کوردپرێس: یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه شرۆڤهییهکانی هه‌رێمی کوردستان به‌بڵاو کردنه‌وه بابه‌تێک، که لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی "قادر عه‌زیز" سکرتێری حزبی ئایندهی کوردستان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکی وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی خۆی ناوبردووه ڕایگه‌یاندووه که گوایه قادر عه‌زیز ڕه‌خنه‌ی توندی گرتووه له یه‌کێیتی نێشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هۆی پاڵپشتی له پارتی دیموکراتی گه‌ڵان واتا HDP له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیا و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی وڵاتی تورکیا و ئه‌و کاره‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناوبردووه و هاوکات ڕوانین و هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنی و خراپی هه‌مبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران نواندوه و ئه‌و دوو حزبه‌شی به خزمه‌تکاری سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبردووه.
له کاردانه‌وه به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته قادر عه‌زیز له دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، ڕایگه‌یاند: ئه‌وا بۆ ماوه‌یێکی دوورودرێژه ئه‌م په‌یجه به‌ناوی منه‌وه کراوه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کانیش بابه‌ته‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن و له‌زاری منه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
سکرتێری حزبی ئایندهی کوردستان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئامانجی ئه‌و په‌یجه شێواندن و به‌ڵاڕێدا بردنی هه‌ڵوێستی منه و له‌ڕاستیدا کاردانهوهیێکه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی منه‌وه، وتیشی: ئه‌من چه‌ندجاریش له‌مباره‌وه ڕوونکردنه‌وه‌م به میدیاکان و ڕای گشتی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوه.
ناوبراو زیادیشی کرد: من نه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێران و نه له‌باره‌ی یه‌کێتی و گۆڕانه‌وه هیچ باس و لێدوانێکم نه‌بووه و ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌و په‌یجه ساختهییدا بڵاو بۆته‌وه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌کانی خودی منه و هه‌مووانیش ئه‌مه باش ده‌زانن.
قادر عه‌زیز به ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که په‌یجه‌که ئه‌مه‌ی له خزمه‌تی پارتی دادوگه‌شه (ئاک‌پارتی) نووسیوه، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه هه‌موومان پشتیوانی پارتی دیموکراتی گه‌لانمان کرد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا و خودی من وه‌کوو سکرتێری حزبی ئایندهی کوردستان و به‌هاوڕی چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی و حزبی له نه‌رۆزی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی و یارمه‌تیدانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) سه‌ردانی وڵاتی تورکیامان کرد.
زیادشی کرد: سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جێ خۆیه‌تی پیرۆزبایی له به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها گه‌لانی ئێران بکه‌ین که سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و ئه‌زموونه‌یان تێپه‌ڕاند و له ڕاستیدا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی گه‌لانی ئێرانی پیشانی دۆست و دوژمن دا.
جه‌ختیشی کرد: خودی من وه‌کوو سکرتێری حزبی ئایندهی کوردستان خوازیاری ئه‌وه بووم که گه‌لی کورد له ناوچهکورنشینهکانی ئێران به شێوه به‌ربڵاو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، چونکه باوڕم وایه له ناو هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ر که‌سیشت به‌ده‌ڵ نه‌بێت، پاڵێوراوێک هه‌ر ده‌بێت که ههڵوێستهکانیت به‌لاوه په‌سه‌ند بێت و به‌شێک له دواکارییهکانت پێوشوێنگیری بکات و ده‌نگی پێبده‌ی. دووپاتیشی ده‌که‌مه‌وه ئێمه به‌هیچ شێوه‌یێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین که کورده‌کان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئێران نه‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش زۆر سه‌رکه‌توو بوو.
قادر عه‌زیز له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئاشکرای کرد: ئه‌و په‌یجه‌ی له فه‌یسبووک به ناوی منه‌وه کراوه‌ته‌وه و هه‌ڵویسته و ڕوانگه‌کانی من به لارێ‌دا ده‌بات، پێده‌چێت ده‌زگایەکی تایبه‌تی له پشته‌وه بێت، چونکه پاڵپشتی دارایی چڕوپڕی لێوه ده‌کرێت و مانگانه بڕه پاره‌یەکی زۆر بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵ و ڕاپۆرته درۆییانه تێچوو ده‌کات. هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌ریده‌خات که ئه‌مه کارێکی تاکه‌که‌سی نییه و به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه داراییه قه‌یراناوییه‌ی هه‌رێمدا که‌س له توانای دا نییه له‌و ئاسته‌دا پاره بۆ بڵاوه کردنه‌وه ئه‌و جۆره بابه‌تانه سه‌رف بکات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ههردهزگایەک له پشت ئه‌م کاره‌وه بێت دیاره دژ به هه‌ڵوێسته‌کانی منه و له هه‌ڵویست و وته‌کانم ناڕه‌حه‌ت و تووڕه‌یه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره ده‌که‌ن ده‌یانهه‌وێت په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ل یه‌کێتی و گۆڕان و له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆسته‌کانم تێکبده‌ن، پێشتریش له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ و هه‌روه‌ها له په‌یجی تایبه‌تی خۆم له فه‌یسبووک له‌وباره‌و ڕوونکردنه‌وه‌م بڵاو کردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له میدیاکانیشدا و له‌وان NRT به ڕاشکاوی رامگه‌یاند که ئه‌و په‌یجه په‌یجێکی گومانلێکراوه که به ئامانجگه‌لێکی ناڕوون و ته‌ماوییه‌وه کارده‌کات بۆ به‌لاڕێدا بردن و دژایه‌تی کردنی هه‌ڵوێسته‌کانی من و زه‌بردان له که‌سه‌یاتی و پێگه‌م، هه‌ر بۆیه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش قسه‌م کرد و پێم ڕاگه‌یاندن که ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره نگریسه خوازیاری تێکچوونی په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ ئێران و دۆستانی دیکهمن.
سکرتێری حزبی ئایندهی کوردستان له کۆتایشدا وتی: به‌پێویستی ده‌زانم که جارێکی دیکه خه‌ڵک و ڕای گشتی ئاگادار بکه‌مه‌وه که ئه‌و په‌یجه‌ی له فه‌یسبووک به ناوی منه‌وه کراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی شێواندن و به‌ڵاڕێدا بردنی هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌کانی من دروست بووه. چونکه من زۆر به‌ڕاشکاوی له‌سه‌ر هه‌موو پرس و بابه‌تێک قسه ده‌که‌م دیاره ئه‌وانه‌ش زۆر له‌م هه‌ڵویستانه‌ی من تووڕه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌ڵاڕێیدا ببه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانی من هیچ کاتێ ناگۆڕدرێت و هه‌روه‌ها ئێمه وه‌کوو حزبی ئایندهی کوردستان خاوه‌ن پرێنسیپ و هه‌ڵوێستی تایبه‌ت به خۆمانین و هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌کانمان نه‌گۆڕن. ئێمه کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌کێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به دۆستی هه‌میشه‌یی خۆمان ده‌زانین که په‌یوه‌ندی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌یه.
کۆدی بابه‌ت: 53773 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۳ | کاتژمێر: 10 : 52
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار