به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد له یاریگای ئازادی ئه‌م شاره به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که "له کۆماری ئیسلامی ئێران نێوان شوێنکه‌وتووانی ئایین و ئیتنیکه‌کان هه‌ڤیازی و سه‌روه‌ری بوونی نییه؛ هه‌موویان گوڵی جۆراوجۆری ئێرانن"، ڕایگه‌یاند: یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی، ڕێبه‌رێکی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌تێکمان هه‌یه و پێشکه‌وتن له سێبه‌ری یه‌کگرتوویی مومکینه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران، ئاسایشی ڕاسته‌قینه و به‌رده‌وامی له سێبه‌ری دڵۆڤانی و پێشکه‌وتن زانی و به ئاماژه به‌وه‌ی که "له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان خه‌ریکی ڕێوشوێنی جێبه‌جێ کردنی بنه‌مای 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تین"، وتی: هه‌ڵاواردنی ئیتنیکی قبووڵ ناکه‌م؛ بنه‌مای له له‌سه‌رکاردانان ده‌بێ به‌پێی شایسته‌یی بێت و زمانی دایکی ئیتنیکه‌کان و به‌تایبه‌ت کوردی ده‌بێ بایه‌خی پێبدرێت و هه‌ڵبه‌ت ناوه‌ندی زمانی ئیتنیکه‌کان له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندنه.
ڕۆحانی وتیشی: به ئاشکرایی ڕایده‌گه‌یێنم وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له ئێرانی ئیسلامی هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه، له نێوان موسڵمانان و شوێنکه‌وتووانی ئایینێک له‌گه‌ڵ ئایینێکی دیکه جیاوازی دابنێت.
دوکتۆر ڕۆحانی جه‌ختیشی کرد: هه‌موو خه‌ڵکی موسڵمان چ شیعه و چ سوننه له مافی شارۆمه‌ندیدا، یه‌کسانن و بنه‌ما له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی و شایسته‌ییه و ده‌بێ هاوڕێژ له‌گه‌ڵ شایسته‌یی بواری چالاکی و به‌ره‌وپێشچوون بۆ هه‌ر که‌سێک بڕه‌خسێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادیشی کرد: بۆ من به‌س نییه که یه‌کێک له باڵوێزه‌کانی ئێران و یان جێگری یه‌کێک له وه‌زاره‌تخانه‌کان ئه‌هلی سوننه و خه‌ڵکی کوردستان بێت. نابێت له نیوان ئیتنیکه‌کان جیاوازی بوونی هه‌بێت.
دوکتۆر ڕۆحانی وتی: ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ له ناوچه و له عێراق و سووریا، فیتنه و تیرۆریزم و کوشت‌وبڕ بڕه‌و پێده‌ده‌ن، خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌کوژن و به ناڕه‌وا نازناوی موسڵمان بوون ده‌خه‌نه به‌خۆیانه‌وه ده‌لکێنن، په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسلام، قورئان و مرۆڤایه‌تی نییه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به پێگه‌ی جوگرافیایی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و دراوسێتی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی ناوچه، ڕایگه‌یاند: ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی زۆر گه‌وره بۆ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه و ده‌وڵه‌ت به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت که له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان که مه‌به‌ستی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نییه، په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه و سازێنه‌ر دابمه‌زرێنێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌کێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌کردنی بارودۆخی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ لاوانی ئه‌م وڵاته‌یه، زیادی کرد: خۆشحاڵم له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین یه‌که‌ی پیشه‌یی له مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه به 300 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می ساڵانه ده‌کرێته‌وه و ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ پیشه‌یی بوونی ناوچه‌که ده‌بێت و گاز له ڕێگای بۆری گازی یه‌ک هه‌زار و 690 کیلۆمه‌تری بۆ ئه‌م ناوچه‌یه گواسترایه‌وه که ئه‌مه کارێکی گه‌وره و بێ وێنه‌یه.
دوکتۆر ڕۆحانی ڕوونیشی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ گه‌شه، پێگه‌یشتن و به‌تایبه‌ت پیشه‌یی کردنی ناوچه ڕۆژئاوایی و کوردنشینه‌کان چڕ ده‌کاته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه‌ی به ئاستی باڵای ئاسایش و هێمنایه‌تی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و شاری مه‌هاباد دا و وتیشی: مه‌هاباد ده‌بێ ببێته ناوه‌ندێکی گه‌شتیاری بۆ خه‌ڵکی ئێران و هه‌موو جیهانیان.
ڕۆحانی ڕوونیشی کرده‌وه: توندڕه‌وه‌ی ئایینی، ئیتنیکی، سیاسی، لایه‌نی و هه‌روه‌ها توندوتێژی ئاکامێکی جگه له وێرانی بۆ خه‌ڵک نییه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: له سێبه‌ری یه‌کڕیزی، یه‌کسانی، میانه‌ڕه‌وی، دووری گرتن له توندوتێژی ده‌توانین نه ته‌نیا ئاسایش بۆ خۆمان و منداڵانمان به‌ڵکوو گه‌شه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به دیاری بێنین.
ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که بێ‌کاری، نه‌بوونی زانکۆ، فه‌رهه‌نگ و گه‌شه، نائه‌منی دروست ده‌کات، جه‌ختیشی کرد: هه‌ڵاواردنی ئیتنیکی ئیدانه ده‌که‌م، بنه‌ما له له‌سه‌رکاردانان و ڕاکشانی هێز ده‌بێ زانست، به‌ڵێن و شایسته‌یی بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به گرینگایه‌تی ڕێزدانان بۆفرهڕهنگی ئیتنیک و زمانی دایکی له ئێرانی ئیسلامی، درێژه‌ی دا: ده‌ستووری دامه‌زراندنی ناوه‌ندێک له پارێزگای کوردستان له‌م ناوچه‌یه بۆ فێرکاری زمانی کوردی دراوه و بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان، باس و لێکدانه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام دراوه.
دوکتۆر ڕۆحانی زیادیشی کرد: مه‌هاباد وه‌کوو نه‌قیمی ئه‌ده‌بی کوردی، زێدی زانایان، شاعیران، نووسه‌ران، وه‌رزشوانان، سه‌ربازان، فڕۆکه‌وانانی شه‌هیدکراو و ناوچه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێرانی ئیسلامییه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ شانازی به ئاسایش، گه‌شه و دڵخۆشی بکه‌ین له ئێرانی ئیسلامی که به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئایین و پێکهاته‌کان، هاتۆته ئاراوه.
کۆدی بابه‌ت: 57359 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۱ | کاتژمێر: 15 : 8
برچسب:
نویسنده: استخدام کار