خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی سهردکردایهتی هاوبه‌سی نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌ووه‌ی گۆڕان کۆاتیی پێهات به ده‌رکردنی ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاکامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵک و ڕای گشتی خسته‌ڕوو.

له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتی و گۆڕان جه‌ختی کردۆته سه‌ر مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان و خوازیاری ئاماده‌کاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێفراندۆم و جێبه‌جێ کردنی بڕیاری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له کاتی گونجاو بووه.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که ئەندامانی سەرکردایەتی هاوبەش تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت و پرسی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان کردووه، هەروەها دانانی رێوشوێن و میکانیزمی راپەراندنی ئەرک و کارەکانی سەرکردایەتی هاوبەش تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بووه.

له‌و کۆبینهوهیهدا بڕیاردرا سەرکردایەتی هاوبەش بەشێوەیەکی دەوری کۆببێتەوە و کۆمەڵێک میکانیزم و رێکاری کارکردن دیاریکراو و چەند لیژنەیەکی هاوبەشیش پێکهێنرا بۆ جێبەجێ کردنی مادە و بڕگەکانی رێککەوتنامەی سیاسی هاوبەشی یەکێتی- گۆڕان.

به راگه‌یێندراوه‌که تەوەری سەرەکی کۆبونەوه‌ی سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چارەسەرکردنی کێشەکانی بژێوی خەڵک و باشترکردنی لایەنی ئابووری هاوڵاتیان بوو.

هه‌روه‌ها جەختکرایەوە لەسەر پاراستنی یەکریزی نێوماڵی کورد و یەکپارچەیی گەل و خاکی کوردستان و سڕینەوەی ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی.

یه‌کێکی دیکه له ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه سووربون لەسەر بەدامەزراوەیی کردنی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە و ڕێککەوتنی لایەنەکان بوو.

هه‌ر له‌و کۆىوونهوهیهدا جەختکرایەوە لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ تێپەراندنی هەموو ئەو کێشانەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتووە، لەسەر بنەمای دیالۆگ و رێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسیەکان و خۆسازدان بۆ هەموو ئەو پێشهات و ئەگەرانەی ڕووبەڕووی کوردستان دەبنەوە.

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتی و گۆڕان له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوە لەهەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی پێکهاتەکانی. لەم روەوە هەموو هەوڵێک بۆ دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ کەرکووک رەتدەکەینەوە.

ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌و سه‌رکردایه‌تییه هاوبه‌شه‌دا بریتین له به‌رهه‌م ساڵح، حاکم قادر، شاڵاو کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانی گۆڕانیش بریتین له نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ر سه‌یید عه‌لی، محه‌مه‌د ته‌وفیق ڕه‌حیم، عوسمان حاجی مه‌حموود، ساماڵ عه‌بدوڵا و ئیسماعیل نامێق.

کۆدی بابه‌ت: 58078 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۶ | کاتژمێر: 13 : 42

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 26 خرداد 1395 ساعت: 16:54

صفحه بندی