خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتور سەید حەسەن هاشمی، دوای سەردانەکەی بۆ پیرانشار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ کچانی شیناوێ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگڕامدا یادداشتێکی لە ژێر ناوی "چووبووم سەردانەکەیان بدەمەوە" بڵاوکردەوە و باسی خۆڕاگری و دلۆڤانی ئەوانی کرد.

ناوبراو زیادیشی کرد: زستانی پار بوو کە میوانداری کچانی شیناوێم کرد. ئێستاش شیرین زمانی و هاروهاجی کچانەیانم لە یاد نەکردووە.

ئەگەرچی تەمەنێکی وایان نییە، بەڵام مەینەت و ئازارێک کە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرۆکی ئەم قوتابیانەی گرتووە، ڕۆحێکی مەزن و دڵێکی دلۆڤانی پێ بەخشیون، بە جۆرێک کاتێک کە گوێ بۆ قسە و باس و دەردە دڵەکانیان ڕادەگری، بە هیچ شێوەیەک هەست ناکەی ئەو کەسەی بەرامبەرت قسە دەکات، قوتابی سەرەتایی قوتابخانەی شیناوێیە.

نادیە، مۆبینە، ئەسرین، شادیە، سیما، ئارەزوو، فەریدە و ... هەموویانم بە ناو دەناسیەوە، هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی کە پێم بڵێن ئێستاش ئێمەت لە بیر نەکردووە؟! بەڵام ئایا دەکرێ ئەو ئازار و مەینەتەی کە لە ڕوخسار و نیگای پاکی ئەو کچانە نیشتووە لە یاد بکەی....

داواکارییەکی زۆریان نەبوو. تەنها دەیانەویست بەردەوام بن لە ژیان؛ وەکوو هەموو ئەو کچە هاروهاجانەی کە هەموو ڕۆژێک دەچن بۆ قوتابخانە و ئاوات و ئارەزووی زۆریان لە سەر دایە...

بە داخەوە دەرفەتی زێڕین بۆ چارەسەری و دەرمان کە دەستبەجێ دوای ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بوو، بە هەر هۆکارێک بێ لە کیس چووە و جوگمەکانی دەستیان لە کار کەوتووە. ئەمە لە کاتێک دایە کە هەرکام لەوانە لە ئاست دەیان نەشتەرگەری خۆڕاگریان کردووە و ئێستاش نەشتەرگەری زۆریان ماوە کە لە سەریان بکرێت. بەڵێنم پێداون بۆ بەردەوامبوونی دەرمانەکانیان بە هاوکاری تیمێکی دەرمانی پسپۆڕ هەوڵ دەدەین و ئەوەی لە توانامان دابێت دەیکەین. بەو خۆڕاگریەی کە لە منداڵەکان و بنەماڵەکانیان بەدیم کرد، هیوام هەیە کە دوای چەندین نەشتەرگەری دیکە بەشێک لە تەندروستیان بۆ بگەڕێتەوە.

هیوادارم کە هیچمان لە بیری نەکەین کە ئەگەر ساڵەهای ساڵیش بە سەر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا تێپەڕێت، ئازار و مەینەتی ئەم کچانە دوایی نایات و ئەمڕۆ کە خۆڕاگرانە چاویان لە ژیانی سبەی و داهاتوو بڕیوە، بە ئاوڕنەدانەوە و کەمتەرخەمی و لەبیرکردنیان هیواکانیان نەکەین بە بێ هیوایی".

کۆدی بابهت: 57507 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۵ | کاتژمێر: 21 : 50

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 16 خرداد 1395 ساعت: 1:24

صفحه بندی