرسان و خه‌ڵکیان به هۆشیاری له یه‌کده‌نگی ئێستای وڵات بانگهێشت کرد و جه‌ختیشیان کرد: دروست کردنی دوو لایه‌نی، دوو ئیتنیکی و دوو جه‌مسه‌ریی زه‌برێکی کوشنده‌یه که دوژمنان هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ کردنی ده‌ده‌ن.
کۆدی بابه‌ت: 56406 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۲۰ | کاتژمێر: 13 : 20
برچسب:
نویسنده: استخدام کار