به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م یاسایه له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 20ی گوڵانی ساڵی 1395 له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی په‌سه‌ند کرا و له ڕێکه‌وتی 29ی گوڵانی 1395دا له‌لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
ده‌قی ئه‌م یاسایه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یاسای چاکسازیی چه‌ن ماده‌یه‌ک له دامه‌زراوه‌کان، ئه‌رکه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای ئیسلامیی ئێران و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانان
ماده‌ی 1- ده‌قی خواره‌وه جێگره‌وه‌ی ماده‌ی "7"ی یاسای دامه‌زراوه‌کان، ئه‌رکه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆرای ئیسلامیی ئێران و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانان و چاکسازییه‌کانی دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت که له ڕێکه‌وتی 1ی جۆزه‌ردانی 1375 په‌سه‌ند کرا.
ماده‌ی 7- ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کی شۆرای شاره‌کان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌که‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی هه‌تا 50 هه‌زار که‌س، 5 که‌س ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و سێ که‌س ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
دووهه‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی زۆرتر له 50 هه‌زار که‌س هه‌تا 200 هه‌زار که‌س، 7 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 5 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
سێهه‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی زۆرتر له 200 هه‌زار که‌س هه‌تا 500 هه‌زار که‌س، 9 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 6 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
چواره‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی زۆرتر له 500 هه‌زار که‌س هه‌تا 1 ملیۆن که‌س، 11 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 7 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
پێنجه‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی زۆرتر له 1 ملیۆن هه‌تا 2 ملیۆن که‌س، 13 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 8 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
شه‌شه‌م- شاره‌کانی به حه‌شیمه‌تی زۆرتر له 2 ملیۆن که‌س، 15 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 10 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
حه‌وته‌م- شاری تاران، 21 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و 11 ئه‌ندامی ناسه‌ره‌کی
بڕگه- پێوه‌ری پێوانی حه‌شیمه‌تی هه‌ر شارێک، به‌پێی دوایین ژماردنی جه‌ماوه‌ری گشتیی له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێرانه.
ماده‌ی 2- ماده‌ی 80ی یاسا به‌شێوه‌ی خواره‌وه چاکسازیکراوه و سێ بڕگه‌ی به‌ناوی بڕگه‌کانی 4 و 5 و 6 پێیه‌وه‌ی ده‌لکێت:
ماده‌ی 80- په‌سه‌ندکراوه‌کانی هه‌موو شۆراکانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه، ئه‌گه‌ر پاش تێپه‌ڕبوونی دوو حه‌وته له ڕێکه‌وتی ڕاگه‌یاندن، له‌لایه‌ن "لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی شۆرا ئیسلامییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ یاسا و ڕێساکان"- که له‌م یاسایه‌دا، "لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کان" ناو ده‌نرێت- له‌م باره‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ڕانه‌گه‌یێندرا، ده‌بێت به‌ڕێوه بچێت و ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی ناوبراو دژ به یاسا و ڕێساکانی ئێرانی زانی یان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌رکه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی شۆراکانی زانی، ده‌توانێت به ناوبردنی که‌یس و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ڵگه‌دار هه‌تا 2 حه‌وته پاش ڕاگه‌یاندنی په‌سه‌ندکراوه‌که، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به گوێی شۆرا بگه‌یێنن و داخوازیی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکه‌ن. شۆرا ئه‌رکی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژ پاش گه‌یشتنی ناڕه‌زایه‌تی، کۆمیسیۆن پێکبهێنێت و مژاری کۆمیسیۆنه‌که تاوتوێ بکات و ڕای خۆی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر شۆرا له تاوتوێکردنی دووباره‌دا له په‌سه‌ندکراوی جێی ناکۆکی تێنه‌په‌رێت ، بابه‌ته‌که بۆ بڕیاردانی کۆتایی بۆ لیژنه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان ده‌نێردرێت. لیژنه‌ی ئاماژه‌پێکراو ده‌بێت له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا مژاره‌که تاوتوێ بکات و ڕای خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
بڕگه‌ی 4- لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی شاره‌کان به ئه‌ندامێتی و سه‌رۆکایه‌تی فه‌رماندار یان نوێنه‌ری ئه‌و و ئه‌ندامێتی دادوه‌رێک به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادپه‌روه‌ری و یه‌کێک له ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامیی پارێزگای په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژێردران له‌لایه‌ن ئه‌م شۆراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی شۆرای شارستان پێکدێت و لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی به‌ش و گوند به ئه‌ندامێتی و سه‌رۆکایه‌تی به‌شدار و ئه‌ندامێتی دادوه‌رێک به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و یه‌کێک له ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامیی شارستان به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌م ئه‌م شۆراوه پێکده‌هێنرێ شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کان له ئیداره‌کانی فه‌رماندارییه‌کان و به‌شدارییه‌کانه.
بڕگه‌ی 5- لیهنهی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌سه‌ندکراوه‌کانی تاران، ڕه‌ی و شهمێرانات و په‌ردیس به ئه‌ندامێتی و سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانداری تاران و ئه‌ندامێتیی فه‌رماندارانی ڕه‌ی و شهمێرانات و په‌ردیس، دادوه‌رێک به هه‌ڵبژێردران له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هێزی دهسهڵاتدانان و یه‌کێک له ئه‌ندامانی شۆرای ئیسلامیی پارێزگا به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌م شۆراوه پێکده‌هێنرێت.
بڕگه‌ی 6- ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به په‌سه‌ندکراوه‌کانی شۆرای ئیسلامیی ئێران به‌پێی ئه‌م ماده‌یه و بڕگه‌کانی، ڕێگه له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌لای ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان ناگرێت و دژی سه‌لاحییه‌تی فه‌قێکانی شۆرای نیگابان له چاوه‌دێری شه‌رعی له‌سه‌ر په‌سه‌ندکراوه‌کانی شۆرا ناوبراوه‌کان نییه.
ماده‌ی 3- خاڵی 3ی ماده‌ی 28ی یاسا به شێوه‌ی خواره‌وه چاکسازی ده‌کرێت:
3- شاره‌وانان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌کانی شاره‌وانی و ڕێکخراوه‌کان و کۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌کان و دێهیاران له ئه‌ندامێتی له شۆراکانی ئیسلامیی شار و گوندی خۆیان بێوه‌ری ده‌کرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ناونووسی، له پۆسته‌که‌ی خۆیان بکشنهوه و به هیچ چه‌شنێک له‌و پۆسته‌دا کار نه‌که‌ن.
یاسای سه‌ره‌وه که له سێ ماده پێکهاتووه، له دانیشتنی فه‌رمیی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 20ی مانگی گوڵانی 1395ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی په‌سه‌ند کرا و له ڕێکه‌وتی 29ی هه‌مان مانگدا له‌لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه په‌سه‌ند کرا.
کۆدی بابه‌ت: 57780 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۰ | کاتژمێر: 13 : 32
برچسب:
نویسنده: استخدام کار