به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئیرنا، ڕۆژی ڕابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌م بابه‌ته‌ی له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژان مارک هاوتا فه‌ڕه‌نساییه‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
ناوبراو زیادی کرد: ڕۆژی ڕابردوو و ئه‌مڕۆ گفتوگۆیه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام داوه و به‌ستێن بۆ هاوکاری کردن له بواره جۆراوجۆره‌کان به دوای سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خسێندراوه.
ناوبراو زیادی کرد: به دوای ڕێککه‌وتنی 14ی جوون که ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌گه‌ڵ دوو ڕووداوی گرینگ گرێ داوه که ئازادی باستیل و ئازادی جیهان له پرسێکی بێهۆ به ناوی پرسی ناڤۆکی ئێرانه و له‌و ڕۆژه به‌ره‌ودوا قۆناغێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌ستپێکرد، په‌یوه‌ندییه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌شه.
ناوبراو وتیشی: یه‌کێک له‌م بابه‌تانه پرسی ناڤۆکییه، هه‌روا که هه‌موو جیهان بینیان ئێران له به‌رانبه‌ر به‌ڵێنه‌کانی خۆی پابه‌نده و سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵینه‌کانی، به‌ڵام به هه‌مان ڕاده جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که لایه‌نی به‌رانبه‌ریش به به‌ڵێنه‌کانی خۆی پابه‌ند بێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به هاوکاری دوو ئێران و فه‌ره‌نسا له بواری پیشه‌ی ئۆتۆمبیل دروست کردن، جه‌ختی کرد: هاوکاری له نێوان دوو وڵات‌دا زۆر به‌بڵاوه، چه‌ندین بواری دیکه بۆ هاوکاری کردن هه‌یه، هاوکاری فه‌رهه‌نگی له بواری خوێندکار و زانستی و هاوکاری له بواری گه‌شتیاریش له‌ئارادایه.
ناوبراو وتی: له بواری سیاسیش زۆر خۆشحاڵم که گفتوگۆیه‌کی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی ئۆلاند و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام داوه و بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به ئاشتی و پاوه‌جێی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئێمه بینیمان که دیارده‌ی نگریسی توندئاژۆیی و تیرۆریزم سنوور ناناسێت و له هه‌موو جیهان قوربانی لێده‌که‌وێته‌وه و ئێمه هه‌میشه هاوخه‌می خۆمانمان له‌گه‌ڵ قوربانیانی تیرۆریزم له هه‌ر شوێنێکدا ڕاگه‌یاندووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: هیوادارم له‌و گفتوگۆوه به‌ربڵاوه که له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین له هه‌موو بواره‌کان پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ین و بتوانین بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی له سووریا، یه‌مه‌ن، به‌حرین و بۆ کۆتایی هێنان به بارودۆخی دژواری مرۆڤی که له ناوچه‌که زاڵ بووه، پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: ئاماده‌ییمان هه‌یه که گفتوگۆیه‌کی سه‌رووناوچه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌مباره‌وه ده‌ستپێبکه‌ین و هیوادارین ئه‌م هه‌وڵه هاوبه‌شه به جێگیربوونی ئاشتی و پاوه‌جێی له ناوچه‌که یارمه‌تی بدات.
ناوبراو له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری هه‌واڵنێران، بوونی ڕوانگه‌ی جیاواز له‌باره‌ی بابه‌ته جۆراوجۆره‌کانی به ڕاستییه‌کی ئاسایی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زانی و جه‌ختی کرد: گرینگ ئه‌مه‌یه که بتوانین له شوێنێک به ڕێزدانانی به‌رانبه‌ر ڕوانگه‌کانمان ئاراسته بکه‌ین.
ناوبراو به ئاماژه به گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نساییه‌که‌ی له‌باره‌ی پرسی سووریا و لێکدانه‌وه‌ی ڕێگا و بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کان که ده‌توانێت ڕێگه‌چاره‌ی به‌دواوه بێت، جه‌ختی کرد: جیاوازی ڕاوبۆچوون له ڕوانگه‌کان ڕێگری گفتوگۆکردن نییه و ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌کان وه‌ک یه‌ک ببوایه پێویستییه‌کی به گفتوگۆکردن نه‌ده‌کرد.
ناوبراو له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیارێک له‌باره‌ی پرسی لوبنانیش زیادی کرد: له‌باره‌ی لوبنان ئێمه پێمانوایه له ده‌ره‌نجامدا خه‌ڵکی لوبنان بڕیار ده‌ده‌ن و هه‌ر بڕیارێک بده‌ن بۆ ئێمه جێگه‌ی ڕێزه و ئێمه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا بۆ خێرایی ڕووداوه‌کان له لوبنان چالاکی ده‌که‌ین. هه‌موو گرووپه‌کان له لوبنان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن و ناکرێ بۆ خه‌ڵکی لوبنان به‌پێی هه‌ندێ بابه‌ت بڕیار بدرێت که هه‌ندێ که‌س حه‌ز ده‌که‌ن دووپاتی بکه‌نه‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریک و هاوپه‌یمانانی خۆمان له چوارچێوه‌ی گرووپی پشتیوانی له سووریا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به قبووڵ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی که ئاشنا به‌م ڕاستییه‌ین که هه‌ر گرووپ داواکارییه‌کی هه‌یه و هیچ یه‌ک وهبهرایهتیهک له‌سه‌ر گرووپێکی دیکه نییه، هاوکاری بکه‌ین. بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی سووریا پێویستمان به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گشتگیر هه‌یه نه ڕوانگه‌یه‌ک که لایه‌نێک بسڕێته‌وه.
کۆدی بابه‌ت: 58457 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۳ | کاتژمێر: 11 : 37
برچسب:
نویسنده: استخدام کار