بهپێی ههواڵی کوردپرێس لە گفتوگۆیەکی کراوەدا لە ھەولێر، ھەریەکە لە نوێنەری ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان، باسیان لە ئاییندەی مووسڵ لە پێش داعش و دوای داعش کرد.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له کۆبوونهوهیهدا ڕایگهیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی باڵای سەربازی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدانی شاری موسل دەکەن لە دوای کۆتاییھاتنی داعش لە شارەکە.
وتێشی: ئەمانە چەند پلەدارێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمن، لەگەڵ ئەمینداری گشتی وەزارەت و ھاتوون بەشداری گفتوگۆیەک بکەن، کەباس لە ئاییندەی شارەکە دەکەن، ئەوان نەخشەی تەواوی گەڕەکەکانی مووسڵیان ھێناوە، تاوەکوو بە ھاوپەیمانانی شەڕی داعش بڵێن، پێشمەرگە ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵی تەواو کردووە، بەڵام لە پێشدا ھەرێمی کوردستان داوای رێککەوتنی ئیدارەدانی شارەکە لە بەغدا دەکات.
ئێستا زۆرترین قسەو باس لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵە، باس لەوە دەکرێت نەمانی داعش لەو شارە کۆتایی داعشە لە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە عێراق بۆ سەر سێ ھەرێمی کوردی، سووننه و شیعه دابهش بکات.
ھاپەیمانان و زۆرێک لەوانەی لەم ژوورە ئامادەبوون، دڵنیا بوون لەوەی ئەگەر سیستەمی حوکمرانی عێراق، وەکوو دە ساڵی رابردوو بەردەوام بێت, عێراق بەسەر ئەو سێ ھەرێمە دابەش دەبێت.
بهرپرسانی باڵای وهزارهتی پێشمهرگه دەڵێن، ھیچ رێککەوتنێک لە نێوان ھاوپەیمانان و پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ئارادا نییە، تەنھا ئەوان لەسەر ئەوە رێکەوتوون قۆناخ بە قۆناخ ناوچە کوردستانییەکان، بە تایبەت ئەوانەی دەوروبەری مووسڵ لەدەستی داعش دەربھێندرێت.
کۆدی بابهت: 58479 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۳ | کاتژمێر: 14 : 16
برچسب:
نویسنده: استخدام کار