به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان به میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه که له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا 7 حاڵه‌تی کوشتن له شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕووی داوه.
دوو حاڵه‌تی کوشتن به هۆی ناکۆکی و کێشه‌ی بنه‌ماڵییه‌وه بووه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا گەنجێکى تەمەن ٢٣ ساڵ لە گەڕەکى مەهابادى شارى هەولێر بە چەند گولـلەیەک باوکی تەمەن ٦٣ ساڵانی خۆی کوشتووه و له ناوجه‌ی زاخۆش سه‌ر به پارێزگای دهۆک باوکێک کۆڕه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت.
له لهیێکی دیکه‌شه‌وه پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند که له یەکێک خانووە تەواونەکراوەکانى گەڕەکى گوڵان سیتى لە شارۆچکەى بەحرەکەى شارى هەولێر تەرمى مێردمنداڵێکى تەمەن ١٤ ساڵ بەناوى یوسف فاروق دۆزرایەوە کە شوێنەوارى لێدانى پێوە دیاربووە و پێدەچێت بە بلۆک کوژرابێت.
له ڕووداوێکی دیکه‌دا ته‌رمی منداڵێکی ته‌مه‌ن یه‌کساڵان به ناوی مینا میفانی، دوای 10 ڕۆژ له فڕاندنى تەرمەکەى بە پارچە پارچە کراوى دۆزراوه‌ته‌وه که ئه‌م بابه‌ته دهنگدانوهی زۆری له هه‌رێمی کوردستاندا به دواوه بووه و خودی مه‌سعوود بارزان فه‌رمانی به‌دواداچوون و لیکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌که‌ی ده‌رکردووه.
پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ئاماژه به ڕوودانی دوو حاڵه‌تی دیکه‌ی کوشتن، ڕایگه‌یاندووه که له ناوچه‌ی سیروان سه‌ر به پاڕێزگای هه‌ولێر مامۆستایێک ته‌قه‌ی لێکراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه و هاوکات له یه‌کێک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ته‌رمی ژنێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 34 ساڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان له سەیرانگایەکى قەزاى دوکانیشدا تەرمى هاووڵاتییه‌کی خەڵکى ناوچەى بازیان دۆزراوه‌ته‌وه که تائێستا هۆکاری کوشتنه‌که‌ی نه‌زانراوه.
له‌حاڵێکدا که هه‌رێمی کوردستان له ساڵه‌کانی دوای رووخانی ڕژیم به‌عسی سه‌دام وه‌کوو ناوچه‌یێکی ئه‌من و ئارام ده‌ناسرا، به‌ڵام له‌ئێستادا پاش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یێکی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ شاره‌کانی هه‌رێم و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری و کێشه‌کانی ژیان له‌وان بێ‌کاری، نه‌بوونی ئاسایش و توندوتیژی، ئاماری جیابوونه‌وه و حاڵه‌ته‌کانی کوشتن و توندوتیژی زیاتر بۆته‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 58451 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۳ | کاتژمێر: 10 : 29
برچسب:
نویسنده: استخدام کار