خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ رادیۆی نەوا رایگەیاندووە: "نازانم مەبەستی راگەیەنراوەکە لەوبارەیەوە چییە کە ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ جاران، ئێمە بەو رێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەمانەوێت ناوماڵی کورد رێکبخەین و ناوەڕۆکەکەی تەنها ئەوەیە کە ئاشکرا کراوە هیچ شتێکی شاراوەی تیادا نییە، یەکێک لەخاڵەکانی گەڕانەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چ جای ئەوەی بخوازرێت جارێکی تر سنوری دێگەڵەو زۆنی سەوزو زەرد بێتەوە کایەوە، ئێمە بڕوامان بەوە نییەو هەرگیز بیری لێناکەینەوە، نزادەکەین هیچ کاتێک ئەو رۆژە رەشانە بەسەر هەرێمی کوردستاندا نەیەتەوە".

سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یهکێتی وتیشی: "من کاتێک راگەیەنراوەکەم خوێندەوە بەداخەوە حەزم نەدەکرد بەوشێوەیە توند بێت و حەزم دەکرد سارد تر بێت، دوو رۆژی رابردوو سەعدی ئەحمەد پیرە و رزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چوونە لای پارتی و چاویان بە نێچیرڤان بارزانی کەوتووە، بڕیاربوو جارێکی تر برادەرانی ئێمە سەردانیان بکەنەوە، چونکە ئێمە نامانەوێت هیچ کێشەیەک هەبێت و دەمانەوێت هەرێمی کوردستان گەورە بێ و فەلسەفە و بڕوامان لەگەڵ حزبەکانی تر یەک بێت، بۆئەوەی داهاتووی میللـەتەکەمان رۆشن بێت".

عادل موراد وتیشی"رێککەوتنەکە مادە بە مادە بۆ مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان خوێنراوەتەوە یەک بەیەکی پەسەند کردووە و دواتر واژۆ کراوە".

ناوبراو زیادیشی کرد: "پێویستە ئێمە خۆمان لەناوخۆدا رێکبخەین و دواتر ئەو پردەی لەگەڵ بەغدا پچڕاوە دروستی بکەینەوە و لەگەڵ کوردی رۆژئاواش بەهەمان شێوە، من پێشتر لەفەیسبوکی خۆم رامگەیاند: ئێمە پێویستە لەگەڵ گۆڕان ببینەوە بەیەک حزب و پێویستە بۆ رێکخستنی ناو ماڵی کوردیش حزبەکان یەکبگرن، ئێستا حزبە ئیسلامییەکان یەک بیروباوەڕ و یەک فەلسەفەیان هەیە چ پێویست دەکات سێ حزب بن من پێموایە دەبێت ئەوانیش ببن بەیەک حزب".

شاندی یهکێتی ڕێککهوتننامهکهی پێشکهشی نێچیرڤان کردووه

ئهم لێدوانهی عادڵ موراد له کاتێکدا هاتووه که تهلهفزیۆنی رووداو له راپۆرتیکدا بڵاویکردهوه "پێش واژۆکردنی رێککەوتنەکە، شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە نووسراو رێککەوتننامەکەیان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی بردووە".

ههروهها ئهو کهناڵه ئاسکرایشی کردووه: " کۆسرەت رەسوڵیش خاڵەکانی نێو رێککەوتننامەکەی بۆ بارزانی روونکردوونەتەوە، بەڵام پارتی وەستابوو تاوەکوو رێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت، ئینجا رای فەرمی دەرببڕێت."

ههروهها لهو راپۆرتهدا هاتووه" پارتی بە یەکێتی راگەیاندووە لەگەڵ خاڵەکانی نێو رێککەوتنەکە نین و نەوشیروان مستەفا بیروڕای خۆی تێدا سەپاندووە، جێدەستی زۆر زۆر دیارە و یەکێتی چووەتە ژێر هەژموونی گۆڕانەوە، بۆیە پێیانوایە ئەم رێککەوتنە کێشەکانی ههرێمی کوردستان چارەسەر ناکات و ئەگەر بەم نەفەسە بەبێ پارتی کار بکرێت، دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر دەبێت".

تا ئێستا بهفهرمی یهکێتی نیشتمانی کوردستان و جێگری یهکهمی سکرتێری گشتی ئهو حزبه هیچ روونکردنهوهیهکیان لهو بارهیهوه بڵاونهکردۆتهوه.

کۆدی بابهت: 56924 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱ | کاتژمێر: 14 : 29

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 1 خرداد 1395 ساعت: 17:42

صفحه بندی