خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سووریای دیموکرات هێرشێکی گه‌وره‌یان له سێ قۆڵه‌وه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی شاری ڕه‌قه له باکووری سووریا له بنده‌ستی داعش ده‌ستپێکردووه. هێزه‌کانی سووریای دیموکرات که تاقمێک له هێزه کورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، ئه‌رمه‌نی، تورکه‌مان، چرکسی و چێچێنییهکانن، ژماره‌یه‌ک له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. YPG، لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD)هیه؛ پێکهاته‌یه‌کی سیاسی که کۆنتڕۆڵی به‌شێکی زۆری باکووری سووریا (که ڕۆژئاواش ناوی لێده‌بردرێت)ی به دوای پاشه‌کشێی سوپای سووریا له ناوچه له ساڵی 2012 به‌ده‌سته‌وه گرت.

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی PYD له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک له‌باره‌ی هه‌ندێ له پرسه‌کان قسه‌ی کرد. ناوبراو له‌م لێدوانه‌دا زیادی کرد که ئازادکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه پێته‌ختی سه‌ره‌کی داعش له بنده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه گرینگایه‌تییه‌کی زۆری بۆ ڕێبه‌رانی کورد هه‌یه.

ساڵح موسلیم له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختی کرد که ڕه‌قه نه ته‌نیا پێته‌ختی سیاسی داعشه به‌ڵکوو ناوه‌ندێکی لۆجستیکی و سه‌ربازیی نائاسایی گرینگ بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه. ناوبراو زیادی کرد: "هه‌بوونی داعش له‌م شاره مه‌ترسییه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوایه. که‌واته ئازادکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسسازی ڕه‌قه له جیهادییه‌کان گرینگایه‌تییه‌کی زۆری بۆ ڕۆژئاوا هه‌یه. ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌که ئه‌مه‌یه که مه‌ترسی به‌شداریی داعش له ناوچه‌که له ناو ببردرێت. له ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه به‌رنامه‌ڕێژی کراوه."

ساڵح موسلیم ڕوونی کرده‌وه: "ئه‌رکێکی گرینگی دیکه شکاندنی هێڵی په‌یوه‌ندی ڕه‌قه و ناوچه داگیرکراوه‌کانی بنده‌ستی داعشه."

ڕێبه‌ری په‌یه‌ده له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌کات که له ئێستادا ئۆپراسیۆنه‌کان ته‌نیا به‌رته‌سک به ئازادکردنه‌وه‌ی به‌شی باکووری ئه‌و شاره‌یه، زیادی کرد: ئه‌مه به‌و مانایه نییه که ڕێگه به تیرۆریستان بدرێت له دیکه‌ی به‌شه‌کانی ئه‌و شاره‌دا بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه.

ناوبراو زیادی کرد: "له ئێستادا ئێمه له‌باره‌ی باکووری ڕه‌قه قسه ده‌که‌ین. به‌ربڵاوی ئۆپراسیۆنه‌کان به بڕیاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک به‌ستراوه. له ئێستادا مه‌ترسی داعش چ ورده ورده چ یه‌کجاری ده‌بێ له‌ناو بچێت. ڕه‌نگه ئۆپراسیۆنه‌کان له چه‌ندین قۆناغدا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه قۆناغی یه‌که‌می ئۆپراسیۆنهکهیه که له ماوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه سه‌ره‌کییه‌کان به‌ڵێنیان داوه که باکووری شار و جاده و ده‌روازه‌کانی ئه‌و شاره ئازاد بکه‌ن."

ساڵح موسلیم له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئایا ئه‌وان نه‌خشه‌یه‌کیان بۆ لکاندنی ڕه‌قه به فیدراسیۆنی باکووری سووریا (فیدراسیۆنێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له باکووری سووریا به سه‌رکردایه‌تی په‌یه‌ده که له‌مدواییانه‌دا پێکهاتنی خۆی ڕاگه‌یاندووه) هه‌یه، وتی: له ئێستادا "له‌باره‌ی لکاندنی ڕه‌قه قسه‌یه‌ک نه‌کراوه."

