خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس میدیا فەڕمییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان داوای دادگاییکردنی مەسعوود بارزانی دەکەن و چەندین دۆسیەی رابردووی ناوبراو هەڵدەدەنەوە.

هەریەکە لە دۆسێیەی بەشداری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ناوچه کوردنشینهکانی ئێران، هێنانی سوپای تورکیا لە رابردوو و ئێستادا بۆ باشووری کوردستان، هێرشکردنە سەر گوندی کەڵەکین لە ساڵی 1996 لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، رووداوەکانی 31ی ئابی 1996، بە دەستەوەدانی شەنگال بە داعش، لە کارخستنی پەرلەمان و حکومەت، لەو دۆسێیانەن، کە گۆڕان لە دژی مەسعود بارزانی ورووژاندوونی. لهو تۆمهتانهن که له لایهن میدیاکانی بزووتنهوهی گۆڕان بهرهوڕووی مهسحوود بارزانی کراونهتهوه.

لەئێوارەی دوێنێوه میدیا جیاوازەکانی سەر بەبزوتنەوەی گۆڕان هێرشێکی راگەیاندنیان بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و خودی مەسعوود بارزانی دەستپێکردوە.

لەدوای ئەوەی دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەکردو مەکتەبی سیاسیی پارتیش بەیاننامەیەکی دژی نەوشیروان مستەفا دەکرد، میدیاکانی بزونتەوەی گۆڕان هێرشێکی راگەیاندن بۆ سەر سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی دەستپێکردوە.

کەناڵی KNNی زمانحاڵی بزوتنەوی گۆڕان، چەند “فاسیڵە”یەکی دروستکردوەو تێیدا هێرشی توند دەکاتە سەر مەسعوود بارزانی و بە”دوژمنی ناوخۆ و دۆستی بێگانە” ناوی دەبات.

هەروەها ماڵپەری ئەو کەناڵەش لەراپۆرتێکدا رایدەگەیەنێت کە مەسعوود بارزانی و کوڕەکانی لەچەندین دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون، “مهسعوود بارزانی و کوڕهکانی که چهندین جومگهی ههستیاری دهسهڵاتی ههرێمی کوردستانیان قۆرغ کردوه، له چهندین کهیسی گهندهڵییهوه تێوهگلاون و سامانێکی زۆریان بۆ خۆیان و بنهماڵهکهیان کۆکردوهتهوهو بهشێکی ئهو پارهیهش له یانهکاندا دهدۆڕێنن.”

لەلایەکی تریشەوە ماڵپەڕی سبەی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان لەراپۆرتێکدا بەبۆنەی کۆمەڵکوژی سورچییەکانەوە بڵاویکردوەتەوە خودی مەسعود بارزانی تۆمەتبار کردوە لەو روداوەدا.

ههروهها

ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت “چەندەها بەڵگەی یاساییان کۆکردۆتەوە لەسەر خیانەتی گەورەی نیشتمانی ٣١ ئاب و ڕادەستکردنی شەنگال و خوشک و برا ئیزیدیەکان”.

ئاوێنە: کەمێک لەمەوبەر، ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدەکات ” چەندەها بەڵگەی یاساییان کۆکردۆتەوە لەسەر خیانەتی گەورەی نیشتمانی ٣١ ئاب و ڕادەستکردنی شەنگال و خوشک و برا ئیزیدیەکان”.

گرژیی ئەم دواییەی نێوان ئەو دوو هێزە گەورەیەی هەرێمی کوردستان بۆ دوو قۆناغ دەگەڕێتەوە. یەکەمیان لەساتەوەختی تەواوبونی ویلایەتی یاسایی مەسعوود بارزانی وهکوو سەرۆکی هەرێم، کە پارتی داوای درێژکردنەوەی ویلایەتەکەی دەکرد و گۆڕانیش رەتی دەکردەوە، لە23ی حوزەیران ئەو ئاڵۆزییە گەیشتە لوتکە کاتێک د. یوسف محەمەد بڕیاری کۆبونەوەی پەرلەمانی دا بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەرچەندە بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان کۆبونەوەکە نەکرا. دواتریش پارتی رێگریی لەسەرۆکی پەرلەمان کرد بچێتە هەولێرو وەزیرەکانی گۆڕانیشی لەحکومەت دورخستەوە.

قۆناغی دوەمی گرژییەکانیش دوای رێکەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و گۆڕان دێت. پارتی وای دەبینێت کەو ئەو رێکەوتنە لەدژی ئەوە، بەتایبەتی دوای ئەو لێدوانانەی نەوشیروان مستەفا کە رایگەیاندبوو ئەوان لەگەڵ یەکێتیدا باڵانسی هێز لەکوردستاندا دەگۆڕن و لێپرسینەوە لەوانە دەکەن کە “موسیبەت”یان توشی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردوە، ئەویش وەک هێمایەک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.

کۆدی بابهت: 58205 | بهروار: ۱۳۹۵/۳/۲۹ | کاتژمێر: 12 : 5

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 29 خرداد 1395 ساعت: 15:53

صفحه بندی