پاش ئه‌م لێدوانه، مه‌حموودزاده له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس ڕه‌خنه‌ی زۆری گرت له کۆگه‌ی پتروکیمیای مه‌هاباد و وتی: ئه‌م کۆگه‌یه خه‌ساری گه‌یاندووه به ژینگه‌ی ناوچه‌که و ماکی به‌رهه‌مهێنه‌ریی پولی ئێتیلنی سووک و قورسی پترۆکیمیای مه‌هاباد به شێوه‌ی خاو هه‌نارده ده‌کرێت.
ئه‌م ڕه‌خنانه کاردانه‌وه‌ی "موحسێن مه‌جیدی" کارگێڕی گشتی کۆگه‌ی پترۆکیمیای مه‌هابادی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسی به‌دوادا بوو.
ناوبراو وێڕای ڕوونکردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کانی وه‌رگرتنی هێز که له هاوینی ساڵی 92 به ئامانجی ڕاکشانی هێز له پترۆکیمیای مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو، وتی: تاقیکاریی وه‌رگرتنی هێزه‌کانی پترۆکیمیای مه‌هاباد له لایه‌ن زانکۆی پیشه‌یی ئه‌میرکه‌بیر به‌ڕێوه‌چوو و پاش ڕاگه‌یێنه‌ریی ته‌واو و گونجاو له ئاستی شاری مه‌هاباد و چاپهمنییهکانی ناوچه، 7200 که‌س بۆ 250 پله‌ی کاریی له‌م تاقیکارییه‌ی وه‌رگرتنی هێز، ناونووسیان کرد.
ناوبراو زیادی کرد: تاقیکارییه‌که بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له زانکۆکانی شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه‌چوو و زانکۆی پیشه‌یی ئه‌میرکه‌بیر وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیکارییه‌که، 750 که‌سی وه‌کوو که‌سانێک که مه‌رجی دیاریکراوی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، ناساند که به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی تایبه‌ت له کۆمپانیای پترۆکیمیای باخته‌ر له کۆتاییدا 224 که‌س له پترۆشیمیای مه‌هاباد، قبووڵ کران.
ناوبراو سه‌باره‌ت به شێوه‌ی پێناسه‌ی خۆجێی له وه‌رگرتنی هێز که پترۆکیمیای مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ی برد، وتیشی: به‌پێی یاسای په‌سه‌ندکراوی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران مه‌به‌ست له هێزی خۆجێی، خۆدی پارێزگایه و له وه‌رگرتنی هێزی پترۆکیمیای مه‌هابادیش مه‌به‌ست له خۆجێی، پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بوو.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: له 224 هێزی وه‌رگیراو له ڕێگای تاقیکاری وه‌رگرتنی هێز، 125 قبووڵکراوی خۆجێی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوان که له‌م ڕێژه‌یه 49 که‌س مه‌هابادین و 99 که‌سیش قبووڵکراوی ناخۆجێین که 52 که‌سی ئه‌وانه له ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، 13 که‌س له پارێزگای کوردستان و 11 که‌س له پارێزگای کرماشان و 22 که‌س له دیکه‌ی پارێزگاکانن.
ناوبراو زیادیشی کرد: له‌م 605 که‌سه که له پترۆکیمیای مه‌هاباد کار ده‌که‌ن 319 هێز له مه‌هاباد و 174 هێز له دیکه‌ی شاره‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و 72 که‌س له پارێزگاکانی ده‌ورووبه‌ره و ته‌نیا 40 هێزی پترۆکیمیای مه‌هاباد ناخۆجێین.
کۆدی بابه‌ت: 57909 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۳ | کاتژمێر: 15 : 10
برچسب:
نویسنده: استخدام کار