به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له "هاوار نیوز"، له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه، 31 گرووپ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌شداری ده‌که‌ن. له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه‌کانی "یه‌په‌گه" و "یه‌په‌ژه" وه‌کوو هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه ناسێندراون.
شان به شانی هێزه کوردییه‌کان، هێزه عه‌ره‌ب و ئاسووری و سریانی و تورکمانیش به‌شداری ده‌که‌ن.
24ی مانگی مه‌ی، هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی باکووری ڕه‌قه‌یان ده‌ست پێ‌کرد که وه‌کوو پێته‌ختی به‌ناو ده‌وڵه‌تی داعش ناسراوه.
هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکراتیک، به‌پێی خواستی دانیشتووانی ناوچه‌که، له سێ ناوچه‌دا ئۆپراسیۆنیان ده‌ست پێ‌کرد. ناوچه‌ی یه‌که‌م له لای عه‌ین عیسا، ناوچه‌ی دووهه‌م له‌لای چێشتخانه‌ی نه‌خیل و ناوچه‌ی سێهه‌م له‌لای ناوه‌ندی سه‌ربازیی 93ه‌وه ده‌ستی پێکردووه. له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا 31 گرووپی سه‌ربازی به‌شداری ده‌که‌ن که هه‌ندێک له‌م گرووپانه له مانگی جوونی ساڵی ڕابردووه‌وه په‌یوه‌ست به هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بوون.
هه‌روه‌ها هه‌نگی ئه‌حراری ڕه‌قه و هه‌نگی ته‌حریر که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانیان عه‌ره‌بن، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش، په‌یوه‌ست به هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک بوون.
ناوی ئه‌و گرووپانه‌ی که له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا به‌شدارن، بریتین له:
1- هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)
2- هێزه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)
3- هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ی خێرای 455
4- هه‌نگی مه‌شی یان 99
5- هه‌نگی ئهلقهقا
6- به‌ره‌ی کورده‌کان
7- هه‌نگی سه‌لاجوقه
8- هه‌نگی ساتان سه‌لیم
9- هه‌نگی عه‌ین جالووت
10-هێزی ئایلین حه‌ڵه‌ب
11- هه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ی جزیره
12- هه‌نگی شه‌هیدانی جه‌زا
13- هه‌نگی شه‌هیدانی ته‌ل حه‌میس
14- هه‌نگی شه‌هیدانی ته‌ل برک
15- هه‌نگی شه‌هیدانی گرههووک
16- هه‌نگی شه‌هیدانی حه‌سه‌که
17- هه‌نگی شه‌هیدان ڕهوایا، هه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ی فورات
18- هه‌نگی شه‌هیدانی مهبرووکا
19- هێزه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی جرابلۆس
20- هێزه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌حراری جرابلۆس
21- هێزه‌کانی شه‌هیدانی فورات
22- هێزه‌کانی شه‌هیدانی سه‌د
23- سه‌نادید
24- هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی سریانی
25- هێزه‌کانی شمس الشمال
26- هێزه‌کانی سوپای جوندولحهرهمهین
27- به‌ره‌ی شۆڕشگێڕانی ڕه‌قه
28- هه‌نگی هێزه‌کانی ئه‌حراری ڕه‌قه
29- هه‌نگی ته‌حریر
30- هه‌نگی تهبگا
31- هێزه‌کانی حه‌قی خانم
کۆدی بابه‌ت: 57144 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۸ | کاتژمێر: 10 : 18
برچسب:
نویسنده: استخدام کار