16ی مه‌ی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕێککه‌وتننامه‌ی سایکس- پیکۆ؛ ڕێککه‌وتنێکی نهێنی که ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی کرده چه‌ند به‌شه‌وه (ئه‌گه‌ر مسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک ده‌ستێوه‌ردانی نه‌کردبایه، تورکیاشی بۆ چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌کرد). ڕابین ڕایت نووسه‌رێک که له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین زۆر ده‌نووسێت، له‌مدواییانه‌دا چه‌ندین وتاری نووسیویه‌تی که تێیدا سایکس- پیکۆی به "بێزارییه‌ک" وه‌سف کرد. قسه‌یه‌کی بێ بنه‌مایه. سایکس- پیکۆ بۆ هه‌ندێ که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نیعمه‌تێکی گه‌وره بوو.
ئاوڕدانه‌وه‌یێک له نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕه‌نگه ئێمه به‌م ده‌ره‌نجامه بگه‌یێنێت که ڕێککه‌وتننامه‌ی سایکس- پیکۆ جگه له‌وه‌ی که دیاریکردنی زۆربه‌ی سنووره‌کانی ئه‌مڕۆی به‌دواوه بوو، هه‌ندێ وڵاتی ده‌ستکردیشی دروست کرد به‌ڵام ساخته‌یی بوونی سنووره‌کان به مانای ساخته‌یی بوونی وڵاتی دروستکراو له‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه نییه.
بۆ وێنه، عێراقی ساڵی 1932، واتا 12 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سنووره‌کانی تێیدا دیاری کرد، گه‌یشته سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له هه‌زار ساڵ پێش ئێستا له عێراق قسه کراوه. سووریاش- به‌م سنووره ساخته‌ییه‌ی ئێستای- ساڵی 1920 له ژێر سه‌رپه‌ره‌شتی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دانرا به‌ڵام بیرکردن له سووریا وه‌کوو ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو له ماوه‌ی سه‌رده‌می حه‌زره‌تی محه‌مه‌د{د.خ} له‌ئارادا بوو. ئه‌م بابه‌ته له‌باره‌ی تورکیاش دروسته. کێوه‌کانی لوبنان هه‌میشه شوناسێکی به ته‌واوه‌تی تاکه و دیاریکراوی بووه به بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌م شوناسه که‌مترین په‌یوه‌ندییه‌کی به به‌شداریی مه‌سیحییه‌کانی مارۆنی له‌و شوێنه‌دا بێت. به‌مه‌شه‌وه خودی سووریا هه‌رگیز شوناسی لوبنانی به فه‌رمی نه‌ناسی به‌ڵام دابه‌شکارییه‌کانی سایکس- پیکۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ لوبنان ڕه‌خساند که هاوشێوه‌ی دیکه‌ی وڵاتان ئازادییه‌که‌ی وه‌ده‌ست بێنێت.
ئایا که‌سێک له سایکس- پیکۆ زه‌ره‌ری بینی؟ ڕایت به دوای سه‌فه‌رکردن بۆ هه‌رێمی کوردستان له زاری به‌رپرسانی ئه‌و شوێنه دهیگێڕێنێتهوه که به‌ڵێ، کورده‌کان خه‌ساریان بینی به‌ڵام مێژوو که‌مێک دژوارتر له‌وه‌یه: خهساربینینی کورده‌کان به بۆنه‌ی سایکس- پیکۆ نه‌بوو به‌ڵکوو به بۆنه‌ی پیلانی زلهێزه گه‌وره‌کان له هه‌مان ماوه‌ی واژۆکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه بوو؛ ئه‌و پیلانانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له په‌یمانی لۆزان خۆی نیشان دا و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌فدی کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که حوکمی به شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له‌سه‌ر "ویلایه‌تی مووسڵ" دا.
