به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی پارێزگاریی ئیلام، محه‌مه‌د ڕه‌زا مرواری له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئیداری پارێزگای ئه‌م پارێزگایه که به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌م پارێزگایه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که له‌م خوله‌دا جووڵانه‌وه‌ی پارێزگا به‌ره‌و گه‌شه ده‌بینین، ڕایگه‌یاند: هیوادارین که نوێنه‌رانی ئه‌م پارێزگایه بتوانن هه‌نگاوی پته‌و له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه به پارێزگا هه‌ڵبگرن.
ناوبراو وێڕای ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای ئیلام وتی: وێڕای ئه‌وه‌ی که له‌چاو پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران، پارێزگای ئیلام دێرتر ده‌ستی به جووڵانه‌وه به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن کرد و هه‌ر به‌م هۆیه بوو که دواکه‌وتین، به‌ڵام له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا کاری ژێرخانی و شیاو ئه‌نجامی گرتووه که ئێستا کاتی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م گه‌ڵاڵه و پرۆژانه‌ی پارێزگا گه‌یشتووه و ده‌توانین به هاودڵی و هاوڕێی و به‌ئاکام گه‌یاندنی گه‌ڵاڵه ژێرخانییه‌کان، ئه‌م پارێزگایه بگه‌یه‌نین به گه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
ناوبراو زیادی کرد: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوه‌ی به‌رنامه و گوژمه، له‌مساڵدا زۆرتر له 6 هه‌زار و 820 ملیار ڕیاڵ گوژمه‌ی ئێران له‌به‌رده‌ستی کۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌کان و بانکه‌کانن که ده‌توانرێت له‌م دهفرایهتییانه له‌پێناو ڕه‌خساندنی هه‌لی کار که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.
ناوبراو بارودۆخی ئه‌م پارێزگایه‌ی له بواری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی باش نرخاند و زیادی کرد: له ئێستادا پارێزگای ئیلام له بواری پاشکه‌وتی ئاو، له ڕیزی سێ پارێزگای سه‌ره‌وه‌ی وڵاته و ئه‌م پێوه‌ره‌ش یه‌کێک له خاڵه بههێزاکانی پارێزگا به ئه‌ژمار دێت.
مروارید زیادی کرد: له زۆربه‌ی پێوه‌ره‌کاندا له سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی مامناوه‌ند و له هه‌ندێکی دیکه‌شدا له ڕیزی سێ پارێزگای سه‌ره‌وه‌ی ئێرانداین؛ لە ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵێکی زۆر بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری ناوخۆیی و بیانی دراوه که ئێستا له‌حاڵی به ئاکام گه‌یشتنه.
ناوبراو به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که بونیادی هه‌ژاران، به‌رپرسیاریه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ن پرۆژه‌ی گه‌وره و گرینگی به ئه‌ستۆ گرتووه، ڕایگه‌یاند: ئه‌م کارانه ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیدار پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت و نوێنه‌رانی هێژاش هه‌وڵ بۆ به‌ئاکام گه‌یشتنی ئه‌م گه‌ڵاڵانه بده‌ن.
ناوبراو له کۆتاییدا به پێداگری و دانوستان له‌گه‌ڵ قه‌رارگای خاته‌مول ئه‌نبیای سوپای پاسداران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاله‌ی ڕێگای ئاسنی ئیلام به درێژی 70 کیلۆمه‌تر ئاماژه‌ی کرد و وتی: بڕیار وایه که به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که دراون، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌م زووانه بڕواته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 57911 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۳ | کاتژمێر: 15 : 17
برچسب:
نویسنده: استخدام کار