خرید بک لینک

به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندازیار "موجته‌با نیک کردار" له دیدار له‌گه‌ڵ جێگری میراتی فه‌رهه‌نگیی وڵاتی ئێران ڕایگەیاند: به پێی بۆچوونی بنه‌مای گه‌شه‌کردنی پارێزگای کرماشان که به‌م زووانه لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه، به‌شی گه‌شتیاریی به هاوڕێیه‌تی خزمه‌ته‌کان و بازرگانیی بیانی له ته‌وه‌ره‌کانی سه‌ره‌کیی گه‌شه‌کردنی پارێزگا ناسێندراون و به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می په‌ره‌پێدانی پارێزگاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئاماده کراوه و داڕێژراوه.

جێگری هه‌ماهه‌نگیی کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که کرماشان به ده‌فرایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی، فه‌رهه‌نگی و جۆربه‌جۆریی مه‌زهه‌بی ئێرانێکی چکۆله‌یه، ڕایگەیاند: کۆریدۆری گه‌شتیاریی بێستوون ـ تاق بوستان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌کانی پارێزگایه که له سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کرماشان به جیدی به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت.

ناوبراو زیادی کرد: 300 دۆنم له پێکهاته‌ی چینی مێژوویی شاری کرماشان که تێیدا ژماره‌یه‌ک شوێنه‌واری تاک به‌رهه‌م و بازاڕێک له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کرماشانه‌وه به درێژایی 5 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و لای رۆژئاوامان هه‌یه کە ئه‌م بازاڕه له درێژایی رێگاکه‌یدا به لکاندن و یه‌کگرتنێکی جوان و مێژوویی و کۆنینه که له‌و رۆژگاره‌دا کراوه، به‌رهه‌مێکی دیار و تایبه‌ت به خۆ و بێ وێنه‌ی هه‌یه.

ئه‌ندازیار نیک کردار به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌شه له شاری کرماشان به پەرژینێکی شاراوە به ناوی چینی مێژوویی فریز کراو و داخراوە، وتی: چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین که وێڕای سه‌ر له نوێ خولقاندنه‌وه له هه‌لومه‌رجه‌کان بۆ ده‌وروبه‌ره‌کانی شار، شوێنه‌واره تاک به‌رهه‌مه‌کان نۆژه‌ن و زیندوویان بکه‌ینه‌وه و له‌م تواناییه که‌ڵک وه‌ربگرین و لەباری قەرەباڵغی و پەڕاییەوە هەڤیازییەکی زیاتر به خه‌ڵکی بده‌ین.

داخوازیی دیکه‌ی جێگری هه‌ماهه‌نگیی کاروباری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاری کرماشان له جێگری میراتی فه‌رهه‌نگیی وڵات لێکدانه‌وه‌ی به کۆتایی گه‌یاندنی بارودۆخی تێپه‌ڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری له ژێر ڕاوگه‌ی خوسره‌و په‌رویز بوو.

ڕاشیگه‌یاند: له پڕۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شارییدا به‌ر له هێڵی به‌ستێنی ڕاوگهکه 12 مه‌تر ده‌چینه ژێر زه‌وی و هیچ دەستێوەردانێک لەو شوێنە ناکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌رازی یه‌ک مه‌تر بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ئیدی به‌ربه‌ستی نییه، ئومێد ده‌خوازین ڕێکخراوه‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی هه‌رچی زووتر بیر و بۆچوونی کارناسیی خۆی به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕابگه‌یێنێت.

ئه‌ندازیار نیک کردار له کۆتایی ئه‌و دیداره ئاماژه‌ی به درێژه‌کێشانی قۆناغه‌کان و ڕه‌وتی چێ‌کردنی مۆزه‌خانه‌ی ناوچه‌یی کرماشان کرد و وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر دیاری کردنی بارودۆخی ئه‌و پڕۆژه‌یه، وتی: ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه له ساڵی 1354ی هه‌تاوی ده‌ستی پێکراوه و هێشتا کاره‌کانی چێ‌کردنی کۆتایی پێنه‌هاتووه و ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌شێکی زۆر له ئاسه‌واره‌کانی ئێمه له ژێرزه‌وی و هەماردا تۆز ده‌خۆن و ئیمکانی نمایش کردنی ئه‌وانه بوونی نییه.

کۆدی بابه‌ت: 58164 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۸ | کاتژمێر: 5 : 51

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 28 خرداد 1395 ساعت: 14:50

صفحه بندی