ساڵح موسلیم وتیشی: ڕێبه‌رانی مه‌ده‌نی له خه‌ڵکی شار، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی شار و نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌بن: "که‌تیبه سه‌ربازییه‌کان شاره‌که ئازاد ده‌که‌ن و دواتر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره ده‌درێته ڕێبه‌رانی مه‌ده‌نی. نوێنه‌رانی خه‌ڵک له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ و دواتر بڕیار ده‌ده‌ن که شار سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه یان به ناوچه‌یه‌کی دیکه بلکێندرێت."

له‌م حاڵه‌دا ڕێبه‌ری په‌یه‌ده جه‌ختی کرد: "ئێمه بۆ ده‌وڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پڕۆژه‌ی خۆمانمان هه‌یه. ئه‌م پڕۆژه، فیدراسیۆنی باکووری سووریا خه‌ریکی په‌ره‌سه‌ندن به‌ره‌و سه‌رانسه‌ری وڵاته. باسێکی زۆر له‌باره‌ی پڕۆژه‌که له‌ئارادایه که بڕیاره شه‌ش مانگ بخایێنێت. دواتر له‌مباره‌وه بڕیار ده‌درێت که په‌رله‌مان پێک بێت یان نا. ئه‌م په‌رله‌مانه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه و پراکتیکی ئه‌و ناوچه سه‌ربه‌خۆیه بڕیار ده‌دات و یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی داده‌ڕێژێت."

ساڵح موسلیم جه‌ختیشی کرد: "ئه‌م پڕۆژه نه ته‌نیا بۆ ڕۆژئاوا که بۆ سه‌رجه‌م سووریا به‌رنامه‌ڕێژی کراوه. به بۆچوونی ئێمه جێبه‌جێ کردنی له سه‌رانسه‌ری وڵات پێویسته. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ڕه‌قه پڕۆژه‌ی ئێمه به جێگه‌ی قبووڵ کردن بزانێت، ڕه‌قه‌ش ده‌توانێت به‌و ناوچه‌یه بلکێندرێت."

ساڵح موسلیم له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ی که ئایا له ئێستادا نه‌خشه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج و جرابلۆس، شاره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له پارێزگای حه‌ڵه‌ب، هه‌یه یان نا، ئاماژه‌ی کرد: له ئێستادا نه‌خشه‌یه‌کی وا له‌ئارادا نییه: "به‌ڵام له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه هه‌ڵبه‌ت که ده‌بێ ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت. ئێمه نازانین که ئه‌م ئۆپراسیۆنانه چ کاتێک شیاوی ئه‌نجامدانه؛ ئه‌م ئۆپراسیۆنانه به پۆتانسییه‌لی ئۆپراسیۆنه‌کان و ئاماده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌کان به‌ستراوه."

ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا و عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی له کاروباری ناوخۆی سووریا

ئه‌م سیاسه‌توانه له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره که ئایا دێرکردن له ئازادکردنه‌وه‌ی شاره‌کان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی سیاسی و سه‌ربازی تورکیا هه‌یه یان نا، جه‌ختی کرد که "ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا یان هه‌ر هێزێکی بیانی دیکه له کاروباری ناوخۆیی سووریا جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپراسیۆنێک بڕیار بده‌ین، ئه‌و ئۆپراسیۆنه له ژێر کاریگه‌ری هه‌ر بارودۆخێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هیچ که‌س مافی ده‌ستێوه‌ردان یان لهمپهڕنانهوه له به‌رده‌م بڕیاری ئێمه‌ی نییه."

له ساڵح موسلیم پرسیار کرا که له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی تورکیا و عه‌ره‌بستان له خاکی سووریا ڕاوبۆچوونی چییه، ناوبراو زیادی کرد که به بۆچوونی من هێشتاکه ئه‌م ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه هه‌روا ماوه‌ته‌وه.

"به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌ئارادایه. ئه‌وان پێشتریش بۆ ده‌ستدڕێژی بۆ سه‌ر خاکی سووریا هه‌وڵیان داوه. تورکیا و عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی به بۆنه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش و پشتیوانی له‌وان ئێستاکه‌ش له کاروباری ناوخۆیی سووریا ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ن. ئه‌م کارانه له ڕوانگه‌ی یاسا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به هیچ له‌ونێک جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه. ئێمه دژی هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی سووریاین."

