خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "لوقمان ڕوزچهنگ" له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمپانیای خواردنه‌وه‌کانی خۆرشیدی زرێباری مه‌ریوان و له به‌رپرسانی کارگه‌ی ئیسته‌کی سنه، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵده‌رییه‌دا ڕایگه‌یاند: له کۆتاییه‌کانی ساڵی پاره‌وه، کارگه‌ی ئیسته‌کی سنه به‌هۆی بوونی کێشه‌وه داخرا و ده‌یان کرێکار و هێزی ئه‌م کارگه‌یه بێکار کران و له‌م پێناوه‌دا، چه‌ندین دانیشتن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای کوردستان بۆ لابردنی کێشه‌کانی به‌ره‌وڕوو به‌ڕێوه چوو که بوونه‌ته هۆی داخرانی ئه‌م کارگه‌یه.

ڕوزچهنگ زیادی کرد: له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسانی پارێزگا به‌تایبه‌ت پارێزگاری کوردستان، جێگره‌کانی پارێزگار و به‌تایبه‌ت جێگری سیاسی، سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی پیشه، کان و بازرگانیی کوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگا، به‌رپرسانی ڕێکخراوه هێمنایهتییهکان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره په‌یوه‌ندیداره‌کان، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و به‌ربه‌سته‌کان به‌ڕێوه برد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا که هه‌ر له‌م پێناوه‌دا هاوڕێی کۆمپانیا بن و بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کارگه، هاوکاریی باشیان کرد.

ناوبراو وتی: له‌م پێناوه‌دا و له‌م ماوه‌دا چه‌ندین دانیشتنی کۆبوونه‌وه‌ی کارناسی له پارێزگا و پێداگریی به‌ربڵاو له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامی گرت و ته‌نانه‌ت وه‌زیری پیشه، کان و بازرگانی، فه‌رمانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی پێداگری لابردنی به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگای ئه‌م کۆمپانیایه به مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ چالاکبوونه‌وه‌ی دا و هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رپرسانی پارێزگایی و دادپه‌روه‌ریی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هێمنایه‌تی له ئاستی پارێزگایی و نه‌ته‌وه‌یی، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که بڕیار له‌سه‌ر دووباره چالاکبوونه‌وه‌ی کارگه بده‌ین.

ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: له دوایین دانیشتنه‌کانی تاوتوێکردنی کێشه‌کانی سه‌ر ڕێگای سه‌رله‌نوێ چالاککردنه‌وه‌ی کۆمپانیای خۆرشیدی زرێباری مه‌ریوان که له ڕێکخراوه‌ی پیشه، کان و بازرگانیی کوردستان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌چوو، بۆ سه‌رله‌نوێ چالاککردنه‌وه‌ی کارگه، هاوڕێی و هاوده‌نگییه‌کی باش ئه‌نجامی گرت و ئێمه به پشتبه‌ستن به خودای مه‌زن و پاڵپشتیی به‌رپرسان، هیوادارین که به ئاکامێکی باشتر بگه‌ین و هه‌روه‌ها له ئاستی پارێزگا و به‌تایبه‌ت له وڵات‌دا ده‌ستمان داوه‌ته وه‌رگرتنی هێزی کار و هاوکاری نوێ بۆ ئه‌م ئه‌رکه گرینگه.

ڕوزچهنگ له به‌ڕێوه‌به‌رانی کارگه‌ی ئیسته‌ک له درێژه‌دا به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه له ڕێوڕه‌سمێکدا، سه‌رله‌نوێ چالاکبوونه‌وه‌ی کارگه‌که‌مان ده‌بێت، زیادی کرد: له ماوه‌ی 2 حه‌وته‌ی ڕابردوودا بۆ به‌شی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی کارگه له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی وڵات‌دا، نزیک به 700 هێزی نوێمان وه‌رگرتووه که له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نوێیه، نزیک به 2400 که‌س به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له کۆمپانیای خواردنه‌وه‌کانی خۆرشیدی زرێبار کار ده‌که‌ن.

هه‌ناردنی 15 ملیۆن دۆلار خواردنه‌وه‌ی ئیسته‌ک به ناوی "تینوو" بۆ وڵاتی عێراق

ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنانی جۆرێک له خواردنه‌وه‌ی "ئیسته‌ک" هه‌روه‌ها به چۆنیه‌تی و ڕێژه‌یه‌کی باشتر له‌چاو ساڵی ڕابردوو له ڕیزی کاره‌کاندایه. به‌ڵام جۆرێک له مارکی نوێ تایبه‌ت به عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی "تینوو" به سه‌رله‌نوێ چالاکبوونه‌وه‌ی کارگه له‌نێو ڕێزی کاره‌کاندایه.

ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیی کارگه‌ی ئیسته‌ک له سنه، له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه، کۆمپانیای ئاوی کانزایی و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌کانی "ئاراز"ی مه‌ریوان به هه‌لی کارێک که بۆ 50 که‌س ڕه‌خساندوویه‌تی، چالاکی خۆی سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێده‌کاته‌وه و تێده‌کۆشین که بۆ زۆرترکردنی ڕێژه‌ی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و هه‌نارده و که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، هه‌وڵێکی زۆرتر بده‌ین و وێڕای ده‌ستخۆشیکردنی دووباره له هه‌موو به‌رپرسان، خوازیاری پاڵپشتیی دڵسۆزانه‌ی زۆرتریانین.

چالاکی کۆمپانیای خۆرشیدی زرێبار له 20ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1394ی هه‌تاوییه‌وه ڕاگیرا که به‌م کاره‌ش، نزیک به 150 که‌س که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌حاڵی چالاکیدا بوون، بێکار کران و ده‌یان که‌سیش که به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ کاری خۆیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها کرێکارانی کارگه‌ی ئیسته‌کی کوردستان به‌هۆی ده‌رکران له‌سه‌رکار و درێژنه‌کرانه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان له ساڵی 95دا، چه‌ندین جار له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی پارێزگاریی و ئیداره‌ی کاردا کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دابوو.

کۆمپانیای خواردنه‌وه‌کانی خۆرشیدی زرێبار (ئیسته‌ک) له ساڵی 85 و له که‌مه‌ربه‌ندیی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دیی شاری سنه چالاکی خۆی له بواری به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌کانی ئاوی جۆ (ما‌ء الشعیر) ده‌ستپێکرد و له باکووری ئێرانیشدا خاوه‌نی کارگه و له زۆربه‌ی پارێزگاکانی ئێران‌دا خاوه‌ن نووسینگه و ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌یه.

کۆدی بابه‌ت: 57418 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۳ | کاتژمێر: 12 : 29

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 13 خرداد 1395 ساعت: 15:43

صفحه بندی