خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ئاشتیی ئاخێن به‌بۆنه‌ی داخوازیی زانستگاییهکانی تورکیا له حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی کوشت‌وبڕ و ڕاگواستنی کورده‌کان، به‌وان دراوه.

براوه‌کانی خه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیی ئاشتیی ئاخێن له‌م حه‌وته‌دا له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یێندران.

ژماره‌ی هه‌زار و 128 کەسایەتیی زانستگایی له زانستگاکانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی تورکیا به واژۆکردنی نامه‌یه‌ک، داوایان له حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته کرد که ده‌ست له کوشتوبڕی کورده‌کان هه‌ڵبگرێت. ئه‌م ژماره‌یه، کرده‌وه‌کانی حکوومه‌تی تورکیا له ڕەوتی ئۆپراسیۆنه دژه تیرۆره‌کان له ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، وه‌کوو پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دژ به یاسای تورکیا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زانی.

ئه‌م گرووپه له نامه‌یه‌کدا به بهردهنگکردنی حکوومه‌تی تورکیا نووسیبوویان: "ئێمه به بێده‌نگبوون، نابینه هاوده‌ستی ئه‌م کوشتارانه و ده‌مانهه‌وێت که ئه‌و توندوتیژییه‌ی که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه داده‌سه‌پێندرێت، به خێراترین کات ڕابگیرێت".

کاری ئه‌م که‌سانه ڕووبەڕووی کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه‌وه.

ناوبراو ئه‌م که‌سانه‌ی بە تیرۆریست ناوبرد و وتی: ئه‌وان ده‌ستیان داوه‌ته خه‌یانه‌ت. زۆرێک له‌م که‌سانه، پله‌ی زانستگایی خۆیان له‌ده‌ست دا و ته‌نانه‌ت به‌دواداچوونی یاسایی‌یان بۆ کرا.

لیژنەی داوەرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی ئاخێن به بۆنه‌ی ئه‌م به‌دواداچوونه یاساییه، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌و زانستگاییانە بەخشی.

ئه‌م لیژنەیە له ڕاگهیێندراوهیهکدا نووسی: "بانگهێشتی خوێندکاران بۆ ئاشتی به‌هۆی ڕوونی ده‌ق و کاردانه‌وه‌ی حکوومه‌تی تورکیا و ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی، خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تایبه‌تییه".

کۆدی بابه‌ت: 56500 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۲۳ | کاتژمێر: 10 : 38

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 23 ارديبهشت 1395 ساعت: 13:25

صفحه بندی