بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردپرێس، محەمەد ڕەزا شەرەف بەیانی پێش نیوەڕۆی لە کۆبوونەوەی دەستەی پاراستنی ئاسەوار و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرەڤانی پیرۆز لە شاری قوروە وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر کۆکردنەوەی بەڵگە و دێکۆمینتەکانی سەردەمی شەڕی بەرەڤانی پیرۆز لە کاتی شەڕی داسەپاودا ڕایگەیاند: گواستنەوەی بەهاکانی بەرەڤانی پیرۆز بۆ نەوەی داهاتوو بە یەکێک لە گرنگترین هەنگاوە فەرهەنگیەکان لە سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەژمار دەکرێت و ئەم بابەتە گرنگە بە ئامادەکردن و نووسینی زانستنامەیەکی گشتگیر جێبەجێ دەکرێت.
بە وتەی ئەم بەڕێزە پارێزگایەک کە بە شێوازی ڕاستەوخۆ هەشت ساڵ شەڕی تێدا بووە و بەشێکی بەرچاو لە بەرەنگاری و قارەمانیەتی شەڕڤانانی وڵاتەکەمان لەم پارێزگایەدا تۆمارکراوە، نابێت یادەوەر و سیمبۆلەکانی بەرەڤانیی پیرۆزی تێدا نەبێت.
ناوبراو لە دروست کردنی مۆنۆمێنت و یادەوەری شەهیدان لە خاڵی هاتنە ناوەوەی شارەکانی پارێزگای بە مەبەستی ناسینی شەهیدانی کوردستان و خود پارێزگاکە هەواڵی دا و وتی: ئەم مۆنۆمێنت و سیمبۆلانە دەرخەری گەورەیی کوردستان لە سەروبەندی شەڕی بەرەڤانی پیرۆزە.
شەرەف بەیانی جەختی لەسەر بەڵگەیی کردنەوەی قارەمانیەتی خەڵکی کوردستان لە ساڵەکانی بەرەڤانی پیرۆز وەکوو یەکەمایەتی سەرەکی ئەم دەستەیە کردەوە و وتی: سەرچاوەی مرۆیی گرنگترین ڕۆڵیان لە بەرجەستەکردنی بەهاکانی بەرەڤانی پیرۆزدا هەیە.
بە وتەی ئەم بەرپرسە شارەکانی پارێزگای کوردستان لە کاتی بەرەڤانی پیرۆزدا ٣٥٦ جار لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کراوە و سێ هەزار یادەوەری بەرەڤانی پیرۆز لەم پارێزگایەدا ناسێنراوە و لەم نێوانەدا ٢٦ هەزار شەهیدی کۆچبەر و ئەنسار و ٥٥ هەزار برینداری شەڕ هەیە.
شەرەف بەیانی وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەکانی بەرەڤانی پیرۆز ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا ئاسایش، سەربەرزی و سەقامگیری دۆخی ئێمە بۆ قارەمانیەتی و لەخۆبوردەیی شەڕڤانانی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دەگەڕێتەوە و بەڵگە و دێکۆمێنتەکانی ساڵانی بەرەڤانی دەبێت بپارێزرێت و بە ڕێکووپێکی تۆمار بکرێن و بۆ نەوەکانی داهاتوو هەڵینابگرین.
ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پارێزگای کوردستان پاش مانگی ڕەمەزانی پیرۆز میوانداری رووفاتی شەهیدانی ونبووی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دەکات، وتی: لە ئێستادا ١٦ مۆنۆمێنتی شەهیدانی ونبوو لە کوردستاندا هەیە و ٦١ شەهیدی ون لەم مۆنۆمینتانەدا نێژراون.
کۆدی بابهت: 57938 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۴ | کاتژمێر: 14 : 36
برچسب:
نویسنده: استخدام کار