به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، له‌مانگی دیسێمبێری ڕابردوو، حکوومه‌تی تورکیا، که‌تیبه‌یه‌کی به‌ره‌و باکووری عێراق ناردووه که بریتییه له 25 تانک و 1560 هێزی زه‌وینی. ئه‌م کاره که به بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا ئه‌مجام گیرا، وه‌کوو پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی زه‌وینی عێراق ناسێندرا. ئه‌نقه‌ره وێڕای ئه‌مه، خه‌ریکی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی خۆی له ناوچه کوردییه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئێستا که هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ند به ئاگربڕی سووریا‌ن، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که دراوسێکانی خۆی دووباره بکێشێنێته ناو شه‌ڕی ناوخۆیی 5 ساڵه له سووریا.
گۆڤاری ئاڵمانیی Telepolis له‌م باره‌یه‌وه وتی: "حکوومه‌تی تورکیا خۆی به قوربانی و دۆڕاوی شه‌ری سووریا ده‌زانێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه که ئه‌وان هه‌تا نه‌مانی ئاگربڕ درێژه به دنه‌دانه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن".
وێڕای ڕۆڵی ناپاوەجێگەری تورکیا له ناوچه‌که‌دا، واشنتۆن بڕیاری داوه که به گرێبه‌ستێکی 682.9 میلیۆن دۆلاری، که ژماره‌یه‌کی زۆر بۆمبی زیره‌ک بۆ تورکیا ئاماده ده‌کات، له‌م وڵاته پشتگیری بکات.
به‌رپرسێکی سه‌ربازی تورکیا وتی: "له‌وێوه که ئێمه خه‌ریکی شه‌ڕێکی نابهرانبهرین و پێویستمان به بۆمبی زیره‌ک هه‌یه، ئه‌م گرێبه‌سته زۆر به‌جێگه‌یه".
ئه‌م گرێبه‌سته، ژماره‌یه‌کی نادیاری بۆمبی سه‌نگه‌رشکێنی BLU-109 له خۆ ده‌گرێته‌وه. ئه‌م بۆمبانه له 250 کیلۆگرام مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی زۆر به‌هێز به ناوی تریتۆناڵ پێکهاتووه و به بۆنه‌ی چاشنیی دێر ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبانه، ته‌قینه‌وه‌یان کاتێک ڕوو ده‌دات که به ئامانجی زه‌وینی خۆیان بگه‌ن".
ئه‌مه یه‌که‌مین مامه‌ڵه له‌م بابه‌ته‌وه‌یه که له نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌گرێت و ئه‌نقه‌ره ده‌یهه‌وێت هه‌تا ساڵی 2020 ئه‌م گرێبه‌سته ئه‌نجام بگرێت.
کۆدی بابه‌ت: 53803 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۴ | کاتژمێر: 14 : 47
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار