خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنەکانی پارێزگاریی کوردستان عەلیڕەزا ئاشناگەر لە کۆبوونەوەی چالاکانی سیاسی لەگەڵ نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان، زیادی کرد: نموونەیەک بۆ پێویستی مەجلیسێکی بەهێز، ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان بوو کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی دەوڵەت لەو بوارەدا نوێنەرانی پارێزگا لە مەجلیس نەیانتوانی کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەن بۆ پەسەندبوونی پرۆژەیاساکە.

ناوبراو درێژەی دا: ویستی خودای گەورەی لەسەر بێت لە خولی داهاتوودا مەجلیسێکی بەهێزتر، هەماهەنگتر و بە هێزی لۆبیگەری زۆرتر دەتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.

بە وتەی ناوبراو پێویستە هەموو بەش و لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ هاندانی خەڵکی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن تا ئەوانەش کە هێشتا بۆ بەشداری کردن بڕیاریان نەداوە بێنە پای سندووقەکانی دەنگدان.

ئاشناگەر بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەکیترین و گرینگترین هێماکانی بەشداری خەڵک، هەڵبژاردنە وتی: هەڵبژاردن سەرەڕای نواندنی هێزی پارت و لایەنە جۆراوجۆرەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی نیزام و هەڤگری و هاودڵی وڵاتیشە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٩٤ کەس لە گۆڕەپانی هەڵبژاردندا ماونەتەوە و زیادی کرد: کشانەوەکان بەردەوامن و ئەم ئامارە ڕەنگە تا سبەینێ بگۆڕدرێت.

وتیشی: لەو ٩٤ نەفەرە، ٣٨ بەربژار لە بازگەی سنە، کامیاران و دیواندەرە، ١٨ بەربژار لە بیجار، ١١ نەفەر لە سەقز و بانە، ٦ نەفەر لە قوروە و دێولان و ١٩ بەربژاریش لە مەریوان و سەوڵاوادان.

جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگار هەروەها دەریخست: ١١٩٧ بنکەی دەنگدان لە تێکڕای پارێزگا دادەمەزرێن کە ٥٩٥ بنکەی نەگۆڕ و ٦٠٢ بنکەشیان گەڕۆکن.

ئاشناگەر درێژەی دا: لە تێکڕای بنکە دەنگدانەکان ٧١٥ بنکە گوندی و ٤٨٢ بنکەیش شارین.

ناوبراو وتی: ٥ هەزار و ٢٦٥ نەفەر لە هێزە ئینتیزامییەکان ئەرکی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگایان لە ئەستۆیە.

وتیشی: کۆی گشتی ئەوانەی کە دەتوانن دەنگ بدەن لە پارێزگادا یەک ملیۆن و ١٦١ هەزار و ٥٣٧ نەفەرە.

کۆدی بابهت: 53151 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۱/۳۰ | کاتژمێر: 16 : 8

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 1 اسفند 1394 ساعت: 0:50

صفحه بندی