خرید بک لینک

بە پێێ هەواڵی کوردپرێس جێگری بەڕێوەبەری ستادی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مونکەری پارێزگای کوردستان لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی ستادی شاری دیواندەرە دەریبڕی: لەسەر ئەم خاڵە سوورم کە ئێمە مافی ئەوەمان نییە چکۆلەترین خزمەتگوزارییەکی نیزام لە هەر شوێنێکی ئەم پارێزگایە لە بەرچاو نەگرین.

ئەڵڵاموردای زیادی کرد: ئەم خزمەتگوزاریانە لە لایەن هەر لایەن و فەرماندارێکەوە بێت جێی ڕێزە. لاوازکردن و لەبەرچاو نەگرتنی ئەم خزمەتگوزاریانە دوژمنانی شۆڕش شاد دەکات.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ناوی شەهیدان باقری، هیممەتی و محەمەدی وتی: ئەمنییەتێک کە لە ئێستادا هەیە دەرەئەنجامی تێکۆشانی ئەم شەهیدانە بووە. ئەوان لەم ناوچەیەدا لە دایک و باوکیش دڵسۆزتر بوون. شەهیدان ئیحسان باقری، محەمەدی و هیمەتی لە سەردەمی شەڕ لە دیواندەرە بەخشدار و شارەداری ئەم شارە بوون. ئەڵڵا موردای وتی: لەو کاتەدا یەکگرتوویی، هاودڵی و هاوڕێیی هەبوو و هەموو پێیان خۆش بوو ئەویتر سەرکەوتوو بێت.

جیگری بەڕیوەبەری ستادی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مونکەری پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد. پێویستە ئێمە خزمەتگوزارییەکانی نیزام کە لە لایەن بەرپرسانەوە لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێت بە خەڵکی ڕابگەیێنین.

ئەڵڵامورادی زیادی کرد: پێویستە بیرۆکەی ئەتنیکی وەلابنێین و شایستەسالاری لە کۆمەڵگادا بخەینە گەڕ و ئەو کەسانە بخەینە سەر کار کە مەبەستیان خزمەتگوزاری بە خەڵکە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێگەی گرینگی ئەمنییەت و تەندروستی لە کۆمەڵگادا زیادی کرد: ئەگەر ئەم دوو پرسە لە کۆمەڵگادا نەبن هیج شتێک لە جێی خۆی نامێنیتەوە.

وتیشی: لە ساڵێکدا کە بە ناوی "ئابووری بەرگرانە، داپەڕ و کردە" ناولێنراوە، پێویستە هەموو هێزی خۆمان لە پێناو ئەنجام دانی مەعرووفەکان و بەرگری لە مونکەرەکان بە کار بێنین. ئەمڕۆکە هەڕەشە و مونکەر لە کۆمەڵگادا تەنیا بەدحیجابی نییە، بەڵکو ئەو کەسانەن کە هەموو خزمەتگوزاریەکانی نیزام دەبەنە ژێر پرسیار و ئەمەش خراپترین مونکەرە.

ئەڵڵا مورادی ئاشکرای کرد: بناژۆخوازێک کە خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت کەم بایەخ پیشان بدات یان ڕیفۆرمخوازێک کە بە بنەماکانی بناژۆخوازان بێحورمەتی بکات، هەر دوو کردەوەی مونکەریان ئەنجام داوە.

کۆدی بابهت: 57491 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۴ | کاتژمێر: 23 : 24

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 15 خرداد 1395 ساعت: 2:22

صفحه بندی