خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەید نیعمەتوڵا حەقیقی لە ناو ئەنجومەنی ڕەخساندنی هەلی کاری پارێزگا کە لە شوێنی قایمقامی کرماشان بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی سەرمایەدانان لە پارێزگا و نزیکەی ٩٠ لە سەد لە بواری پیشەی بچوکە، زیادی کرد: ئەمە لە کاتێک دایە کە تەنیا ٤ لە سەد لە سەرمایەدانانەکانی پارێزگا بۆ بەشی پیشەی گەورە تەرخان کراوە.

ناوبراو ڕێژەی سەرانەی سەرمایەدانان لە پیشەی بچوکی بە ٦٣ میلیۆن تمەن، پیشەی مامناوەندی بە ٦٣ میلیۆن تمەن و پیشە گەورەی بە ١٨٩ میلیۆن تەمەن خەمڵاند و ڕایگەیاند: نزیکەی ٥٠ لە سەد لە سەرمایەگوزارییەکانی پارێزگا لە بەشی پیشەی کیمیایی و سۆلۆلۆزیە کە لەم بەشەدا ٢٥ لە سەد سەرمایەگوزاری دەکرێت کە لە ڕاستیدا چوونی پارێزگا بەرەو پیشەی کیمیایی سولۆلۆزیە کە سەرمایەبەر و کەم داهات و کەم ئیشن.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای کرماشان لە درێژەدا وتیشی: دەتوانین ئاراستەکە لە پیشەی سەرمایەبەر و پڕخەرج بەرەو پیشەی پڕکار بگۆڕین بە شێوەیەک کە بابەتی سەرمایەدانان جوڵە کردن بەرەو سەرمایەدانانی مامناوەند و داڕێژاو لە سەر پیشەی ئوتومبێل و پیشە خواردەمەنی بێت.

ناوبراو پارێزگای کرماشانی بە پایلۆتی پیشەسازی خواردەمەنی لە ڕۆژئاوای وڵات وەسف کرد و جەختیشی کردەوە: پارێزگای کرماشان لە بواری سەرمایەدانان و ڕەخساندنی هەلی کار بە بەراورد لە گەڵ پارێزگاکانی دەورووبەری پلەی یەکەمی هەیە بەڵام لە بوارری ژمارەی یەکەکان پلەی چواری ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتی هەیە.

ناوبراو وتیشی: گەشەی پیشەسازی لە ناوچەکانی پاوە و ڕوانسەر و جوانڕۆ بە هۆی تۆپعگڕافی ناوچەکەوە تووشی کێشە دەبین هەر بۆیەش دەبێ لەم ناوچانە بەرەو کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵ و باخداری و بازرگانی سەر سنوورەکان هەنگاو هەڵبێنین.

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی کرماشان ئاشکراشی دەکات: ١ هەزار و ٨٤٤ مۆڵەتی دامەزراندن لە پارێزگا هەن کە ٢٠ لە سەدیان پێشکەوتنی ٢٠ لە سەدیان بە خۆیانەوە بینیوە کە ئەگەر پاڵپشتی پێویستیان لێبکرێت لە ئاستێکی زۆر باشی گەشەی ئابووری نزیک دەبینەوە.

ناوراو لە پێویستی ١٠ هەزار و ٩٣٣ ملیارد تمەن سەرمایەگوزاری بۆ دروستکردنی ٩ هەزار و ١٠٠ هەلی کار تا دوو ساڵی داهاتوو هەواڵی دا و زیادی کرد: پارێزگای کرماشان پلەی دوەمی دەرکردنی مۆڵەتی لە ناو وڵاتدا هەیە.

حەقیقی ئاماژەشی بۆ دۆزینەوەی ٢٤٠ بەشی پیشەسازی پەککەوتە، ٢١٢ بەشی سێنفی نیمچە چالاک و ١٩٠ پڕۆژەی پیشەسازی لە حاڵی جێبەجێکردن بە پێشکەوتنی زیاتر لە ٦٠ لە سەد لە پارێزگا کرد و وتی: لەم ئامارانەدا جەخت لە سەر پشێخستنی ٥٠ کەرتی پیشەسازی پەککەوتە، چالاککردنەوەی ٢٤ واحیدی نیمچە چالاک و گەیاندنە کۆتایی ٥٣ پڕۆژەی نیوەچڵ کراوەتەوە.

ناوبراو هەروەها لە کۆتاییدا لە رەخساندنی هەلی کار بۆ ٢٥٠٠ کەس لە بواری تەون کردن تا کۆتایی ساڵ هەواڵی دا.

کۆدی بابهت: 57483 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۵ | کاتژمێر: 0 : 13

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 15 خرداد 1395 ساعت: 3:42

صفحه بندی