خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس لە پەیوەندییە گشتییەکانی توێژینگەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری، ئەردەشیر جەوانمەرد زادە سەرپەرشتی لێژنەی لێکۆڵەر لە دەشتی سوومار پاش ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ڵە بەفرانباری ١٣٩٤ لێکۆڵینەوە کۆنینەناسییەکان لە سنووری جوگرافیایی دەڤەری ڕووباری گەنگیر لە دەشتی سوومار و بانجیڵەکانی دەورووبەری ئەو ڕووبارە بەرەو باکوور تا کەوشەنی بەنداوی شەرەفشا دەستی پێکرد.

ئەم کۆنینەناسە وتی: چوونکە مەبەستی سەرەکی گەڵاڵەکە توێژینەوە و ناسینەوەی ئاسەوارە کۆنینەکانی کەوشەنی گواستنەوەی ئاو و تۆڕی زنەکێشیی ئاودێری سوومار بوو، بە ئەوپەڕی وردبینییەوە کارەکە ئەنجام درەاوە نەوەک ئاسەوارێک پێش ناسینەوە و توێژینەوە لەسەری لەناو بچێت و خاپوور بکرێت.

جەوانمەرد زادە وتیشی: بەوەشەوە، بەداخەوە لە زۆربەی خاڵەکانی دەشتی سوومار تۆڕی گواستنەوە و زنەکێشی زەوییەکان تەواو کراوە یان لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش بۆتە هۆی لەناوچوونی هەندێک لە ناوانە مەبەستەکانی ناو کێڵگەکان و زەوییەکانی کشتوکاڵ.

ناوبراو زیادی کرد: وا چاوەڕوان دەکرا پاش ناسینەوە و ڕاگەیاندنی ناوان و شوێنەوارە کۆنینەکان بە جێبەجێکارانی گەڵاڵە ئاوەدانکارییەکە، پڕۆسەی گواستنەوەی ئاو دەست پێبکرێت بەڵام بەداخەوە پێشتر دەست پێکراوە و ئێستاکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

ئەم کۆنینەناسە وتیشی: دیارە کە لەناوچوون و مەترسییەکانی ئەم باسە دەبێتە هۆی زەق بوونی بابەتەکە و دەرکەوتنی گرینگایەتی و پێویستی پێشگری لە خاپووربوونی ئاسەوار و شوێنەوارە کۆنینەکان و دەبێ لەم بوارەدا هەموو هەوڵی خۆمان بخەینە گەڕ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی شوێنەوارگەلی ناو کێڵگەکان وەبەر تەخت و هەموارکردن کەوتوون، وتی: لەناو ٥٣ ئاسەوار و ناوانی دۆزراوە نزیک بە نیوەیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە مەترسیی گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاودان، کە لە هەندێکیاندا شوێنوارکان بە تەواوی تەخت بوون و لەناوچوون.

جەوانمەرد زادە زیادی کرد: هەندێک لە ناوانەکانیش بەهۆی شاردرانەوەی دەورووبەری تەپۆڵکەکان لە ژێر ڕۆنیشتە، سنووریان دیار نییە و ڕەنگە هەرجۆرە چالاکییەکی ئاوەدانکاری و خاک هەڵگری ببێتە هۆی فەوتانی توێژە فەرهەنگییەکانی ئەو شوێنەوارانە.

ئەم کۆنینەناسە جەختی کرد: هیوادارم بە هاوکاری و هەوڵی بەرپرسانی پێوەندیدار بەم بابەتەوە بتوانین ئاسەوارەکانی باو و باپیرانمان بپارێزین.

گەڵاڵەی ناوبراو بە گەڵاڵەی گەرمەسێری بۆ وەدیهێنانی تۆڕی گواستنەوەی ئاو بۆ دەشتەکانی کرماشان و ئیلامە کە لەلایەن کۆمپانیای گەشەی سەرچاوەکانی ئاو و وزەی ئێران و بەبێ هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ میراتی فەرهەنگی و بێ توێژینەوەیەکی فەرهەنگی – مێژوویی جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی بەندی "ج"ێی مادەی ١١٤ی یاسای بەرنامەی ٥ساڵەی چوارەم، هەموو وەزارەتخانە، ڕێکخراوە و دامەزراوەیەکی دەوڵەتی پێویستە پێش لە جێبەجێکاری گەڵاڵەکانی ئاوەدانکاری و لە قۆناغی تێبینی و شوێن دۆزینەوەدا، توێژینەوەی فەرهەنگی و مێژوویی و کۆنینەناسی ئەنجام بدەن و بە پێی دەرەنجامی توێژینەوەکە دەست بدەنە کاری داڕشتە و شوێن دۆزینەوە بۆ گەڵاڵەکەیان.

کۆدی بابهت: 53687 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۲ | کاتژمێر: 1 : 35

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 12 اسفند 1394 ساعت: 8:44

صفحه بندی