خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێلیزا مارکووس، توێژه‌ری مێژووی شه‌ڕی کورده‌کانی تورکیا و نووسه‌ری کتێبی "خوێن و باوه‌ڕ" له‌باره‌ی زیاتربوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کان له شاره‌کانی تورکیا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕ له دژی په‌که‌که و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته به گۆڤاری کریستیان ساینس مانیتۆری وت: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک له شاره‌کانی ئامه‌د، جزیره و نۆسهیبین وه‌بیرهێنه‌ری گۆڕاندنی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچانه له ده‌یه‌ی 1990 ده‌بێت که په‌ره‌سه‌ندنی ڕادیکالیزم و توندئاژۆیی به‌دواوه بوو.

ناوبراو زیادی کرد: "ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته‌هۆی دروست بوونی جۆگه‌له‌ی خوێن له‌لایه‌ن که‌سانێک که ئاماده‌ی ته‌ڤل بوون به ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌ن. هه‌ندێ که‌س شاری خۆیان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا به‌جێدێڵن و به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته کۆچ ده‌که‌ن که ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسی زیاتربوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌قینه‌وه و ته‌شه‌سه‌ندنی شه‌ڕی به‌دواوه هه‌یه."

به‌ڵام به‌رپرسانی تورکیا پێیانوایه که په‌که‌که به بۆنه‌ی پشتیوانی نه‌کردنی کورده‌کان له‌و پارته خه‌ریکه لاواز ده‌بێته‌وه.

به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی تورکیا به مه‌رجی پاراستنی ناوی به کریستیان ساینس مانیتۆری ڕاگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی خه‌ڵک ده‌دات که تێبگه‌ن له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت پاسه‌وانی له‌وان ده‌کات. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که خه‌ڵک سه‌رکوت ده‌که‌ن شه‌ڕ ده‌که‌ین و خه‌ڵکیش له‌مه تێده‌گه‌ن.

ژماره‌یه‌کی دیکه له شرۆڤه‌کاران پێیانوایه که تووڕه‌بوونی خه‌ڵک له په‌که‌که به بۆنه‌ی په‌لکێش کردنی شه‌ڕ بۆ ناو شاره‌کان زیاتر بۆته‌وه.

سنان ئۆلجه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆلێجی EDAM له ئه‌سته‌نبۆڵ وتی: په‌که‌که بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که به په‌لکێش کردنی شه‌ڕ بۆ ناو شاره‌کان خه‌ڵک ڕادیکالتر ده‌کاته‌وه به‌ڵام په‌که‌که پشتیوانی خه‌ڵکی به بۆنه‌ی خستنه‌مه‌ترسی گیان و ژیانی ئه‌وان به هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه له ده‌ست داوه.

به‌رپرسێکی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت: تورکیا هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دووپات ناکاته‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگن، ئێمه هه‌م به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ده‌بینه‌وه و هه‌م پشتیوانی له خه‌ڵک ده‌که‌ین. ئامانجی ئێمه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و هاوکات ڕازی کردنی دڵی خه‌ڵکه.

له‌و کارانه‌ی ده‌وڵه‌ت که به وته‌ی خۆیان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساری خه‌ڵک و ڕازی کردنی دڵی خه‌ڵک ئه‌نجامی داوه، کۆچدانی زۆره‌ملێ خه‌ڵک له ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌کان هاوشێوه‌ی ناوچه‌یه‌کی کۆن له ئامه‌د، ڕووخانی خانووه‌کان و ناچارکردنی خه‌ڵک بۆ فرۆشتنی ماڵ و سامانی خۆیانه.

ئێلیزا مارکووس ده‌ڵێت: ئه‌م کاره سه‌رمایه‌دانه‌ری نییه و پشتیوانی خه‌ڵک له ده‌وڵه‌تی به‌دواوه نابێت؛ له باشترین حاڵه‌ت نۆژه‌نکردنه‌وه شتێکه که کاول بووه.

ڕووداوێکی دیکه که به وته‌ی کارناسی پرسی کورده‌کانی تورکیا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژی و بێ متمانه‌یی له تورکیای به‌دواوه بووه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه.

ئێلیزا مارکووس ده‌ڵێت: له کاتێکدا ده‌وڵه‌ت ڕێگاکانی دیموکراسی ده‌به‌ستێت خه‌ڵک هان ده‌دات که ته‌ڤلی ڕێکخراوه چه‌کدارانه‌کان بن و ئه‌گه‌رچی له‌مدواییانه‌دا هێزی ڕێکخستنی په‌که‌که له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و له نێوان کورده‌کان که‌م بۆته‌وه به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ته‌ڤل بوون به‌و گرووپه‌وه به ته‌نیا ڕێگا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی داواکارییه‌کانی خۆیان بزانن.

سنان ئۆلجه‌ن پێیوایه که ئامانج له هێرشه‌کانی تورکیا له دژی په‌که‌که له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه نییه به‌ڵکوو لاوازکردن و ئاماده‌بوون بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌کانی ئاشتییه.

به‌ڵام ئێلیزا مارکووس به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م هێرش و پێکدادانه کوژرانی هه‌زاران که‌س و لاوازبوونی زۆری ئابووری وڵاتی به‌دواوه ده‌بێت، زیادی کرد: وێناچێت ئامانج له‌م هێرشانه ته‌نیا ڕه‌خساندنی به‌ستێن بۆ دانوستانه‌کان بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که دانوستان ئه‌نجام بده‌ن، پێش له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئه‌مدواییه، هه‌موو به‌ستێنه‌کان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که ڕهخسێندرابوو. بۆچی ئه‌وان بیانه‌وێت ئه‌م کارانه ته‌نیا بۆ ڕه‌خساندنی به‌ستێنی دانوستانه‌کان ئه‌نجام بده‌ن؟

کۆدی بابه‌ت: 57738 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۰ | کاتژمێر: 10 : 0

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 20 خرداد 1395 ساعت: 13:08

صفحه بندی