خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ڕاکردنی تورکیا لە رۆژی ٢٢ مانگی جۆزەردان لە شاری ئەرزڕومی تورکیا لە بەشی جۆراوجۆڕدا دەستیپێکرد.

میلاد سەیار لەگەڵ ڕاهێنەرە کوردستانیەکەی خۆیدا بۆ ئەم پێشبڕکێیانە نێردراو بوو و توانی لە بەشی ١١٠ مەتری ئاستەنگدار مەدالیای زێو پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ڕاکردنی تورکیا بۆ مسۆگەر بکات.

هەڵبژاردەی ڕاکردنی ئێران بە ٢٢ یاریزانەوە لە بەشەکانی پیاوان و ژنان لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری کردبوو و میلاد سەیار ڕاکەری بەشی ١١٠ مەتری ئاستەنگدار و محەممەد فەردین محەممەدزادە ڕاهێنەری کوردستانی دوو ئەندامی ئەم کاروانە وەرزشییەیان پێکدەهێنا.

لەم پێشبڕکێیەدا مریەم تووسی، فەرزانە فەسیحی، جەواهێر زەمانی، کەیوان قەمەرزادە، محەممەد ئەرزەندە، سۆبحان تاهێرخانی، محەممەد رەزا وەزیفە دۆست، سەجاد هاشمی ئاهەنگەری، محەممەد چشمەزار، ئومێد تاجی، بەهنام شیری، عەلی سەمەری، محەممەد بەنی ئادەم، میلاد سەیار، میلاد دریساوی، وەحید سدیق، رەزا مەلەک پوور، محەممەد سەمیمی، عەلی خەدیوەر، یونس یوسف وەند و مەهدی زەمانی پێکهاتەی هەڵبژاردەی نەتەوەییان پێکدەهێنا.

ئیگۆر پاکلین، مۆحسێن ئەکبەرپۆر، هاشم سیامی، ئەیوب دادوەران، لەیلا مورادی عاشوری، محەممەد فەردین محەممەدزادە، ئەمیر ئەڵوەن، ئەمیر محەممەد سۆلح میرزایی دەسەتی راهێنەر و لێپرسراوانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێرانیان پێکدەهێنا.

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ڕاکردنی تورکیا رۆژی شەممە و یەکشەممە ٢٢ و ٢٣ مانگی جۆزەردان لە ئەرزڕومی تورکیا لە بەشی جۆراوجۆردا بەڕیوەچوو.

شایانی ئاماژەیە لە رۆژی یەکەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ڕاکردن لە ئەرزڕومی تورکیا وەرزشوانانی وڵاتەکەمان بە بەدەستهێنانی ٣ مەدالیای زێڕ کاری خۆیان کۆتایی پێهێنا.

کۆدی بابهت: 57914 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۴ | کاتژمێر: 1 : 58

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 24 خرداد 1395 ساعت: 12:25

صفحه بندی