بە پێی هەواڵی کوردپرێس، قایمقامی بەشی باینگان وتی: ئەم بنکەیە لە سەر ڕووبەرێکی ٦٠٠ مەتری چوارگۆشە و ژێرخانی ٤٥٠ مەتری چوارگۆشە لە دوو نهۆمدا بریتی لە هۆڵی شانۆ، بەشی ئیداری و پۆلەکانی پەروەردە کردن لە ساڵی ١٣٨٣ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٣٨٨ کۆتایی پێهات.
ئەردەڵان حاتەمی زیادیشی کرد: بە هۆی نەبوون و پێنەدرانی گوژمە ئەم بنکەیە نەگەیشتە قۆناغی کۆتایی و تا ساڵی ١٣٩٣ و ١٣٩٤ بڕی ٥٥٠ میلیۆن ڕیاڵی بۆ تەرخان کرابوو بۆ ئەوەی بەشێک لە پێدوایستی و کەرەستەکانی دابین بکرێن.
قایمقامی بەشی باینگان زیادیشی کرد: بۆ کۆتایی هاتنی یەکجاری ئەم پڕۆژەیە بڕی ٧٠٠ میلیۆن ڕیاڵ پارە پێوسیتە.
فەرمانداری پاوەش وێڕای شیکردنەوەی ڕۆڵ و گرینگی فەرهەنگ لە ناو کۆمەڵگا وتی: لە هەر کۆمەڵگایەک کە فەرهەنگ پەرەبستێنێت، ئەو کۆمەڵگایە گەشە دەکات و بەرەوپێش دەڕوات.
پەرویز ئیدەپوور؛ جەختی لە ئاوڕدانەوە لە ناوەندەکانی پەروەردەی منداڵان و مێردمنداڵانی وەکوو بنەما و کۆڵەکەی فەرهەنگ و کلیلی گەشەی کۆمەڵگای ئەمڕۆ کرد و کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری فەرهەنگی و هونەری بە مافی ڕەوای خەڵک زانی و وتیشی: ئەرکی بەرپرسان دروستکردنی ژێرخانی پێویست لەم بوارەیە.
فەرمانداری پاوە بەڵێنی ئەوەی دا کە لە ناو بودجەی ئەمساڵی شاری پاوە پشکی ئەم بنکە فەرهەنگی و هونەریە بە مەبەستی کۆتایی هاتنی یەکجاری، جیا دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشانیش وتی: گەشەکردن لە ناو هیچ کۆمەڵگایەکدا ڕوو نادات مەگەر ئەوەی پێشتر فەرهەنگ لەو کۆمەڵگایەدا گەشەی کردبێت.
ڕەحیمی زەنگەنە زیادیشی کرد: ئەگەر ژێرخانەکانی فەرهەنگی لە ناو کۆمەڵگادا دروست بکرێن ئەوەی ڕێگای گەشە کردن پێشکەوتن لە ناو ئەو کۆمەڵگیاەدا هەموار دەبێت. ناوبراو هۆکاری دواکەوتنی ئەم پڕۆژەیەی بە نەبوونی گوژمە ڕاگەیاند و داوای چالاکی بەردەوامی هونەری و فەرهەنگی لەم بنکەیە کرد.
بەشی باینگان سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانە کە ڕێژەی دانیشتوانی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەراوەرددەکرێت.
کۆدی بابهت: 57806 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۱ | کاتژمێر: 21 : 24
برچسب:
نویسنده: استخدام کار