واشنتۆن، مۆسکۆ و گفتوگۆکانی ئاشتی ژێنێڤ

ساڵح موسلیم له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که به‌پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت له‌مدواییانه‌دا ناوبراو و ڕێبه‌رانی کوردی دیکه له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا له کۆبانی دیداریان کردووه، ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت کرده‌وه.

"دیدارێک له‌ئارادا نه‌بوو. من به بۆنه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ خزم و کار و دۆستان و هاوحزبهکانمان سه‌ردانی کۆبانیم کرد. من به‌رنامه‌یه‌کم بۆ دیدارێکی وا له ڕۆژانی نیشته‌جێبوونم له کۆبانی نه‌بوو. به‌ڵام دیداری وه‌فدێکی باڵای سه‌ربازی له کۆبانی ئاسایی و مه‌نتیقییه. ئه‌م بابه‌ته هه‌ندێ ڕاوێژکار له‌لایه‌ن ئه‌مریکاش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه. دیداری وه‌فدێکی ئه‌مریکی و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک کارێکی ئاساییه. شه‌ڕ له‌ئارادایه؛ بڕیاره که ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی داعش ئه‌نجام بدرێت. دیداری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکا نیشانه‌ی گرینگایه‌تییه‌کی زۆره که به‌م شه‌ڕه ده‌درێت."

ساڵح موسلیم له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئایا په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رمی له‌گه‌ڵ مۆسکۆ هه‌یه یان نا، جه‌ختی کرد که ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ته‌نیا په‌یوه‌ندی ته‌کنیکی له مه‌یدانی شه‌ڕ نه‌بووه. ئێمه هیچ گرێبه‌ستێکی سیاسی و سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نییه. ئێمه هه‌ندێ جار به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا چه‌ندین دیداری ته‌کنیکیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی هه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه به‌رده‌وام سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌که‌ن. "ئه‌م سیاسه‌توانه جه‌ختی کرد که ڕووسیا خوازیاری به‌شداریی کورده‌کان له گفتوگۆکانی ئاشتی ژێنێڤه."

"ڕووسیا پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر به‌شداریی وه‌فدێکی کورد له گفتوگۆکانی ژێنێڤ. لایه‌نی ڕووسی ئاگاداری ڕۆڵی گرینگی کورده‌کانه و به باشی له بارودۆخی ناوچه‌که تێده‌گات. ناکرێ گفتوگۆکانی ژێنێڤ به بێ به‌شداریی کورده‌کان به ته‌واوه‌تی بزانرێت؛ ئه‌م گفتوگۆیانه ده‌ره‌نجامێکی خوازراوی به‌دواوه نابێت. ڕووسیا به باشی له‌مه تێده‌گات. هیوادارم که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپاش له‌مه تێبگه‌ن. ئێمه مافی به‌شداریی له دانوستانه‌کانمان هه‌یه و به‌شداری کردنمان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت."

ساڵح موسلیم له‌باره‌ی گفتوگۆکانی ژێنێڤ هیوای خواست و جه‌ختی کرد که گفتوگۆکان "نانرێته لاوه". "نا، گفتوگۆکان نانرێته لاوه. خولی دواتری گفتوگۆکان ته‌نیا بۆ دوایی وه‌دواخراوه. له داهاتوویه‌کی نزیک ڕێگایه‌ک بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کان ده‌دۆزرێته‌وه. به‌پێی هه‌ندێ ڕاوبۆچوون، ڕه‌نگه گفتوگۆکان له ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان دهستیپێبکاتهوه به‌ڵام من پێموایه که ئه‌م ڕووداوه به دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ڕوو ده‌دات."

"ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کان نایانه‌وێت ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا بدۆزرێته‌وه چونکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه. به‌م بۆنه‌وه ئه‌وان هه‌ر کارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پڕۆسه‌که ئارام ببێته‌وه و به تایبه‌ت تێده‌کۆشن که ڕێگری له به‌شداریی کورده‌کان بکه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌م کارانه ته‌نیا ئامانجێک پێوشوێنگری ده‌کات: ڕێگری له ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ کێشه‌ی سووریا. به بێ به‌شداریی کورده‌کان ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌ئارادا نییه."

