خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری کرماشان هاوڕێ لە گەڵ جێگران و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی پارێزگا لە درێژەی سەردانە یەک ڕۆژەکەی خۆیدا لە پڕۆژەکانی شاری هەرسین، سەردانی پڕۆسەی جێبەجێکردنی کارگەی تواندنەوەی پۆڵای بێستونی کرد.

لەم سەردانەدا جەهانگیر شوکری، بەڕیوەبەری ئەم پڕۆژەیە لە لیدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی: فازی دووی پڕۆژەی تواندنەوەی پۆڵای بێستون لە ١٠ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە دەستی پێکرد و لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەگاتە قۆناغی کۆتایی.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئەگەر ئەم کارگەیە بگاتە قۆناغی وەبەرهێنان پۆڵای ئیسفەنجی و شمشی پۆڵایین تێیدا بەرهەم دەهێندرێت.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی تواندنەوەی پۆڵای بیستون ئەم کارگەیەی بە تەواوکەری کۆمەڵەی پۆڵا ڕاگەیاند و وتیشی: بەرزایی ژێر جەڕەسەقیل لەم پڕۆژەیەدا ١٨ مەتر و تاجی هۆڵەکەی ١٨ مەترە.

وتیشی: ئەم کارگەیە لە سەر ڕووبەری ٢٠ هەزار مەتری چوارگۆشە دروست کراوە و ئەگەر بگاتە قۆناغی کۆتایی نزیک بە هەزار کەس تێیدا کار دەکەن.

شوکری دەفرایەتی وەبەرهێنانی کارگەی تواندنەوەی پۆڵای بیستونی لە کاتی کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ٣٠٠ هەزار تەن لە ساڵێکدا خەمڵاند و زیادی کرد: لە ئێستاشدا نزیکەی ١٥٠ کەس لە دانیشتوانی خۆجێیی خەریکی کار کردن لە سەر ئەم پڕۆژەیەن.

ناوبراو گوژمەی تەرخان کراو بەم پڕۆژەیەی ١٥٠ ملیارد هەڵسەنگاند و وتی: بەرهەمەکانی ئەم کارگەیە بۆ دوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستان هەناردە دەکرێت.

کۆدی بابهت: 56876 | بهروار: ۱۳۹۵/۲/۳۱ | کاتژمێر: 21 : 27

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 1 خرداد 1395 ساعت: 1:49

صفحه بندی