خرید بک لینک

محەمەدئیبراهیم تەرەقی نەژاد: بە ڕووخانی سەددام قسهوباسهکان سهبارهت به سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بووە. کوردەکان کە دوێنێ ورده ناڕەزایەتییهکانیان بۆ گەیشتن لانیکهمی مافهکانیان له لایهن ڕژێمی بەعسهوه به توندی سەرکوت دهکرا، لە ئێستادا ههلی ئهوهیان بۆ ڕهخساوه تاکوو جارێکی دیکە بیر لە بەدیهاتنی ئارمانجی سەربەخۆیی بکەنەوە. لەم دووساڵهی دواییشدا ورته ورتهکانی کردەوەیی کردنی ئەو خەونە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکه بووه و لە ئێستادا بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستان باس له جێبهجێ کردنی ئهو کاره دهکات. ڕێگایەک کە ئەڵبەت بەرەوڕووی دژوارییەکی زۆرە و بێ گومان بەرەوڕووی کاردانەوەی تاران، ئەنقەرە و بەغدا دەبێتهوه. سەبارەت بە ئەگەری داخوازی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ یارمەتیدان بە سەربەخۆیی گفتوگۆییەکمان لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە.

* کوردەکان له مێژهوه بەدوای جیابوونەوە و سەربەخۆیی بوون بەڵام لە ئێستادا مەسروور بارزانی، سەرۆکی دهزگای پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان دەڵێت کاتی جیابوونەوەی دۆستانە لە بەغدا گەیشتووە و هەرێمی کوردستان لە هەوڵ دایە بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردەکان تەنانەت لە قەیرانی سیاسی دوو ساڵ پێش و هێرشی داعش بۆ سەر عێراق ئەم بابەتەیان بە ئاشکرایی ڕانەگەیاندبوو. چ بابەتێک بووەتەهۆی ئەوەی تاکوو کوردەکان لە بارودۆخی ئێستادا ئاوەها باسێک بخهنه گهڕ؟

- جەنابی مەسروور بارزانی وەکوو بەرپرسێک لە هەرێمی کوردستان، ڕاوبۆچوونی خۆی ڕاگەیاندووە و هیچ کێشەیەکیش نییە بەڵام ئەم وتانە زیاتر لە هەر شتێکی دیکە بارودۆخی ئێستای عێراق و دەوڵەتی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە. ئێمە لە ئێستادا دڵنیا بووین کەسانێک لە بەغدا و دەوڵەتی عێراقن کە دەیانەوێت کوردەکان بەرەولای جیابوونەوە هان بدەن. راسته جەنابی مەسروور بارزانی ئەم قسە و باسانەی کردووه بەڵام کەسانێک کە لە حزبی دەعوەی عێراقن کە دەڵێن کوردەکان سەربەخۆیی بگرن و بچن دەوڵەت پێکبێنن. ئەوەی کە ئەوان بە چ هۆکارگەلێک، کوردەکان بۆ سەربەخۆیی و دابەشبوونی عێراق بانگهێشت دەکەن، دەبێ خۆیان وڵامدەر بن. ئەگەر ئێوە چاوێک بخشێنن به دروست بوونی دەوڵەتی عێراق پاش ڕووخانی سەددام و ڕژێمی بەعسی عێراق، دەبینن کە کوردەکان لە یەکەمین ڕۆژانی دامەزراندنی سیستەمی نوێی عێراق، بەدوای جیابوونەوە نەبوون. جەنابی تاڵەبانی ڕۆڵێکی جیدی لە یەکڕیزی عێراق بینیوە و سەرچاوە و گرووپە عێراقییەکان هەمیشە ڕۆڵی ئەویان ستایش کردووە و پشتیوانیان لێکردووە و جەلال تاڵەبانیان بە میحوەری یەکڕیزی ناو بردووە بەڵام کاتێک کە حەیدەر عەبادی بە بێ ئاوڕدانهوه لە ڕێککەوتنەکانی پێشوو بە شێوەی یەکلایەنە گۆڕانکارییەک لە ئاستی حکوومەتی دروست دەکات و لەم گۆڕانکارییانەدا هیچ ڕاوێژێک لەگەڵ کورد ناکات و پاڵێوڕاوێکی کورد بۆ وەرگرتنی پۆستێک دەناسێنێت کە گرووپە کوردییەکان ئەویان قبووڵ نییە، ئاوەها بارودۆخێکیش دروست دەبێت. پێشترسەددام و دیکەی دەسەڵاتدارانی عێراق لهم شێوه ههوڵانهیان ئهنجام دهدا کە خواست و مەیلی خەڵک و پارتەکانیان لە بەرچاو نهدهگرت. کاتێک کە ئەم بارودۆخە دروست دەبێت، بێ گومان کوردەکان داکۆکی لە مافهکانی خۆیان دەکەن و بۆ خۆیان بڕیار دەدهن. لە ئێستا چاو لە بارودۆخی عێراق بکەن. پەرلەمانی عێراق لە لایەن کەسانێکەوە داگیر دەکرێت و سەرۆک وەزیران بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ پارتهکان و کوردەکان و سەرۆک کۆمار، کارگهلێک ئەنجام دەدات و گۆڕانکارییەک لە ئاستی حکوومەتی دروست دەکات کە تەنانەت شیعەکانیش بەوە ڕازی نین. مانای ئەم هەوڵانە ئەوەیە کە دیموکراسی لە عێراق نەماوە. لەم بارودۆخەدا مەسروور بارزانی دەڵێت کە ئەوان لە بەغدا ئێمە بەرەولای سەربەخۆیی هان دەدەن. بەم حاڵەوە و تا ئەم کاتە، ڕێبەرانی کورد بۆ سەربەخۆیی لە ئێستادا بڕیارێکیان نهداوه و ئێمە چاوەڕوانی داهاتووی عێراقین و دەمانەوێت ببینین مافی کورد دەبێتە چی؟ لە ئەگەرێکدا کە کورد لە گۆڕانکارییەکانی داهاتوو لە مافی خۆی بێبەش نەکرێت و بتوانێت ڕۆڵ ببینێت، بڕیارێکمان بۆ جیابوونەوە نییە. ئێمە لە هەنگاوی یەکەمدا دەمانەوێت داکۆکی لە ماف و بەرژەوەندی خۆمان بکەین و پاشان دەگەڕینەوە بۆ دەوڵەتی عێراق.

* جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق تا چ ڕادەیەک له لایهن ڕووسیا و ئەمریکاییەکان پاڵپشتی لێوهدهکرێت؟

- داخوازییگهلێک بوونی هەیە بەڵام ئێمە نابێت چاوەڕوانی پشتیوانی ئەوان بین. کەسانێک کە چاوەڕوانی پشتیوانی ئەوانین، هەر ئەوانەن کە بارودۆخی ئێستایان دروست کردووە، ناوچەکەیان دابەش کردووە و بەبۆنەی بەرژەوەندی خۆیان، شڵەژاوی و تەنگژەکانین زیاتر کردووە و ئێستاش لە ناوچەکە ئامادەن. ئێمە وەکوو کوردێک چاوەڕوانی ئەوە دەکەین بەپێی یاسای بنەڕەتی عێراق و بەپێی ڕێککەوتننامە پێشووەکان، مافی کوردەکان پارێزراو بێت بەڵام لە ئەگەرێکدا کە ئەم مافە ئاوڕێ لێنەدرێت و ڕچاو نەکرێت، نابێت چاوەڕوانییەک بوونی هەبێت. بە درێژایی مێژوو ئەم دەسەڵاتانە کە ئێوە باستان کرد، هەر ئەوانە بوون کە لە پێشەوە پشتیوانیان لە سەددام دەکرد، نە تەنیا دژی خەڵکی کورد بەڵکوو دژی ئێران و دیکە ئەکتەرانی ناوچەکە. بارودۆخی ئێستای ناوچەکە بەهۆی چالاکی چ کەسێکە؟ ئەگەر دەمانەوێت ناوچەکە لە بارودۆخی ئێستا ڕزگار بکەین، ڕێگایەک جگە لە گەڕانەوە بۆ لای خەڵک و ئاوڕدانەوە لە خواست و مافی ئەوانمان نییە. من لە ئێستادا ئەم چاوەڕوانییەم نییە، یەکێک لەو دەسەڵاتانەی کە ئێوە باستان کرد لە ئەگەرێکدا کە بەرژەوەندییەکانی دابین نەکرێت، پشتیوانی لە کوردستان بکات.

