خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس پیشانگای نووسینی قورئانی پیرۆز بە شێوەی موعەڕەق و ناسککاری بە بەشداری شارەدار، ئەندامانی شۆرای ئیسلامی شار و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی شارستانی سنە کرایەوە و بۆ ماوەی دە رۆژ میوانداری هۆگران دەبێت.

جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەداری سنە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: لەم پیشانگایەدا 60 بەرهەم لە ئەندازەی جۆراوجۆر خراوەتە بەرچاوی هۆگران و دۆخەکە بۆ فرۆشی بەرهەمەکانیش ئامادەیە.

ئەسعەد فەرهادی وتی ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم پیشانگایە ناساندنی هونەرمەندانی بواری نووسینەوەی قورئانی پیرۆز و ڕەخساندنی هەلی پێشکەش کردنی ئەم بەرهەمە پڕ بایەخانە بە هۆگرانە.

فەرهادی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی باشترین دەرفەت بۆ ناساندنی بەرهەمی هونەرمەندان و چالاکانی بواری قورئان زانی و دەریبڕی: هەموو کار بەدەستان پێویستە بۆ پشتیوانی لە چالاکانی ئەم بوارە ئاوڕێکی زۆرتر بدەنەوە.

جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەداری سنە، بنەمای هەموو چالاکییە فەرهەنگی کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای ئیسلامیی، دەستوورەکانی کتێبی ئاسمانی قورئان زانی و ڕایگەیاند: تێکڕای یەکەکانی کۆمەڵگای ئیسلامی پێویستە بەش بە حاڵی خۆیان لەمەڕ پەرەپێدان و ڕوون کردنەوەی دەستوورەکانی قورئان هەوڵ بدەن.

ناوبراو وتی تێکۆشانی هونەرمەندی سنەیی، عەلی محەمەدی و دیکەی هونەرمەندانی بواری نووسین، چاپ، ڕازاندنەوە و خۆشنووسینی قورئان بەردەوامترین بەرهەم لە پەرەپێدان و ناساندنی قورئانی پیرۆزە و هەروەها لە هاوکاری زیاتری شارەداری و شۆرای ئیسلامی شار لەگەڵ چالاکانی بواری فەرهەنگی هەواڵی دا و زیادی کرد: بەڕێوەبردنی وانگەی قورئان لە شارەداری و ڕێکخراوەکانی سەر بە شارەداری، بەڕێوەبردنی وانگەی قورئان لە پارکی ژنان، بەڕێوەبردنی کێبەرکێی قورئانی، پشتیوانی و بەشداری شارەداری و شۆرای ئیسلامی لە بەرنامەی مزگەوتەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە بەرنامەکانی ئەم مانگە پیرۆزەی شارەداری سنەیە.

مامۆستا عەلی محەمەدی تا ئێستا لە دەیان مێهرەجانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی توانیویەتی پلەی یەکەم وەدەست بێنێت کە لەوانە دەتوانین بە پلەی یەکەمی پیشانگای تایبەتی ڕێکخراوەی میراتی فەرهەنگی وڵات لە ساڵی 1376 لە تاران، پلەی یەکەمی پیشانگای نێونەتەوەیی قورئانی پیرۆز لە ساڵەکانی 1380، 1387، 1388، 1389، 1392 لە تاران و دەیان نازناوی دیکە ئاماژە بکەین.

کۆدی بابهت: 58099 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۷ | کاتژمێر: 2 : 53

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 27 خرداد 1395 ساعت: 7:28

صفحه بندی