خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس بزوتنەوەی گۆڕان لهو بهیاننامهیهدا که بەبۆنەی یادی بیستوپێنج ساڵەی راپەڕین دهریکردووه و له ماڵپهڕی سبهی بڵاو بۆتهوه، "هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی ئێستای هەرێم و پێکهێنانی حکوومەتێکی رزگاری نیشتیمانی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ماوەی شەش مانگ"ی وەکوو بژاردەیەک بۆ چارهسهری قهیرانهکانی ههرێم خستۆته ڕوو.

لهو بهیاننامهیهدا هاتووه: "رزگاربوون لە زوڵمی رژێمی بەعس خەونی دەیان ساڵەی خەڵکی کوردستان بوو که لە راپەڕین ئەو خەونەی خەڵک هاتە دی، بەڵام تا ئێستاش بەشێکی زۆری ئامانجەکانی راپەڕین نەهاتوونەته دی و خهڵک

ههروهها ئاماژهشی بهوهکردووشه که ئەمڕۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیار و ترسناکدا تێدەپەڕن، کە ئەگەر بەرپرسانە خۆمانی بۆ ئامادە نەکەین رەنج و قوربانی دەیان ساڵەمان بەفیڕۆ دەچێ. کوردستان و ناوچەکە بوونەتە گۆڕەپانی ململانێی هێزە ئیقلیمی و جیهانییەکان. ئەو هێزانە خەریکی داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی و جوگرافیای ناوچەکەن.

لهبهیاننامهکهی گۆڕاندا جهخت کراوهتهوه: "لەم هەلومەرجەدا دەسەڵاتدارانی هەرێم کار دەکەن بۆ قووڵکردنەوەی ناکۆکی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و خۆساغکردنەوە لەسەر یەکێک لە میحوەرەکان و بەدەستهێنانی دەسکەوتی تاکە کەسی و بنەماڵەیی و حیزبی، و ئهمه لهکاتێکدایه که لە ئێستادا دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان بە هاوبەشی ستراتیژێکی نەتەوەیی دابرێژن و پەیوەندییەکانمان لە روانگەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و هەنگاونان بەرەو مافی چارەی خۆنووسین بێت.

ههروهها له بهیاننامهکهدا ئهوهش خراوهته ڕوو: دوای بیستوپێنج ساڵ لە حوکمڕانی دەسەڵاتی کوردی و بەهۆی نەبوونی سیستمێکی سیاسی تەندروست و دامەزراوەی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە هەر سێ دەسەڵاتەکەی هەرێم، دەسەڵاتداران نەک هەر نەیانتوانیوە کیانێکی سیاسی دامەزراوەیی و هاوچەرخ دامەزرێنن بەڵکوو هەرێمەکەمانیان تووشی چەندین قەیرانی قووڵ کردۆتەوە. ئێستا لە هەرێم قەیرانێکی دارایی دروستبووە، کە رەنگدانەوەی نەک تەنیا لەسەر بژێوی و گوزەرانی خەڵک بەڵکوو لەسەر باری کۆمەڵایەتی و خێزان و ئاسایش و خوێندن و تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستان دروستکردوە.

له درێژهی بهیاننامهکهدا هاتووه: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریێتی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و ئەزموونەکەمان، جارێکی تر جهخت لەسەر گرنگی پاراستنی یەکریزی نیشتیمانی و بەیەکەوە کارکردن دەکەینەوە لە پێناوی سەروەری یاسا و گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی شەفافیەت لە داهات و بوارەکانی تری سیاسی و حوکمرانی و جێبەجێکردنی چاکسازی ریشەیی لە هەموو جومگەکانی حوکمڕانیدا.

بزووتنهوهی گۆڕان له بهیاننامهکهیدا ئهوهشی خستۆته ڕوو که ئهگهر دەسەڵاتدارانی هەرێم ئاوڕ له داخوازییەکانی خەڵک نهدهنهوه و پرۆژەکانی چاکسازی جێبهجێ نهکرێت، ئهوا هیچ بژاردەیەکان نابێت جگە لە هەڵوەشانەوەی ئەم حکوومەتە شکستخواردوە و پێکهێنانی حکومەتێکی رزگاری نیشتیمانی، کە هاوسەنگی و هاوبەشی تەواوی تێدابێو لە ماوەی شەش مانگدا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی پێشوەخت بۆ پەرلەمانی کوردستان بکات.

گۆڕان له کۆتایی بهیاننامهکهیدا داوای له هاوڵاتیانی ههرێمی کوردستانیش کردووه که بە رێگای شارستانیانەت و دوور لە توندوتیژی داواکارییەکانیان بخەنەڕوو.

کۆدی بابهت: 53784 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۳ | کاتژمێر: 13 : 41

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 13 اسفند 1394 ساعت: 17:06

صفحه بندی