بهپێی ههواڵی کوردپرێس مەزهەر محەمەد ساڵح له لێذوانێکدا، رایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵی ناتوانێت لە بەرامبەر رێککەوتنێکی نەوتی تازە بڕە پارەیەکی وەها بداتە هەرێمی کوردستان، چونکە دەبێت ئەو بابەتە بگەڕێندرێتەوە سەر مێزی وتووێژەکان و بەوردی قسەی لەسەر بکرێت و هەروەها دەبێت وردبینی ژمێریاری بۆ بکرێت لەگەڵ رەخساندنی شەفافیەت لە مامەڵەکردندا.
زیادیشی کرد: "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی حکوومەتی ئیتیحادییەوە، مەبەست و ئامانجی هەموو لایەنەکانە، لەبەرئەوەی خزمەتی بەرژەوەندی گشتی وڵات دەکات و مافەکانی هەموو لایەک دەستەبەر دەکات."
مەزهەر محەمەد، جهختیشی کردەوە: دیاریکردنی بڕە پارە، پەیوەستە بە رێژەی هەناردەی نەوت و نرخی فرۆشتنی نەوت و یاسایی بوودجەی گشتیی ساڵی 2016.
له لایێکی دیکهشهوه سهعد حهدیسی رایگهیاندووه" دەبێت بەرپرسانی هەرێم لە کەناڵی ڕەسمییەوە داوای گفتوگۆو ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بکەن".
سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند، بەغدا هەمو کاتێک ئامادەیە پێشوازی لە وەفدی هەرێمی کوردستان بکاتو مەبەستیەتی هەردوو حکومەت رێکبکەون و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.
وتی: هەر رێکەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی بەغداو هەرێمی کوردستان، پێویستە لە کەناڵی فەرمییەوە بێتو بەپێی بنەما یاساییەکان کاری لەسەر بکرێت، بۆیە ئەگەر هەرێم بیەوێت رێکەوتنی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا بکات، پێویستە سەر لە نوێ دانوستان بکرێت.
زیادیشی کردووه" دەبێت داهاتی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەمواندا دابەشبکرێتو لەسەر بنەمای بودجەی گشتی عێراق مامەڵە لەگەڵا هەموو دۆسیەکانی خەرجی و داهاتدا بکرێت، بەتایبەت فرۆشتنی نەوت دەبێت لەسەر بنەمای بودجەی گشتی ساڵەکانی 2014و 2015و 2016 بێت، نەک بەخەمڵاندنو هەڕەمەکی".
ئهم لێدوانانهیی بهرپرسانی دهڵهتی فێدراڵ له کاتێکدا دێت که پێیشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو: هەرێمی کوردستان ئامادەیە نەوتەکەی لە رێگەی بەغداوە بفرۆشێت، ئەگەر مانگانە حکومەتی فیدراڵ یەک ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی بداتە هەرێمی کوردستان.
سەفین دزەیی بە رۆیتەرزی راگەیاند، هەرێم ئامادەیە رێکەوتنێکی نوێ لە بواری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزا بکات، بەو مەرجەی مانگانە بڕی یەک ملیار دۆلار بدرێتە هەرێم.
روونیکردوەتەوە" ئەگەر بەغدا بڵێت هەرچی نەوتتان هەیە بمدەنێو 17%ی بودجەتان دەدەمێ کە ملیارێک دۆلارە، کارێکی واقعییە قبوڵ بکرێت.. نەوتی هەرێم هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت یاخود بەغدا، هیچ لە کارەکە ناگۆڕێتو هەرێم ئامادەیە بچنە دانوستان لەگەڵ بەغدا".
کۆدی بابهت: 58149 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۷ | کاتژمێر: 14 : 21
برچسب:
نویسنده: استخدام کار