ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی مێهره‌جانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پێکهاته ئێرانییه‌کان له سنه له ده‌لاقه‌ی کامێراوه
دووهه‌مین مێهره‌جانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پێکهاته ئێرانییه‌کان به به‌شداریی 22 گرووپی مۆسیقای ئێران و گرووپێکی مۆسیقای هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ و له سێ به‌شی مۆسیقای ئیتنیکه‌کان، پیشانگا و په‌نێلی پسپۆڕی له سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێکردنی کاری ئه‌م مێهره‌جانه به ئاماده‌بوونی پارێزگار و جێگرانی ناوبراو، تاقمێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا، ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ند و مامۆستا به‌ناوبانگه‌کانی بواری هونه‌ر و گرووپه به‌شداربووه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆگه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئیمام خومه‌ینی(ره) له سنه ده‌ستیپێکرد. بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی مه‌زهه‌ر خالقی، هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد ڕوو له‌م مێهره‌جانه، پێشکه‌ش کردنی مۆسیقای لوڕستان، پێشکه‌ش کردنی مۆسیقای گرووپی ژوانا له کوردستان و پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی له‌لایه‌ن گرووپی پیشه‌وا له سنه و... چه‌ندین به‌ش له به‌رنامه‌کانی ده‌ست به کارکردنی ئه‌م مێهره‌جانه بوو.
وێنه‌گر: یه‌حیا سه‌مه‌دی
برچسب:
نویسنده: استخدام کار