له ساڵح موسلیم له‌باره‌ی بێ مه‌نتیقی ئه‌م بابه‌ته پرسیار کرا که ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کان له مه‌یدانی شه‌ڕ دژی داعش، هێشتاکه به‌شداریی کورده‌کان له گفتوگۆکانی ژێنێڤ قبووڵ ناکات. ناوبراو ڕوونی کرده‌وه که لایه‌نی کورد به په‌ندی "یان هه‌موو یان هیچ" باوه‌ڕی نییه."

"ئێمه ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌به‌رچاو گرتووه که ده‌توانین تا کاتێکی دیاریکراو هاوکاری بکه‌ین، پشتیوانی کاری هاوبه‌ش بین و دواتر هه‌ریه‌کمان ڕێگای خۆمان بچین. من ئه‌مه به کارێکی ئیجابی وێنا ده‌که‌م که له ئێستادا هه‌ماهه‌نگی و شه‌ڕێکی هاوبه‌ش له دژی داعش له‌ئارادایه. ڕه‌نگه کاتێک دوو لایه‌ن، چ کورده‌کان یان ئه‌مریکییه‌کان، له کاری هاوبه‌ش سوود ببه‌ن. تاکوو ئێستا ئه‌م ڕووداوه ڕووی نه‌داوه. ئه‌مه به‌م مانایه نییه که کورده‌کان هه‌رگیز له گفتوگۆکانی ژێنێڤ به‌شداری ناکه‌ن. ئێمه ئه‌مه به پێگه‌ی "یان هه‌موو یان هیچ" نابینین. ئه‌مه سیاسه‌ته."

له ساڵح موسلیم داوا کرا له‌باره‌ی پڕۆپاگه‌نده‌کان له‌باره‌ی پێشێل کردنی مافی مرۆڤی عه‌ره‌به‌کان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کورد له ڕۆژئاوا قسه بکات و به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان ناچار ده‌بن که له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی په‌یه‌ده به زمانی کوردی قسان بکه‌ن که ساڵح موسلیم ئه‌م پڕۆپاگه‌نده‌ی به ته‌واوه‌تی به نادروست وه‌سف کرد.

"له ڕاستیدا دروست نییه. هه‌ندێ ده‌نگۆ بڵاو کرایه‌وه به‌ڵام له هه‌مان کات ئاشکرا بوو که ئه‌مانه ته‌نیا چیرۆک گوتنه. عه‌ره‌ب و کورده‌کان پێکه‌وه ده‌ژین. له ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوونی عه‌ره‌به‌کان کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش پێکهاتووه؛ سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوکاری ده‌که‌ن. خه‌ڵک بۆ ناوچه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه؛ ئه‌وان پێکه‌وه داهاتوویان دروست ده‌که‌ن. په‌ندێک هه‌یه که ده‌ڵێت "بارێک که لار بێت ناگاته شوێنی مه‌به‌ست". هه‌ر که‌س بیه‌وێت ده‌توانێت بێته ئێره، بۆ وێنه شه‌دادی یان گرێ سپی بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان بسه‌لمێندرێت. هه‌ر حه‌وته سه‌دان که‌س ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه و هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک ده‌بن."

ساڵح موسلیم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا لایه‌نی کورد په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا پاراستووه یان نا، جه‌ختی کرد که له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ئارادا نییه: "هه‌ندێ پێشنیار دراوه که یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ بۆ سووریا دابڕێژێت. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکا و ڕووسیا خه‌ریکی کارکردن له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه لهمبارهن. ئێمه‌ش له‌م ڕێبازه‌دا کار ده‌که‌ین؛ له ده‌ره‌نجامدا، داهاتووی سووریا به‌مه به‌ستراوه که له یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ تا چ ڕاده‌یه‌ک به ورده‌کارییه‌کان گرینگی بدرێت."

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 57553 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۷ | کاتژمێر: 9 : 33

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 17 خرداد 1395 ساعت: 12:21

صفحه بندی