بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کوردستان؛ حسێن فیروزی لە کۆبوونەوەی دەستەی پەرەپێدانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیکی پارێزگای کوردستان دروستکردن و پەرەپێدانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیکی بە هۆکاری گرینگ و بنەڕەتی بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدانان زانی و زیادی کرد: لە ڕوانگەی کەرتی سەرمایەدانانەوە بەردەوام یەکێک لە دواکارییەکان خێراترکردنی پڕۆسە ئیدارییەکانە و کە ئەم کارە تەنها بە دامەزران و جێگیرکردنی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک دابین دەکرێت.
ناوبراو خێرایی لە ئەنجامدانی کارە ئیدارییەکانی بە فاکتەری سەرەکی ڕاکێشانی سەرمایە زانی و وتی: بە پێی پلان و دوورنواڕی ساڵ ١٤٠٤ دەبێ پڕۆسەی دامەزرانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک لە پارێزگای کوردستان خێراتر بکرێت.
فیروزی وێرای ڕەخنە لە بەڕێوەبەرانی دام و دەزگا جێبەجێکارەکان بۆ ئەوەی کە داواکارییەکان دەستەی پەرەپێدانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک بە هەند وەرناگرن زیادی کرد: پێویستە کارگەی ڕاهێنان بۆ بەڕێوەبران و کارناسانی ئیدارەکان بۆ بەگوێ ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە گرینگە پێیان بەڕێوەبچێت.
جێگری گەشەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرچاوە مرۆییەکانی پارێزگاری کوردستان جەختی کردەوە: بەڕێوەبردنی خولەکانی فێرکاری و پەروەردەی بە کوالێتی دەبێ ببێتە هۆی گۆڕانی ڕەفتاری بەڕێوەبەران لە پێناو جێبەجێکردنی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک.
ناوبراو یەکێک لە خەسارەکانی دام و دەزگا جێبەجێکارەکانی پارێزگا و بەڕێوەبەرانی بە کات بە فیڕۆدان زانی و وتیشی: پەرەپێدانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەکات و ڕێگری لە کات بەفیڕۆدانی بەڕێوەبران و کارناسان دەکات.
حسەین فیروزی ڕێزگرتن لە سەردانکەرانی ئدارەکان، تەندروستی ئیداری و بەرزکردنەوەی کارایی لە قازانجەکانی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک زانی و وتی: نەچونی خەڵک بۆ ئیدارەکان و ئەنجامدانی کارەکانیان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا نمونەی تەواوی ڕێزگرتن لە خەڵکە و سەردانکەرانە.
ناوبراو زیادیشی کرد: بە جێبەجێکردنی هەمەلایەنەی دەوڵەتی ئەلەکتڕۆنیک لە پارێزگای کوردستان دسیپلین بە سەر دام و دەزگا جێبەجێکارەکاندا زاڵ دەبێت و هەموو کارە ئیدارییەکان بە پێی پلان بەرەو پێش دەچن.
کۆدی بابهت: 58040 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۶ | کاتژمێر: 10 : 10
برچسب:
نویسنده: استخدام کار