* لانیکەم لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی هەرێمی کورستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دیداریان کردووە. لەو دیدارەدا، ئەم بابەتە خراوەتەڕوو؟ وڵامی ئەمریکا چی بوو؟

- هەمووان مافی خەڵکی کوردیان قبووڵە بەڵام پشتیوانی لێناکەن. ئێمە تاکوو ئێستا نەمانبیستووە کە ئەمریکاییەکان و ڕووسیاییەکان پشتیوانی لە کوردەکان بکەن و بڵێن کە جیا ببنەوە. باس و گفتوگۆییەک کراوە بەڵام پەسەندی ئەوەشیان وەرنەگرتووە. ئەڵبەت ئەوان وتوویانە کە دیاریکردنی چارەنووس، مافی سەرەکی خۆتانە بەڵام دەبێ بارودۆخی ئەم بابەتە بڕەخسێنن. یەکێک لەو بارودۆخە گرینگە، ڕاکشانی ڕای دراوسێیەکانە. ئێمە سێ دراوسێی گرینگمان هەیە؛ ئێران، تورکیا و سووریا و دەبێ لانیکەم ڕای دوو وڵات لەمبارەوە ڕابکێشین. لە ئەگەرێکدا کە ڕای ئەم وڵاتانە ڕانەکێشێندرێت، بارودۆخ بۆ جیایی و دامەزراندنی وڵاتێک دابین ناکرێت و ئەم بابەتە پێویستی بە گفتوگۆوە. تەنانەت بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی پێویستمان بە گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا هەیە و ئەگەر ئەوان ڕازی نەبن، ئەنجامدانی ئەم کارە بە دژواری ئەنجام دەبێت.

* مەسروور بارزانیش وتوویە کە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پێویستمان بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و عێراق هەیە، بە ڕای ئێوە کاردانەوەی ئێران سەبارەت بەم بابەتە چی دەبێت؟

- ئەو شتە کە ئێمە لێی دڵنیاین، ئەوەیە کە داکۆکی ئێران لەسەر یەکڕیزی و دابەشنەبوونی عێراقە. تورکەکانیش پێداگری دەکەنە سەر ئەم بابەتە، واتا جیایی ئێمە قبووڵ ناکەن، بەڵام لە بەغدا بیروڕاییەکی جیاواز بوونی هەیە. ئەمڕۆ کەسانێک لە بەغدان و ئێمە بۆ جیابوونەوە هان دەدەن. مەسروور بارزانی لەمبارەوە لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئێمە بۆ جیابوونەوە پێویستمان بەوەیە تاکوو لهگهڵ زلهێزهکان لهمبارهوه گفتوگۆ بکهین و سرنجی ئەوان ڕابکێشین، ئەگینا بە بێ ڕاکشانی ڕای ئەوان وەرگرتنی سەربەخۆیی دژوار دەبێت.

* کاردانەوەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستان بەم بابەتە چییە؟ هەندێ دەڵێن بەرپرسانی سعوودی لە ورووژاندنی ئەم بیروڕا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵیان بینیوە. ئێوە ئەم بابەتەتان قبووڵە؟

- بە ئاشکرایی دەڵێم کە هیچ یەک لە وڵاتانی ناوچە چ عەرەب، چ تورک و چ فارس ئەم بابەتە قبووڵ ناکەن. هەندێ ئەم ئامانجەیان هەیە کە دەیانەوێت هێمنایەتی ناوچهکه تێکبدات. ڕەنگە عەرەبستان بیەوێت لە عێراق، ئەهلی سوننە دەسەڵات بەدەستەوە بگرن و ئەمەش بەهۆی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تەشەنەی شیعە و ئێرانە. ئێمە خۆمان دەپارێزین تاکوو نەکەوینە ناو داوی قەیران و تەنگژەکانی ئێستای ناوچەکە و ئاگادارین کە زۆرترین بەرژەوەندی لەمبارەوە مسۆگەر بکەین. دەبێ بڵێم بەشداریی ناکەین لە هیچ ئیئتیلافێک دژی هیچ ئەکتەرێک. عەرەبستانی سعوودی و قەتەر تاکوو ئێستا پشتیوانیان لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نەکردووە و لەگەڵ تورکیا هاودەستن تاکوو دەسەڵاتی ئەهلی سوننە لەسەر ناوچەکە دابمەزرێنن.

