خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس- پەرلەمانی تورکیا لە ڕۆژی 20ی مانگی مەی دەنگی ئەرێنی دا بە پڕۆژەیاسایەک بۆ هاتنه ئارای گۆڕانکارییهکی کاتی لە یاسای بنەڕەتی. بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە حەسانەی یاسایی ئەو نوێنەرانە کە سکاڵای یاسایی دژی ئەوان تۆمار کراوە، هەڵدەوەشێتەوە. بەگشتی 682 دۆسیەی بەرزکردنی سکاڵا دژی نزیک بە 139 نوێنەر لە 550 نوێنەری پەرلەمان بوونی هەیە. لە نێوان ئەو کەسانە کە سکاڵا دژی ئەوان بەرز کراوەتەوە سێ کەس لە ڕێبەرانی پارتەکان بوونیان هەیە: 75 سکاڵا دژی سەلاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)، 41 سکاڵا دژی کەماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی ئۆپزسیۆنی سهرهکی دەوڵەت واتا پارتی کۆماری گەل (CHP) و 9 سکاڵا دژی دەوڵەت باخچەلی، ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەست (MHP).

بەپێی ئامار، نوێنەرانی HDP بەگشتی به 417 سکاڵاوه لە سەرەوەی لیستی سکاڵاکان دان، پاش ئەوان CHP بە 195 سکاڵا و MHP بە 20 سکاڵا له لیستهکهدان. بهگشتی 46 سکاڵاش دژی نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری دادوگەشە (AK Parti) بوونی هەیە. لە نێوان 682 سکاڵا، 216 سکاڵا "پەیوەندییان بە تیرۆریزم" هەیە و زۆربەی ئەوانە دژی نوێنەرانیHDP بەرز کراونەتەوە؛ و 201 دۆسیەی "سووکایەتی"ە، کە زۆربەیان هاوپەیوەند لەگەڵ "ئەو سووکایەتی"یانەیە کە دژی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دراوە. زۆربەیەک لەم سکاڵایانە دژی نوێنەرانی CHP و HDP تۆمار کراوە.

ئهو گۆڕانکارییهی کە لە ڕۆژی 20ی مانگی مەی دەنگی ئەرێنی پێدراوە هەموو پارتەکان دەگرێتەوە، بەڵام ئەم هەوڵە لە لایەن AK Parti و پاش لێدوانەکانی ئەردۆغان خراوەتەڕوو کە ڕایگەیاند ئەو نوێنەرانە کە "لە لایەن تیرۆریستەکانەوە قسە دەکەن"- ئاماژە بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) – نابێت بتوانن لە پشتی حەسانەی یاسایی خۆیان بشارنەوە و وتی کە ئەوانیش دەبێ به تیرۆریست ناویان لێببرێت.

ئەردۆغان ئەندامانی HDP لە پەرلەمانی کردە ئامانج و ئەوانی بە گواستنەوەی چەک لە ئۆتۆمبیلەکانیان، بەشداریی کردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەڕڤانانی کوژراو و ستایشی ئەوان (شەڕڤانان) تاوانبار کرد.

ئەم کردهوهیه وەکوو کردهوهی 22 ساڵ پێشە، کاتێک کە حەسانەی یاسایی چوار نوێنەری کورد لابرا و بووەهۆی سزادان و زیندانی کردنی ئەوان لە ساڵی 1994. ئەو هەوڵە هیچ یارمەتییەکی نەدا بە نزیکتربوونهوهی پرسی کورد لهڕێچارەیەکی ئاشتیخوازانە.

ئەم پڕۆژەیاسایە بە دەنگی پارتی MHP، AK Parti و تا ڕادەیەک CHP، کە ئەندامانی ئەوە بۆ دەنگدان بەم پڕۆژەیاسایە تووشی کێشە هاتبوون، پەسەند کرا. بە بێ پشتیوانی CHP ئەم پڕۆژەیاسایە دەخرێتە گشتپرسییەوە. ئەردۆغان لە لێدوانێکدا پاش دەنگدانەکه، وتی: CHP ئەم بابەتەی لێکدایەوە کە ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسایە لە گشتپرسی دابنرێت بە پشتیوانی لەسەدا 70-80ی خەڵک پەسەند دەکرێت، هەر بۆیە هەندێ لە نوێنەرانی CHP دەنگی ئەرێنیان داوە بەم پڕۆژەیاسایە تاکوو ڕێگری بکەن لەوهیکه بخرێته گشتپرسیهوه.

دەنگدان دژی حەسانەی یاسایی نوێنەران تاقیکارییەکی دیکە لە دەسەڵاتی ئەردۆغان پێش دەنگدانی چەند مانگی داهاتوو بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتی تورکیا و گۆڕینی سیستەمی حکوومەتی ئەم وڵاتە لە سیستەمی پەرلەمانی بۆ سیستەمی سەرۆک کۆماری بوو. ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ئەردۆغان لە پشتیوانی MHP بۆ سیستەمی سەرۆک کۆماری بەهرەمەند بێت- بەڵام دوور لە ڕاستییە کە CHP و HDP بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بەهێزی سەرۆک کۆماری پشتیوانی لەو بکەن- و بە ئەگەری زۆرەوە ئەم پرسە دەخاتە گشتپرسییەوە.

ئەم تاقیکردنەوەی دەسەڵاتە جارێکی دیکە پێشینەی پەرلەمانی تورکیا لە نوێنەرایەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. پارتی HDP لە هەڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێری 2015، 59 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد، کە ڕێژەی کورسییەکانی زیاتر لە کورسییەکانی MHP بوو. تیرۆریزم تۆمەتێکی قورسە و هێڵێکی لاواز له نێوان هەوڵ و کردەوە سەبارەت بە تۆمەتەکانی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم بوونی هەیە؛ بەتایبەت لە تورکیا کە لە حاڵی شەڕی جیدی نە تەنیا دژی پەکەکە بەڵکوو دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ە.

خاڵی سرنجڕاکێشی دیکە ئەوەیە کە تەنیا نوێنەرانی پارتی HDP نین کە ڕەنگە سزا بدرێن.

قڵیچدار ئۆغڵۆ وتوویە کە هیچ یەک لە ئەندامانی CHP ترسیان نییە لە زیندانی بوون بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پارتە بۆ دامەزراندنی دیموکراسییەکی باشتر. دەمیرتاش، هاوسەرۆکی HDPش وتوویە؛ ئەندامانی پارتەکەی ترسیان لە زیندانی بوون نییە، چونکە زیندانی کردنی نوێنەران بۆ پارتی AK Parti و ئەردۆغان بێ تێچوو و زیان نابێت.

ڕەنگە ئاوەها زیندانی کردنێک، کاردانەوەگهلێکی لە ڕۆژئاوا، بەتایبەت لە یەکێتی ئەورووپا، بەدوادا بێت کە لە هەوڵ دایە تاکوو ڕێککەوتننامهی لهرزۆک لەگەڵ تورکیا سهبارهت به کۆنتڕۆڵی ئەو پەنابەرانە کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریا ئاوارەبوون، بپارێزێت و دانوستانی ئەندامێتی تورکیا لەم یەکێتییە دەستپێبکاتەوە.

ژێدەر: ڕۆژنامەی حوڕییەت

وەرگێڕان لە فارسییەوە: شیلان محەمەدی

کۆدی بابهت: 57619 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۱۸ | کاتژمێر: 9 : 27

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 18 خرداد 1395 ساعت: 12:27

صفحه بندی