ئایا سایکس- پیکۆ بووه‌ته‌هۆی دروست بوونی هه‌ندێ وڵاتی ساخته‌یی؟ به دڵنیاییه‌وه. ئۆردۆن وێنه‌ی به‌رچاوی ئه‌و بابه‌ته‌یه. زیاتر باسکردنی هاوشێوه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌گه‌رچی دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ره‌نجامی سایکس- پیکۆ نه‌بووه. وڵاتانی بچووکتر له نێوانیاندا ڕه‌نگه له پراکتیکدا زیاتر له "چه‌ندین هۆزی خاوه‌ن ئاڵا" نه‌بن به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش شوناسێکی ڕاسته‌قینه‌یه.
ئایا ده‌کرێ هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه؟ به دڵنیاییه‌وه. کورده‌کان ڕه‌نگه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئه‌م کاره به بێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوخۆیی کورده‌کان ڕه‌نگه کوردستانیش له ڕزنی ده‌وڵه‌تانی شکست خواردوو هاوشێوه‌ی سوودانی باشووری، کوێزوو، ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ریتره دابنێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی به پێچه‌وانه‌کردنی ده‌ره‌نجامی نێگه‌تیڤی سایکس- پیکۆ له نێواندا بێت، چۆن؟
ڕێگایه‌ک بۆ دابه‌ش کردنی سنووره‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کسان و یه‌کده‌ست له‌ئارادا نییه
یه‌که‌م، زۆربه‌ی وڵاتانی دروستبوو له ده‌ره‌نجامی دابه‌شکارییه‌کانی به دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، به دوای نزیک به یه‌ک سه‌ده گه‌ل بوون، شوناسێکی دیار و جیاوازتر له دراوسێیه‌کانی خۆیانیان وه‌ده‌ست هێناوه. سه‌د ساڵ ڕێکه‌وتێکی زۆر بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژی یه‌که‌مه.
دووهه‌م، ڕاگه‌یاندنی بۆچوون له‌باره‌ی به پێچه‌وانه‌کردنی سایکس- پیکۆ و ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی مهرجبهندییهکی دوو ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئیمپریالیزمه. ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابه‌ش کردنی سنووره‌کان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌کسان و یه‌کده‌ست له‌ئارادا نییه. هه‌ر جۆره هه‌وڵێک له‌مباره به مانای ڕێکخستنی پاککردنه‌وه‌ی ئیتنیکی و فیرقه‌ییه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که دیاری کردنی سنوور و ده‌وڵه‌تانی نوێی خاوه‌ن ئیتنیکه‌کان ته‌نیا به مانای سڕینه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی پرسه‌که و نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته‌یه.
سێهه‌م، ئه‌م بۆچوونه که گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێکوپێکی پێش له سایکس- پیکۆ به باشتر بزانین، به مانای گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می "گه‌ل"ی عوسمانییه که ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین داده‌نێت و ئه‌مه به مانای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی داعش و نه‌ک به پێچه‌وانه کردنی سایکس- پیکۆوه و یارمه‌تییه‌ک به‌وانه نادات که به دوای ده‌وڵه‌ت بوون به‌پێی بۆچوونه ئیتنیک گهرایانهکانی ناسیۆنالیزمن.
بێگومان ههلکۆتانه سه‌ر میراتی ئیمپریالیزم، دیکتاتۆری و ڕۆژئاوا بووه‌ته باو به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌و شته‌ی که ئه‌مڕۆ قبووڵی ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه دروست نییه. باشتره له‌بری ده‌ربڕینی داخ و ئه‌سه‌ف له سایکس- پیکۆ ئه‌و شته به‌و شێوه‌ی که بوو، قبووڵی بکه‌ین: ڕێکارێکی وه‌ده‌ستهاتوو له خراپ بینینی ئیمپریالیستی که هاوکات ده‌رفه‌تێک بۆ ئازادی و خۆشحاڵی نه‌ته‌وه‌یی بڕه‌خسێنێت (ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌رفه‌ته به ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستچووه.)
سه‌رچاوه: ئه‌مریکه‌ن ئینتێرپرایز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سرووری خدری
کۆدی بابه‌ت: 56715 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۲۷ | کاتژمێر: 14 : 44
برچسب:
نویسنده: استخدام کار