دوکتۆر "حسێن بیگله‌ری" له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به ڕێژەی 20 هه‌زارکه‌س له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئێران تووشی نه‌خۆشی سالک بوون، زیادی کرد: نزیکه‌ی 250 کەس له‌م ڕێژەیه له پارێزگای کرماشان بینراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگەیاند: نه‌خۆشیی سالک یا لیشمانیوزی پێستی یه‌کێکه له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌کان له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ که زۆرتر له کۆتایی وه‌رزی به‌هار و ده‌ستپێکی وه‌رزی گه‌رمادا ته‌شه‌نه ده‌کات و بڵاوده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ناوه‌ندی ته‌ندروستیی پارێزگاری کرماشان به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که ئه‌م نه‌خۆشییه به شێوه‌ی برینگه‌لی پێستیی به‌رجه‌سته و دیار له‌سه‌ر ده‌موچاو و به تایبه‌ت له شوێنه کراوه و به‌رچاوه‌کانی جه‌سته خۆی نیشان ده‌دات، وه‌بیری هێنایه‌وه: نه‌خۆشیی سالک به دوو جۆری سالکی شاری (سالکی ویشک) و سالکی گوند و ئاوایی (سالکی شێ‌دار) دابه‌ش ده‌کرێت.
ڕوونیشیکرده‌وه: سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیی سالک له جۆری گوند و ئاواییهکهیدا خوڕۆک و داکرۆژهرهکان به تایبه‌ت مشکه‌کان و له جۆری شارییهکهیدا سه‌گه بهڕهڵاکانن و به له‌به‌رچاو گرتنی ده‌ستپێکی هاوین و وه‌رزی گه‌رما، چالاکیی ئه‌و مێشووله‌یه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گوازێته‌وه به ناوی فلۆبۆتوموس زیاد ده‌بێت که به گه‌زینی پێست و پێوه‌دانی خۆی ئه‌نگه‌لی نه‌خۆشیی سالک بۆ جه‌سته‌ی که‌سی میواندار ده‌گوازێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ناوه‌ندی ته‌ندروستیی پارێزگاری کرماشان جه‌ختی کرده‌وه: به له‌به‌رچاو گرتنی ڕواڵه‌تی ناحه‌ز و نه‌خوازراوی برینه‌کانی نه‌خۆشیی سالک له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو و ده‌سته‌کان ده‌توانێت ببێته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌سارگه‌لی جۆراوجۆر و زیانی رۆحی و ده‌ڕوونی به تایبه‌ت له ژنان و منداڵاندا.
دوکتۆر "حسێن بیگله‌ری" وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له‌مه‌ڕ له‌به‌رچاو گرتنی بنه‌ماکانی پێش‌گرتن له نه‌خۆشیی سالک، رێگای چاره‌سه‌ری و ده‌رمان کردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی به به‌کارهێنانی ده‌وا و ده‌رمان له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی ئه‌مپوول و ده‌رزییه‌کانی گلۆکانتیم و فریزکردن ڕاگەیاند و له دڕێژەی قسه‌کانیدا وتی: له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌به‌ر هۆکاری سازکردن و چێ‌کردنی بینا و باڵه‌خانه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو چاوه‌رێی زیادبوونی ههیبهرهکان و که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی سالک و به تایبه‌ت له ده‌وڕووبه‌ری شاره‌کان و ناوچه‌کانی گه‌رمێنی بووینه.
ناوبراو زۆرترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که له نه‌خۆشیی سالک بینراوه تایبه‌ت به پارێزگاکانی فارس، ئیسفه‌هان، لوڕستان و ئیلام زانی و ڕایگەیاند: هه‌روه‌ها له پارێزگای کرماشان له شارستانه‌کانی به‌شی گه‌رمێنیی وه‌کوو سه‌رپێڵی زه‌هاو، قه‌سری شیرین و گێلانی غه‌رب زۆرترینی ههیبهرهکانی تووشبووان به نه‌خۆشیی سالک بینراوه.
کۆدی بابه‌ت: 57494 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۵ | کاتژمێر: 3 : 9
برچسب:
نویسنده: استخدام کار