* بەشدارنەبوونی کوردەکانی سووریا لە دانوستانی ژێنێڤ و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تا چ ڕادەیەک دەتوانێت ببێتەهۆی ئەوەی تاکوو کوردەکانی سووریاش خوازیاری سەربەخۆیی بن؟

- کێشە لەوەیە کە زۆربەیەک لە کوردەکان پێداگری ئەوەن جیاببنەوە و وڵاتێکی سەربەخۆ و یەکگرتوو دابمەزرێنن، چ لە تورکیا و چ لە سووریا و چ لە عێراق. تاکوو ئێستا کورد قبووڵی کردبوو تاکوو لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی ئەو وڵاتە کە تێدایە، بێت تاکوو لەو ڕێگایەوە مافەکانیان بپارێزرێت بەڵام لە ئێستادا مافی کوردەکان لە لایەن ئەم وڵاتانەوە ڕچاو دەکرێت؟ دەسەڵاتی سەرەکی کە لە بەرانبەر داعش و تیرۆریزم بەرخۆدانی کرد و لە بەرانبەریاندا وەستا، کوردەکان بوون. هێزەکانی پێشمەرگەی کورد لە سووریا و عێراق زەبرێکی سەرەکییان لە داعش دا. کاتێک کە باسی داهاتووی سووریا دەکەین، بۆچی نابێت کوردەکان تێیدا ڕۆڵ ببینن؟ بۆچی کوردەکان نابێت لە دانوستانی سووریا بەشدار بن؟ دەبێ کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان چاو لە چهوساوەی کوردەکان و ماف و خواستی ئەوان بکەن. ئایا لەم بارودۆخەدا ماف و خواستی کوردەکان لەبەرچاو دەگیردرێت؟ کاتێک کە بارودۆخەکە شڵەژاوی دەبێت، کورد چهوساوەیە و کاتێک کە داعش هێرش دەکاتەسەریان، هەمدیسان کوردەکان چهوساوەن. لە ئێستادا بارودۆخەکە گۆڕدراوە و کەسێک ناتوانێت لەمپەڕی دەربڕینی داخوازییەکانمان بێت. ئایا مافی ئەوەمان نییە کە خواستی خۆمان دەرببڕین. ئەڵبەت ئێمە چاوەڕوانین تاکوو لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی مافەکانی خۆمان وەدەست بێنین و بیپارێزین بەڵام لە ئەگەرێکدا کە ئەم مافە ڕچاو نەکرێت، نابێتیش چاوەڕوانیکمان بێت.

* بەلەبەرچاوگرتنی وهستانی دانوستانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ کوردەکانی ئەم وڵاتە و سەرکووت کردنی ئەوان، هەوڵی ئێوە نابێتەهۆی ورووژاندنی کوردهکانی تورکیا؟ لە ئاوەها بارودۆخێکدا چلۆن چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە دەوڵەتی تورکیا سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بناسێت؟

- پرسیاری من لە دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە کە بۆچی ئەوان مافی کوردەکان بە فەرمی ناناسن؟ لە ئێستادا کوردەکان ماوەی 30 ساڵە کە بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیان و سەرکووت دەکرێن. دەرئەنجامی ئەم بابەتانە بووەتەهۆی ئەوەی کە ئێستا شەڕی چەکدارانە لە تورکیا تەشەنەی سەندووە و ناڕەزایەتییەکان خامۆش نەبووە. ئەگەر ئەم بارودۆخەی لەبەرچاونەگرتنی مافی کوردەکان درێژەی بێت، ڕێچارەیەک نادۆزینەوە و هیچ بابەتێک چارەسەر نابێت. تەنیا ڕێکاری چارەسەرکردنی قەیران ئەوەیە کە مافی ڕەگەزی و مرۆڤایەتی کوردەکان بە فەرمی بناسێندرێت. کاتێک کە ئەم مافەی کوردەکان بە فەرمی بناسێندرێت، ئیدی چۆن شهڕ دهکهن.

* پرسی دابەشبوونی وڵاتەکان تا چ ڕادەیەک دەتوانێت بارودۆخی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و داعش لە عێراق و سووریا دژوارتر لە بارودۆخی ئێستا بکات؟ بە واتایەکی دیکە، دابەشبوونی وڵاتەکان نابێتەهۆی قەیراناویی تربوونی ناوچەکە؟

- ئێمە لە ناوچەکە ئەزموونمان هەیە. هەندێ لەسەر ئەم باوەڕە بوون بە ڕووخانی سەددام و ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هێمنایەتی زاڵ دەبێتەسەر ناوچەکە. داعش و تیرۆریزمی ئێستا بەهۆی چییە؟ داعش و تیرۆریزمی ئێستا لە لاوازی بەڕێوەبەرایەتی ڕابردوو سەرچاوەی گرتووە و ئەگەر ئەم لاوازییه بەڕێوەبەرایەتییە درێژەی بێت، ئەم تیرۆریزم و شەڕ و قەیرانەش درێژەی دەبێت. ئێمە ئەگەر یەکگرتوو بین بەڵام ئەم یەکگرتووییە ڕاستەقینە نەبێت، کێشەکان بەردەوام دەبێت. گرینگ ئەوەیە کە ڕێگری بکەین لەم شڵەژاوییە و یەکگرتوویی ڕاستەقینە دروست بێت. ڕێکاری ڕاستەقینە ئاوڕدانەوە لە خواست و بیری خەڵکە و ڕادەست کردنی خزمەتگوزاری بەوانە.

* پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ گرووپە کوردییەکان چلۆنە؟

- تا ئەم کاتە، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ گرووپە کوردییەکان باش و گونجاوە بەڵام ئێران لە ئێستادا لەسەر دووڕێیان دایە. لە عێراق، نزیکترین هاوپەیمانانی ئێران، شیعەکانن بەڵام ئەمڕۆ لە ناوخۆی بەیتی شیعە، کێشە و ناکۆکییەکی توند بوونی هەیە. لە عێراق لە نێوان شیعە و سوننە کێشە و ناکۆکی بوونی هەیە. لە ئێستادا ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین کە ئێران بە ئەرێنی و چالاکتر لە پێشوو کردەوە بکات و بەدوای یەکگرتوویی شیعە لەگەڵ کورد و شیعە و سوننە پێکەوە بێت تا بتوانین عێراقێکی نوێی دروست بکەین. پێویستە تاکوو جارێکی دیکە جەخت بکەم کە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ گرووپە کوردی و عێراقییەکان، پەیوەندییەکی ئەرێنی و گونجاوە.

* تا چ ڕادەیەک باس کردن لە گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاستەقینە و تا چ ڕادەیەک نمایشێک بۆ وەرگرتنی هەڤیازی زیاتر لە دەوڵەتی بەغدایە؟

- سەدای سەد ڕاستەقینەیە. من دەڵیم پێویست بە گشتپرسی نییە چونکە کوردێک بوونی نییە کە دژی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان بێت و خوازیاری سەربەخۆیی نەبێت. مەگەر دەوێت کەسێک کورد بێت و لە بەرانبەر ئەم داخوازییە، نا بڵێت؟ بەڵام پرسیارێک کە لەمبارەوە بوونی هەیە، ئەوەیە پێکهێنانی کوردستان لە چ کاتێک و بە چ تێچووییەک ئەنجام دەبێت؟

* لە هەواڵەکاندا هاتووە کە "مەسعوود بارزانی" و "بەرهەم ساڵح" لە هەوڵدان سەردانی تاران بکەن. ئەم سەفەرە چ کاتێک ئەنجام دەبێت؟ پهیڕهوی گفتوگۆ لەمبارەوە چی دەبێت؟

- بەرنامەی سەفەر بۆ ئێران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، بەرنامەیەکی نوێی نییە و بەردەوام لە بارودۆخی گونجاو، بەرپرسانی باڵا بۆ ئێران و کوردستانی عێراق سەفەریان کردووە و پێکەوە پرسی دوو لایەن و جێ سرنجهکانیان لێکداوەتەوە. دەڵێم ئاماژە بکەم کە هاتووچۆی شاندهکان و ئەنجامی ڕاوێژکاری بەردەوام بوونی هەبووە بەڵام کاتی ئەم سەفەرە هێشتاکە دیاری نەکراوە.

* لەم سەفەرە ئەگەرییەدا، هاوپەیوەند بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان دەبێت؟

تا کاتێک کە کاتی سەفەرەکە دیاری نەکرێت، ڕێنوێنییهک بۆ ئەوە دیاری ناکرێت. بەم حاڵەشەوە، کاتێک کە ئەم سەفەرە ئەنجام دەبێت و پێویست بێت بە گشتپرسی، دەبێ سەدای سەد لەگەڵ ئێران گفتوگۆ ئەنجام بدرێت.

وەرگێڕان لە فارسییەوە: شیلان محەمەدی

کۆدی بابهت: 57545 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۷ | کاتژمێر: 9 : 32

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 17 خرداد 1395 ساعت: 12:21

صفحه بندی