به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گێرانه‌وه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ڕاگه‌یاندی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، رۆژی سێشەممە 1ی مارچی 2016 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕاگۆڕینەوە و ڕاوێژ لەمەڕ جێبەجێکردنی بڕیار و دانانی میکانیزم لەبارەی پڕۆسەی چاکسازی، لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاکی و دادوەری لێکۆلینەوەی دەسپاکیی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبووه‌وه.
لەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی باسی لە پێویستیی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەروەها مەترسییەکانی تەشەنەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەسەر سەقامگیری و داهاتووی وڵات کردووه و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی ڕاگەیاندووه بۆ دادوەرەکان و ئەندامانی دەستەی دەسپاکی و دیوانی چاودێریی دارایی.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردووەته‌وه کە ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دەستپێکردنی چاکسازی ئەرکێکی نیشتیمانیی پیرۆزە و ئەوە داواکاریی هەموو خەڵکی کوردستانە و هه‌مووان پشتیوانی لێدەکەن.
بارزانی وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که "له‌و پڕۆسەیەدا نابێ هیچ لایەن و کەسێک، لە هەر پلە و پایە و پێگەیەکدا بێت هه‌ڵکه‌وته بکرێت و پارێزبەندی هەبێت لە لێپێچینەوە"، وتوویەتی: بۆ ئەو مەبەستەش هەموو توانایەکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری و دەستە چاودێرییەکانی کوردستان بتوانن بە باشترین شێوە پڕۆسەی چاکسازی جێبەجێ بکەن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕوونیکردۆته‌وه کە هیچ کەسێک لە چارەنووس و ئیرادەی گەل باڵاتر نییە و گەلیش دادپەروەری و چاکسازی دەوێت و چارەنووسیشمان بە سەرکەوتنی چاکسازییەوە گرێ دراوە.
به وته‌ی مه‌سعوود بارزانی دادوەر و دەزگا و دەستە چاودێرییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەت جێبەجێکاری پڕۆسەی چاکسازی دەبن و ڕایشیگەیاندووه: وه‌کوو خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە پاڵپشتیی تەواویان دەکات و لەگەڵیان دەبێت و شەخسی خۆی لەبەرانبەر هەر کەسێک دەوەستێتەوە کە کۆسپ و تەگەرە بۆ پڕۆسەی چاکسازی دروست بکات یانیش مل بۆ بڕیارەکان کەج نەکات.
وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه؛ لەبەرانبەردا دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا چاودێرییەکان و دادوەرانی دەستەی دەسپاکیی، سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەڵێنی ئەوەیان داوه کە پێشمەرگەئاسا جێبەجێکاری پڕۆسەی چاکسازی و بڕیارەکانی چاکسازیی سه‌رکی هه‌رێم دەبن و هه‌موو هه‌وڵ و تاوانایان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سەرخستنی چاکسازی و داوایشیان لە بارزانی کردووه کە پاڵپشت و پشتیوانیان بێت.
کۆدی بابه‌ت: 53751 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۲ | کاتژمێر: 14 : 28
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار