بە پێی هەواڵی کوردپرێس؛ هەوڵەکانی جیبەجێکاری قوڵینگی دروستکردنی قوتابخانەی گوندی "جنیان"ی سەقز لە کۆی گشتی ئەم چوار قوتابخانەیە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و خەڵکی ئەم دەڤەرە دەستی پێکرد.
لە ڕێورەسمی کرانەوەی ئەم قوتابخانەیە، بەڕیوەبەری گشتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی کوردستان وتی: بڕیارە بانکی میللی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم قوتابخانانە لە گوندەکانی "جنیان"، "حەسەن سالاران"، "مازوودار"ی سەقز و "سەلسی" مەریوان شەش ملیارد ڕیاڵ خەرج بکات.
شەهرام سەعیدی بە ئاماژە بەوەی کە ئیدارەی گشتیی نۆژەنکردنەوەش سێ ملیارد ڕیاڵ بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخانانە تەرخان دەکات، ڕایگەیاند: هیوادارم هەوڵەکانی دورستکردنی ئەم پڕۆژانە لە چوار مانگی داهاتوودا کۆتاییان پێ بێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە، دروستکردنی سەرجەم ئەم چوار قوتابخانە ٩ ملیارد ڕیاڵی گوژمە دەوێت، زیادی کرد: هەوڵەکانی دروستکردنی ئەم قوتابخانانە بریتی لە ٥٥٠ مەتر ژێرخان، دو هەزار و ١٠٠ مەتر حەوشە سازی و ٣٤٧ مەتریش دیوارکەشی دەبێت.
سەعیدی وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم هەوڵەی بانکی میللی و بەشداریی خێرخوازان لە کاری دروستکردنی قوتابخانە وتی: چێکردنی قوتابخانە بە بەشداری و هاوکاریی بانگی سادراتیش لە پارێزگادا هاتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن.
ناوبراو زیادیشی کرد: بۆ چێکردنی ئەم چوار قوتابخانە بە گشتی لە ژێرخانی ٥٣٣ مەتری چوارگۆشە، بڕی ٨٠٠ میلیۆن تمەن پارە پێویستە کە ٦٠٠ میلیۆن تمەنی لە لایەن بانکی میللی و ئەوەی دیکەشی لە لایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە دابین دەکرێت.
سەعیدی لە درێژەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە قوتابخانەیەکی زۆر لە سەر ئاستی پارێزگا لە ناوچوون و چیدی بە کار نایەن، زیادی کرد: لە سەر ئاستی شاری سەقز ٣٦ قوتابخانەی پەککەوتەمان هەیە.
شایانی باسە شاری سەقز خاوەن چوار قەزا و ٢٧٤ گوندی ئاوەدانە کە قوتابخانەکانی قەزای ناوەندی و سەرشیو لە ژێر چاوەدێری ئیدارەی پەروەردەی شاری سەقز و قوتابخانەکانی قەزای زێویە و ئیمام لە ژێر چاوەدێری پەروەردەی ناوچەی زێویە بەڕێوە دەبرێن.
کۆدی بابهت: 57733 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۰ | کاتژمێر: 9 : 59
برچسب:
نویسنده: استخدام کار