خرید بک لینک

به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێستیڤاڵی وێنه‌ی مۆبایلی و پیشه‌یی "هه‌ڵبژارده‌ی شازترینەکانی سونقور" به بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان که پێکهاتووه له ڕوانینی داهێنه‌رانه و هونه‌رمه‌ندانه‌ی وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، به هیمه‌تی "مه‌هدی ئه‌سلانی" هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر و به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری سونقور و کولیایی و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنی وڵاتی ئێران له شوێنی بنکه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) شاری سونقور و کولیایی له پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو.

هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی ئه‌م فێستیڤاڵه پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافیی کێبڕکێی "هه‌ڵبژارده‌ی شازترینەکانی سونقور"، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی بواره‌کانی شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنی وڵات، له‌وانه؛ "مریه‌م بۆبانی"، "نیلووفه‌ر خوش خولق"، "فه‌رهاد جه‌م"، "سه‌عید ئاقاخانی"، "رامین راستاد" و ... له کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 10ی مانگی جۆزه‌ردانی 1395ی هه‌تاوی له بنکه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) له شاری سونقور و کولیایی کرایه‌وه.

هه‌روه‌ها له ته‌نیشت کردنه‌وه‌ی پێشانگای وێنه‌ی فۆتۆگرافیی کێبڕکێی "هه‌ڵبژارده‌ی شازترینەکانی سونقور"، کارگه‌یه‌کی فێرکاریی وێنه‌گریی فۆتۆگرافی به‌ڵگه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن "تووره‌ج ئه‌سڵانی" وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر و وێنه‌گری فیلم و سینه‌مای ئه‌زموونخوازی سینه‌مای ئێران و "کامڕان شه‌ریفی" هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر له کاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشهمه 11ی مانگی جۆزه‌ردان و به ئاماده‌بوونی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له وێنه‌گرانی شاره‌کانی جۆراوجۆری پاریزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو.

گه‌شتی پیاسه و گه‌ڕان به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی له ئاستی شاری سونقور و کولیایی له داڕێژه‌کانی به‌شی لاوه‌کی ئه‌م فێستیڤاڵه بوو که وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ری ئاماده‌بوو له‌م گه‌شته‌دا به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ده‌خسته به‌ر ده‌ستی مامۆستایانی ئه‌م کارگه‌ی فێرکارییه‌وه.

نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ" له ده‌رهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" له داڕێژه‌کانی دیکه‌ی ئەم فێستیڤاڵە بوو که له کاتژمێر3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه 11ی مانگی جۆزه‌ردان چووه سه‌ر په‌ردەی سینه‌ما و له کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش، ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی وێنه به‌ڕێوه‌چوو که براوه‌کانی کێبڕکێی وێنه‌ی مۆبایلی و پیشه‌یی "هه‌ڵبژارده‌ی شازترینەکانی سونقور"، له لایه‌ن لیژنەی داوەریی ئه‌م فێستیڤاڵه ناسێندران.

له‌م کێبڕکێیه‌دا "ئیدریس خوسره‌وی زاده" وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ری جوانڕۆیی له هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له به‌شی پیشه‌یی میواندا پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌م کێبڕکێیه له‌سه‌ر ئاستی وڵات و له سێ به‌شدا به‌ڕێوه‌چوو که له دوای لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان له لایه‌ن لیژنەی داوه‌ران که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان "موڕته‌زا پوورسهمهدی"، "مێهدی ئه‌حمه‌دی"، "ئیره‌ج عاشووری"، "موحسێن سه‌مه‌دی"، "کامران شه‌ریفی" و خاتوو "مه‌هتاب که‌رامه‌تی" به ڕێژەی چل پارچه وێنه‌ی فۆتۆگرافی له به‌رهه‌مه‌کانی 19 هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر له به‌شی پێشانگادا وه‌رگیران و له ڕێوڕەسمی کۆتاییدا که‌سانی باشترینی هه‌ر کامه له به‌شه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕاگەیێندران:

به‌شی وێنه‌ی فۆتۆگرافی مۆبایلی سونقور:

محه‌مه‌دساڵح شه‌ریفی (سونقور) پله‌ی یه‌که‌م.

بێهناز مه‌لیک حسێنی (له شاری سونقور و کولیایی) پله‌ی دووهه‌م.

محه‌مه‌د به‌شیری (له شاری سونقور و کولیایی) پله‌ی سێهه‌م.

به‌شی وێنه‌ی فۆتۆگرافی پیشه‌یی سونقور:

سهیدئیبڕاهیم پیره (له شاری سونقور و کولیایی) پله‌ی یه‌که‌م.

ئاره‌زوو شێربه‌یگی (له شاری سونقور و کولیایی) پله‌ی دووهه‌م.

محه‌مه‌دساڵح شه‌ریفی (له شاری سونقور و کولیایی) پله‌ی سێهه‌م.

به‌شی وێنه‌ی فۆتۆگرافی پیشه‌یی میوان (له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی ئێران):

مسته‌فا حسێن زاده (له شاری به‌نده‌ر تورکه‌مه‌ن) پله‌ی یه‌که‌م.

ئیدریس خوسره‌وی زاده (له شاری جوانڕۆ) پله‌ی دووهه‌م.

پوویا قوبادی (له شاری ئه‌رده‌بیل) پله‌ی سێهه‌م.

خه‌ڵاتی تایبه‌تی وێنه‌ی فۆتۆگرافی سێلفی له‌گه‌ڵ شاری سونقور:

رامین راستاد (ئه‌کته‌ری سینه‌ما، شانۆ و ته‌له‌فزیۆن).

کۆدی بابه‌ت: 57496 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۵ | کاتژمێر: 3 : 8

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 15 خرداد 1395 ساعت: 8:28

صفحه بندی