خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حوجه‌تولئیسلام حه‌سه‌ن ڕۆحانی، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ زانایان، گیانبازان و هه‌ڵکه‌وتوه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌کگرتوویی و هاودڵی له‌نێوان که‌مایه‌تییه ئیتنیکی و ئاینزاکان له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، نمانه‌ی یه‌کگرتوویی له ئێرانی ئیسلامی و نمانه‌ی ڕیشه‌ی یه‌کێتی خه‌ڵکه، وتی: هه‌موو ئیتنیک و ئایینزاکان له شهر و له ئاشتیدا په‌یڕه‌وی ویلایه‌تی فه‌قێن.

سه‌رۆک کۆمار، یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌یی و یه‌کده‌نگی و یه‌کگرتوویی و توانایی فراوانی وه‌کوو هۆکارێک بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌کانی وڵات زانی و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌وڵ و تێکۆشانی ماندوونه‌ناسانه بۆ گه‌یشتن به گه‌شه و پێشکه‌وتن کرد.

سه‌رۆک کۆمار به ئاماژه به‌وه‌ی که زانایان و که‌سایه‌تییه هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی زانستی له‌م پارێزگایه، خزمه‌تگوزارییه‌کی زۆر باشیان به وڵات و جیهان کردووه، ڕایگه‌یاند: له ده‌ورانی به‌ره‌نگاریی پیرۆز، گه‌وره‌کان، سه‌رداران و شه‌هیده پایه‌به‌رزه‌کان وه‌کوو باکێرییهکان، خهڕازییهکان و هیمهتهکان له‌م سهرزهوینهوه هه‌ستان و دره‌وشانه‌وه و پارێزگاری‌یان له ئێران کرد و خه‌ڵک قه‌درزانی گیانبهختکهرانن.

دوکتور ڕۆحانی زیادی کرد: ڕێبه‌ری، بوێری، سه‌بر، ئیمان، عیرفان، زیره‌کی ئیمام بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سایه‌تییه‌کی تایبه‌تی له جیهاندا بخولقێت.

ناوبراو به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و ویلایه‌تی فه‌قێ وه‌کوو چه‌تر و خه‌یمه‌یه‌که که هه‌موو میلله‌تی ئێرانی له هه‌وراز و نشیوه‌کان و ڕۆژه سه‌خته‌کان له‌ژێریدا کۆ ده‌بنه‌وه و وتی: سه‌رکه‌وتن له شۆڕش و به‌ره‌نگاریی پیرۆز به‌بۆنه‌ی یه‌کگرتوویی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجامی گرت.

هونه‌ری ئێمه له مژاری وزه‌ی ناڤۆکی، هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌کان بۆ دانوستان بوو.

دوکتور ڕۆحانی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که میلله‌تی ئێران، ده‌ستخۆشی له فیداکاری و گیانبازیی بکه‌ن و له بیره‌وه‌ری مێژوویی خۆیان بپارێزن، ڕایگه‌یاند: گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، تهنگهژهیکی زۆری هه‌یه و هونه‌ر له دانوستانه‌کانی ناڤۆکی له‌مه‌ر دونیا ئه‌وه بوو که که‌سانێکی شیاو بۆ ئه‌م کاره هه‌ڵبژێردران.

ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که کێشه‌کان و ته‌نگه‌ژه‌کانی ئاماده‌بوون له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، وه‌کوو ئاماده‌بوون له گۆڕه‌پانی گیانبازی و شه‌ڕه، وتی: ئه‌وه‌ی که بتوانین به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره له به‌رانبه‌ر زلهێزه‌کانی دونیا به ئاکام بگه‌یه‌نین، گرینگییه‌کی زۆره هه‌یه.

سه‌رۆک کۆماری به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێمه ده‌بێت له هه‌موو که‌سایه‌تییه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان له وڵات که‌ڵکوه‌ربگرین و شانازییان پێوه بکه‌ین، وتی: ده‌بێت له هه‌لی ئاماده‌بوونی ژنانی به‌هێز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و به‌شه جۆراوجۆره‌کانی وڵات‌دا که‌ڵک وه‌ربگرین.

سه‌رۆک کۆماری له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی خۆی، ئاماژه‌ی به به‌ربه‌ستدانانی عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر ڕێگای حاجییه ئێرانییه‌کان کرد و زیادی کرد: حه‌ج، مه‌ککه و مه‌دینه، تایبه‌ت به هه‌موو موسڵمانان و جێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دونیای ئیسلامه. ئاکاره نه‌شیاوه‌کانی خزمه‌تگوزارانی ماڵی خودا بۆ به‌ربه‌ستدانان له‌سه‌ر ڕێگای خودا و حه‌ج و په‌ره‌پێدان به ناسه‌قامگیرییه‌کان له ناوچه‌که، دابینکردنی خواستی ڕژێمی زایۆنیستییه.

دوکتور ڕۆحانی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که، ده‌یانویست تا تیرۆریزم و ناسه‌قامگیری له ئێران بخه‌نه ڕێگه و ڕیشه‌ی تیرۆریزم و کوشتنی له زایۆنیست زانی و زیادی کرد: ئه‌وان کاتێک که یه‌کگرتوویی و به‌ربه‌ندی ئاسنینی میللهتیادی، نه‌یانتوانی که کاره‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

دوکتور ڕۆحانی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی له هه‌موو ئاستی وڵات‌دا دیاره، وتی: نابێت هیچ ساویرێک سه‌باره‌ت به بوونی ناکۆکی له ئێرانی ئیسلامی و له‌نێوان لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی وڵات له بیری که‌سێکدا درووست ببێت، چونکه ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ری، پێشه‌نگ و ڕێنوێنی یه‌کڕیزی له وڵاتن.

ده‌بێت هه‌مووان بۆ گه‌شه‌ی وڵات و لابردنی کێشه‌ی بێ‌کاری، ئاماده بین

سه‌رۆک کۆماری به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌بێت هه‌مووان بۆ گه‌شه‌ی وڵات و لابردنی کێشه‌ی بێ‌کاری، بێنه نێو گۆڕه‌پان، وتی: وشه‌ی بێ‌کاری له ناوچه‌یه وه‌کوو ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هه‌بوونی سرووشتی بێوێنه، زه‌وی به‌پیت و هاوسنووربوون له‌گه‌ڵ 3 وڵاتی گه‌وره واتایه‌کی نییه، به‌ڵکو ئێمه ده‌بێت له‌م سنوورانه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ که‌ڵک وه‌ربگرین و ده‌وڵه‌تیش ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له‌م بواره‌دا هه‌یه‌تی، به‌ڕێوه‌یان ببات.

دوکتور ڕۆحانی به ئاماژه به بهرنامهداڕشتنهکان و بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زۆرتری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، وتی: ده‌وڵه‌ت له‌م سه‌فه‌ره‌دا، 49 گه‌ڵاڵه و پرۆژه‌ی به بڕه‌پاره‌ی 949 ملیار تمه‌نه‌وه بۆ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ته‌رخان کردووه که هه‌موویان له ساڵانی 95 و 96دا به‌ڕێوه ده‌چن. هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌ڵاڵه وه‌کوو لکاندنی ورمێ به ڕێگای ئاسنی سه‌رانسه‌ریش له‌و کارانه‌یه که ده‌وڵه‌ت په‌یگیری ده‌کات.

کۆدی بابه‌ت: 57358 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۱ | کاتژمێر: 14 : 49

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 11 خرداد 1395 ساعت: 18:53

صفحه بندی