به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری پارێزگاری کوردستان، حسێن فیرووزی له دانیشتنی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری سه‌رمایه‌دانانی پارێزگای کوردستان به جه‌خت کردن له‌سه‌ر کرده‌وه‌ی جیهادی به‌رپرسانی ده‌زگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان له پێناو ڕاکێشان سه‌رمایه‌دانه‌ر، زیادی کرد: پارێزگای کوردستان بهستێنگهلێکی زۆر باشی له بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ر له به‌شه جیاوازه‌کاندا هه‌یه.
ناوبراو به ئاماژه به نزیکایه‌تی پارێزگای کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌رانی هه‌رێم، جه‌ختی کرد: ئێستا ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه له بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌ره‌کی و ئه‌بێ ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگای کوردستان بقۆزینه‌وه.
فیرووزی به سه‌رمایه‌دانانی به‌شی تایبه‌تی له گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شتیاری "دووکانانی بانه" له لایه‌ن سهرمایهدانهرێکی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی کرد و به سپاسگوزاری له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، شاره‌وانی و فه‌رمانداریی بانه، وتی: به‌رپرسان ئه‌بێ ئاسانکهرهوی پرۆسه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری بن.
جێگری هاوئاهه‌نگی کاروباری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌یی پارێزگاری کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا به جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رپرسان ئه‌بێ نه‌رمی بنوێنن و نه‌ترس بن، وتی: ڕاکێشانی سه‌رمایه‌دانه‌ری له هه‌ر ناوچه‌یێکی ئه‌م پارێزگایه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌ی ئابووریی کوردستان بێت و هه‌ر به‌م پێیه‌ش به‌رپرسان ئه‌رکیانه ڕێگا بۆ هه‌بوون و چالاکیی سه‌رمایه‌دانه‌ران له ئه‌م پارێزگایه خۆش بکه‌ن.
حسێن فیرووزی به وتنی ئه‌وه‌یکه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێ له پڕۆژه‌کان له‌م پارێزگایه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌مپه‌ر به‌ره‌وڕووین، وتی: چاره‌سه‌ریی به‌شێ له‌م له‌مپه‌رانه له پارێزگادا ئه‌نجام ده‌بێ و هه‌ندێ تریشی ئه‌بێ له ناوه‌نده‌وه پێشوێنگیریی و چاره‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌شی ڕامیاری و ئابووری لێک جودان، وتی: ئه‌م دوو به‌شه ڕێکارگه‌لی جیاوازیان هه‌یه و چاوه‌ڕوانین ئه‌گه‌ر ناڕوونێی له بواری ئابووری بۆ که‌سێ دێته پێشه‌وه پرسیار بکات.
جێگری هاوئاهه‌نگی کاروباری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌یی پارێزگاری کوردستان له درێژه‌دا جه‌ختیی کرده سه‌ر پاراستنی ژینگه له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه ئاوه‌دانی و سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کان و زیادیشی کرد: ژینگه به‌هۆی ئه‌وه‌یکه له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤدا پێوه‌ندیی هه‌یه، گرینگایهتێیکی زۆری هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاماژه به‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانیی ئه‌کرێ به کردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه کار بۆ 230 که‌س دروست ده‌بێ و قه‌وڵی دا که ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی حه‌فته‌ی ده‌وڵه‌ت له ئه‌مساڵدا ده‌کرێته‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 58080 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۶ | کاتژمێر: 14 : 2
برچسب:
نویسنده: استخدام کار