خرید بک لینک

به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "سه‌ید موحسێن عه‌له‌وی" له په‌ڕاوێزی یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو به ئاماژه‌دان به که‌مبوونی سه‌رچاوه‌گه‌لی ژێده‌ر و زانیاریی سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو، به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتووی به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له گه‌شه‌کردنی گه‌شتیاریی پارێزگای کوردستان ڕاگەیاند.

عه‌له‌وی ڕاشیگەیاند: کۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو هه‌لێکی باش بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وتار و ده‌قه زانستییه‌کان سه‌باره‌ت به که‌ره‌فتوو و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین تۆمارکردنی جیهانیی ئه‌و شوێنه‌واره له رێکخراوه‌ی یونێسکۆ خێراتر بکات.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای کوردستان رایگه‌یاند: تۆمارکردنی جیهانیی شوێنه‌واره‌کان پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نی هه‌یه و ناتوانرێ بۆ ئه‌و کاره کاتێک دیاری بکرێت، به‌ڵام هیوادارین ئه‌م ڕه‌وته بۆ ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو و هه‌ورامان له داهاتوویه‌کی نزیکدا وه‌دی بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی پارێزگای کوردستان به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که له جیهاندا په‌نجا شوێنه‌وار بۆ تۆمارکردنی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو ڕکابەری ده‌که‌ن، وتی: یونێسکۆ به‌و دۆسییانه‌ی که پێوه‌ر و مه‌رجه دیاریکراوه‌کانی تێدا ڕەچاوکرابێت، بەها ده‌دات و ده‌یانخاته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه بۆ تۆمارکردنیان.

ناوبراو به جه‌خت کردنه‌وه له پێویستیی له‌به‌رچاو گرتنی لایه‌نه‌کانی سه‌رنجڕاکێش بوون له بواری گه‌شتیاریدا، وتی: تۆمارکردنی جیهانی میرات و شوێنه‌وارێک سه‌رنجی هه‌موو جیهان بۆ لای ئه‌و شوێنه‌واره ڕاده‌کێشێت و گوژمەی گه‌شه‌پێدان و پاراستن و پێڕاگه‌یشتنی ئه‌و شوێنه‌واره به شێوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆی ته‌رخان ده‌کرێت.

عه‌له‌وی له کۆتاییدا له به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆڕبه‌ندی پسپۆڕانه له بواره جۆراوجۆره‌کاندا هه‌واڵیدا و رایگه‌یاند: کۆڕبه‌ندی پیشه‌ی ده‌ستی، ئێکۆتووریسم و کارگه‌کانی گه‌شتیاری و دەستەبەرکردنی بازاڕ له بواره‌کانی پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریدا له زومره‌ی داڕێژه‌کان و به‌رنامه‌کانی ئێمه بۆ داهاتووه.

یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو سه‌ر له به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان، لێکۆڵه‌ران و توێژه‌ران له شاری دیوانده‌ره ده‌ستی پێ‌کرد. ئامانج له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆڕبه‌نده یارمه‌تی گه‌یاندن به ناسین، ناساندن و تۆمارکردنی جیهانیی شوێنه‌واری ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو ڕاگەیێندراوه.

کۆدی بابه‌ت: 57268 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۰ | کاتژمێر: 0 : 9

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 10 خرداد 1395 ساعت: 10:39

صفحه بندی