به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به نوێنه‌رانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا که داخوازیی سه‌فه‌ر بۆ ئێرانیان هه‌بوو، هاتووه:
"وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ناوه‌رۆکی نامه‌ی ئێوه له ڕێکه‌وتی 24ی خاکه‌لێوه‌ی 1395ی هه‌تاویی ئێوه سه‌باره‌ت به داخوازی بۆوه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ئاگادار بووه‌وه. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، سه‌رنجتان به خاڵه‌کانی خواره‌وه ڕاده‌کێشم:
- به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که ئێوه بیری لێ ده‌که‌نه‌وه، ئه‌رکی ئه‌ندامانی گۆنگرێسی ئه‌مریکا داسه‌پاندنی سیاسه‌ت به‌سه‌ر دیکه‌ی وڵاتان نییه. ئه‌م کاره به دڵنیاییه‌وه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ دانی ڤیزای ئێرانیش به‌رده‌وامه. له‌بیرتان بێت که وه‌کوو ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، ئێوه زلهێزێک له جیهان نین.
- ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکی یان هه‌مان به‌رجام به ڕوونی دیاری کردووه که تاکه نیهادێکی شیاو بۆ چاودێری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی به‌شه‌کانی ناڤۆکی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکییه. هیچ کات یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه، وه‌کوو ئه‌مریکا و به‌دوای ئه‌ویش شارۆمه‌ندان یان به‌رپرسانی لایه‌نه‌کانی به‌رجام، ناتوانن ئیدعای چاودێری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه بکه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، نه به‌رجام و نه هیچ یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییش ڕێگه‌ی نه‌داوه که به وه‌ها ئیدعایه‌کی چاودێرانه، ده‌ست بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی ئێران هاوێژن.
- له‌م سه‌رده‌مه‌دا، سه‌ردانکردنی شوێنه‌کان یان ناردنی لیژنه‌کانی هه‌ڵبژاردن یان دیکه‌ی لیژنه‌کان بۆ چآودێری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی وڵاتان به‌پێی داواکاریی فه‌رمیی وڵاتی په‌یوه‌ندیدار و له شوێنی ڕێککه‌وتننامه دوولایه‌نه‌کان له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کرێت نه له ڕێگای داخوازی یه‌کلایه‌نه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان یان نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی دیکه‌ی وڵاتان که ته‌نیا ئیدعای وه‌ها کارێکیان هه‌یه. له‌بیرتان بێت که ئێران و ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکیان نه‌بووه و له ئاکامدا، په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ش له‌نێوان دوو وڵات‌دا له ئارادا نییه.
- به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعای ئێوه، له ساڵی 1359ه‌وه -واته له‌و کاته‌وه که ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیکییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند- کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به‌گشتی به‌رگری له هاتنیان بۆ ئه‌مریکا کراوه. کاربه‌ده‌ستانی ئێمه ته‌نیا به ده‌گمه‌ن و پاش پرۆسه‌یه‌کی دوور و درێژ بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان له ئه‌مریکا ئاماده ده‌بن. ئه‌م بارودۆخه سه‌ره‌ڕای ئه‌و شته‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌بواری مافناسییه‌وه و به‌پێی ڕێککه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که به‌هۆی ڕه‌زامه‌ندییه چه‌ن لایه‌نه‌کان هه‌یه‌تی، به‌ڵێنی به دانی ڤیزا و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به‌بێ به‌ره‌ست داوه؛ به‌ڵێنێک که هیچکات به ڕاستی و به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی بیر و بڕوای ئێوه، دیپلۆماته‌کان و ئه‌و شارۆمه‌نده ئێرانیانه که له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چالاکی ده‌که‌ن یان دێن بۆ ئه‌مریکا، هه‌موویان به مه‌ودایه‌کی 25 مایلی له مه‌نهه‌ته‌نی نیۆیۆرکه‌وه سنووردار کراون.
- له کاتێکه‌وه که "قه‌یرانی وزه‌ی ناخۆکیی ساخته‌یی" له‌ڕێگای به‌رجامه‌وه چاره‌سه‌ر کراوه، ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار، خوێندکار، سه‌رمایه‌دانه‌ر و بازرگان له هه‌موو شوێنه‌کانی دونیاوه - به‌تایبه‌ت چه‌ن شارۆمه‌ندێکی ئه‌مریکی- ڤیزایان وه‌رگرتووه و به‌بێ ماتڵی هاتوونه‌ته ئێران. ئه‌وان به‌م هۆیه‌وه به ئاسانی سه‌فه‌ریان بۆ ئێران کردووه که به‌پیی یاسای په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ وڵاتی ڤیزادهر –ئێران- داخوازی خۆیان ناردووه و یاساکانیان له‌به‌رچاو گرتووه، نه‌ک وه‌کوو ئێوه که به‌ته‌واوی به شێوه‌یه‌کی نه‌شیاو داخوازی سه‌فه‌رتان بۆ ئێران ناردووه ه به‌دوای ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارێکن که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کاری ئێوه‌وه نییه.
کۆدی بابه‌ت: 57912 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۳ | کاتژمێر: 15 : 15
برچسب:
نویسنده: استخدام کار